ئەمە کورتەی بابەتێکی زۆر فراوانتر و فرە رەھەندترە، بەڵام بەئومێدی خاڵە سەرەکییەکان خوێنەر وادار بکات بۆ بەدواداچوونی زیاتر. لەبارەی سۆشیاڵ مێدیا وەک یەکێک لەڕێگە ئاسانەکانی پەیوەندیکرد و بەردەست بۆ ھەموو کەسێک کەتەنھا مۆبایلێک و سیمکارتێکی دەستگەشتوو بە ئینتەرنێتی ھەبێت لەسەر ئاستی دونیا قسەی لەبارەوە دەکرێت. بەندە بەحوکمی خوێندنەکەم سەروکارم ھەیە لەم بوارەدا، بۆیە بینینمان بۆ بابەتەکان زۆرتر چاودێریانەیە؛ ئەم ھەفتەیە بینەری دوو ڕاپۆرتی دەنگی و وێنەی پەیجێکی تائەندازە پرۆڤیشناڵ بەو واتایەی ئەو ھاوڕێیانەی لەوێ کاردەکەن لەمێژە لەمێدیای کوردیدا ئامادەییان ھەیە، جا ناوی پەیجەکە نابەم چونکە ئەم مۆدێلەم لەیەک دوو جێگەی دیکەشدا بینیووە و باسەکە گشتییە!

لەدونیای مێدیادا دەیان تیۆریمان ھەیە کەھاوکار دەبێت بۆتێگەیشتنی باشتر لەو فەزایەو پانتایی و کاریگەرییەکانی بەجۆرێک کۆمەڵگە ئاگادارو ھۆشیار دەکاتەوە ھەروا بەئاسنی نەبێتە لوقمەی دەمی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی میدیا! ھەر دەزگایەک بە وزەیەک کاردەکات؛ بۆ نمونە ترۆمبێل وزەی کارەبای دەوێت. بەنزین یان گازی پێویستە بۆئەوەی بەردەوامی ھەبێت، میدیاش بەھەمان شێوە، بەڵام ئەوەی ترسناکە وزەی بەردەوامی میدیا رۆحییەتی مرۆڤ و لایەنی دەروونی و عەقڵیەتیەتی، واتە ھەرتاک و کۆمەڵگایەک بتوانێت ئەو سێ لایەنە کۆنتڕۆڵ بکات ئەوا دەشتوانێت شەقێک لەمێدیای تڕۆھات ھەڵبدات! بەڵام ئەمە ھۆشیاری باڵای پێویستە، بەجۆرێک تا ئێستاش کۆمەڵگەی ڕۆژئاوای و ئوسترالی و ئەمەریکیش بەتەواوەتی پێی نەگەشتوون، بەڵام ئێمە دەبێت دەستپێبکەین و خۆنەدەینە دەستی زبڵدانی مێدیای ئاڕاستەکراوی درۆزای پاڵەوان دروستکەری ھیچ لەھەبگەدا نەبوو! ئێمە دەبێت تێبگەین قۆناغی داگیرکاری کلتوری و دارشتنەوەی سیاسەت بەقەڵەمی خۆیان کۆتایی ھات، زلھێزەکان ئێستا بەقڵەمی دەستی خۆمان ئەو سیاسەتەمان پێدادەڕێژنەوە کەخۆیان مەبەستیانەو ئەو جلەمان پێ لەبەردەکەن خۆیان دەیدورن و بەو ئاوازە سەمامان پێدەکەن کەڕۆژێک ئێمە بەو ئاوازانە دەگریاین! ئەو ئێستا نایەت پرۆگرامی پەروەردە لەچاپخانەکانی بەرتانیا چاپ بکات، بەڵکو بە حیبری چاپخانەکانی خۆمان پێمان چاپدەکات!

ئێستا بۆئەوەی کەسێک گەورەبکەیت بەسە بۆئەوەی زەبەلاح و ترسناک دەری بخەیت! لەولاشەوە کەسە باشەکان تەنھا سوکیان بکە! چونکە مێدیا رۆحییەتی تاکی کوردی ماندوکردو پاشان ڕایھێنا! وەرن سەیر بکەن، ئەوەی ئێستا پێیدەڵێن شێخ و وابڕیارە سلێمانی و ھەموو کوردستان داگیر بکات، مێدیاگەلێک بەزانین یان نەزانین چۆن کەوتوونەتە گەورەکردنی وێناکەی، ھاتووە ڕاپۆرتێکی بەتێگەشتنی خۆی لە شێخ دەدات و کوردستان دەپارێزێت بەڵام بێئاگا لەی خزمەتە گەورە دەکات پێیی! دەنگێکی وایداناوا بۆ ڕاپۆرتەکە بینەر ھەر بەئاوازەکەی زاروی دەتەقێت! دەنگێکی گڕیان بۆ خوێندنەوەی زانیارییەکان داناوە مرۆڤ شێخی لێدەبێتە خوا! ئەم جۆرە لە مۆنتاژو گەوەکردن و ئاوازدانان لەمێدیادا ھەروا شتێکی بەڕێکەوتوو طڕۆھات نییە، بەڵکو فاریزەو نەفەسی پێژەریش لەکامێراوە ماناو پەیامەو کاریگەری لەسەر رۆحییەتی وەرگر دادەنێت. کاتێک گەنجێک لەناکاو ڕووبەرووی ئاوا ڕاپۆرتێک دەبێتەوە لەبەرئەوەی پێشتر رۆحییەتی شکێنراوە لەبری ئەوەی نەفەسی بەرەنگاربوونەوەی بۆ دروست ببێت، بەپێچەوانەوە رۆحییەتی خۆتەسلیمکردنی بۆ دروست دەبێت و خۆیدەدات بەدەستەوە! لەسەر دکتۆرە گەنجەکەی ھەولێریش ھەمان ھەڵە دوبارە کراوەتەوە، واتە بەناوی پارێزگاری کردن لەکەیسێک، کەسەکەو کەیسەکەو کۆمەڵگەش گیرۆدەی وەھم و ترس دەکەن! من بۆخۆم وانازانم ئەمشتانە بەڕێکەوت بکرێت، بۆیە جگەلە درۆ ھیچی دیکە نابینم بەڵام تاکی کوردیش دەبێت ھۆشیارتربێت لەم دۆخەدا! میدیاکارانی دڵسۆز دەبێت بزانن تیۆریای پەیامی پێچەوانە چەنێک ترسناکە، ئەمەریکا ڕامبۆی دروستکرد بۆئەوەی ڤێتنامییەکان بترسێنێت، بەڵام ئەوان ھاتن بەڕامبۆ ڕۆحییەتی خۆفیداکردن و کاریگەری یەک کەس لەجەنگداو چۆن بوون بەپاڵەوانیان لێ بەرھەم ھێنا!

تیۆرسێنەکانی ڕۆژئاوا عاقڵ، بۆئەوەی عیزەتی موسڵمان بشکێنن و باسەکانیان لا ئاسایی بکەنەوە جار جارە دێن ئیھانە بەئیسلام و رەسولەکەی بڵاو دەکەنەوە لەمێدیاکانیانەوە، دەزانن بۆچی؟ بۆئەوەی موسولمان دەستەمۆ بکرێن! بۆئەوەی رۆحییەتی ڕق دژی تاکی موسڵمان لەناو شەقامی ڕۆژئاواییدا بەخێوبکەن تا ڕۆژی خۆیدێت! ھیتلەر بەسێ فلیم لە سینەمای ئەڵمانیادا رۆحیەتی شەقامی کۆمەڵگەی ئەڵمانی راھێنا بۆئەوەی بتوانن ھۆڵۆکۆست ئەنجام بدەن، بۆیە کورد دەبێت لەم باسانە ئاگاداربێت، کاتێک موسڵمانی ئەوروپی ئیھابە قبوڵناکات دەزانێت چی یارییەک بەڕێگەوەیە!