به‌شێ له به‌رپرسانی ده‌زگای چاپه‌مه‌نی ئه‌ھلی سوننه‌تی ئێران ڕۆژی شه‌ممه 21ی گوڵان له بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح میوانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت بوون. له‌م دیداره که 3 ساعه‌تی خایاند، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له قسه‌کانیدا وێڕای ئاماژه به گرنگی کتێب و ئیشی چاپه‌مه‌نی، ڕایگه‌یاند که قه‌ڵه‌می زانایان له‌گه‌ڵ خوێنی شه‌ھیدان ھاوتایی ده‌کا و خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز سوێند به قه‌ڵه‌م ده‌خوات و بۆ په‌یام و فێرکاری پێغه‌مبه‌ران به‌تایبه‌ت حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د (د.خ) ناوی کتێبی ھه‌ڵبژاردووه که ئه‌مه گرنگی پله‌و پایه‌ی کتێب ده‌گه‌یێنێ. مامۆستا پیرانی ڕایگه‌یاند چاوه‌ڕێین له ده‌وڵه‌تی نوێی ئێران ھه‌نگاوی باش ھه‌ڵبگیردرێ بۆ لابردنی گرفته‌کانی تایبه‌ت به ده‌زگا چاپه‌مه‌نیه‌کانی ئه‌ھلی سوننه‌ت به‌تایبه‌ت له‌به‌شی مومهییزی و سانسۆڕ. ھه‌روه‌ھا پێک‌ھێنانی ئه نجوومه ني پیشه‌يی چاپه‌مه‌نی سه‌ر به ئه‌ھلی سوننه‌ت ده‌توانێ له که‌مکردنه‌وه‌ی گرفته‌کانی به‌شی چاپدا کاریگه‌ر بێت. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ڕایگه‌یاند که ئیشی ده‌زگاکانی چاپی سه‌ر به ئه‌ھلی سوننه‌ت زۆر به‌نرخ و جێگای ڕێزه به‌ڵام ھێشتا جێگای ئیش و کاری زیاتر ھه‌یه. ھه‌روه‌ھا به ئاماژه کردن بۆ بارودۆخی ئابووری ئێستای وڵات، ڕایگه‌یاند که ئیشی کتێب به‌رھه‌می ماددی وای نییه، به‌ڵکو بایه‌خێکی مه‌عنه‌وی زۆری ھه‌یه. ئه‌ندامی شۆڕای ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی جیھانی موسوڵمان وێڕای سفارش به ئه‌نجامی کۆششی فه‌رھه‌نگی زیاتر، ڕایگه‌یاند له ڕاستیدا په‌یامی جه‌ماعت په‌یامێکی فه‌رھه‌نگیه و به ئاماژه بۆ ئایه‌تی «کُنتُم خیرَ أمّةٍ أخرِجَت لِلنّاس...» فه‌رمووی ئوممه‌تی موحه‌مه‌د (د.خ) ده‌بێ دیدێکی به‌رفراوانی ھه‌بێ. چونکوو بارێکی قورسی له‌سه‌ر شانه و له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته، جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران ڕێکخراوه‌یه‌که بۆ خزمه‌ت به ھه‌موو ئه‌ھلی سوننه‌تی ئێران و ھه‌وڵی داوه له ئه‌نجامی ئه‌م په‌یامه ئیمانیه‌ی خۆی، له په‌نا لایه‌نه ئیسلامیه‌کانی دیکه، ھه‌نگاو ھه‌ڵێنێ. ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین گرفتی کۆمه‌ڵگای ئێمه دیارده‌ی ناحه‌زی بێڕێزی به به‌رانبه‌ره و ئێمه ده‌بێ به له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازیه‌کانه‌وه ڕێز لێک بنێین و یه‌کتر قه‌بووڵ که‌ین. به‌تایبه‌ت بارودۆخی ئێستای جیھانی ئیسلام، ئه‌وه ده‌خوازێ که وێڕای جیاوازی له بیر و بۆچوونه‌کان و بڕێ له ئیش و کاره‌کان، به‌شێوازێکی ئاسایی و ڕێزدانانه بۆ یه‌ک، پێکه‌وه بژین. له کۆتایی قسه‌کانیدا به به‌رپرسانی دهزگاچاپهمهنیهکانی ئه‌ھلی سوننه‌تی ڕاگه‌یاند : «ھه‌مووی ئێوه برای ئێمانی ئێمه‌ن. پێویستی و نیازمان به ھه‌مووی ئێوه ھه‌یه و ده‌ستی ھاوکاری و خۆشه‌ویستیمان ده‌نێینه نێو ده‌ستی ئێوه و له خوای گه‌وره‌ش بۆ ھه‌مووتان ھیوای سه‌رکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی زیاتر ده‌خوازین.» له سه‌ره‌تای ئه‌م چاوپێکه‌وتنه به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتیه‌کانی جه‌ماعه‌ت، وێڕای به‌خێرھاتن له ئاماده‌بوان، ڕێزگرتن له به‌رپرسانی به‌شی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی ئه‌ھلی سوننه‌ت و ھه‌روەھا ھاوبیري و ئیش کردن بۆ لابردنی گرفته‌کان به ھۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م دانیشتنه ناو برد. له درێژه‌ی دانیشتنه‌که، ھه‌موو ئاماده‌بوان له شێوازێکی دۆستانه‌دا ئاماژه‌یان به گیر و گرفته‌کانی به‌شی چاپ کرد و ھه‌روه‌ھا باسیان له رێگه حه‌ل بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی چاپه‌مه‌نیه‌کانی ئه‌ھلی سوننه‌تی ئێران کرد. به پێی عاده‌تی ھه‌موو ساڵێک چاپه‌مه‌نیه‌کانی ئه‌ھلی سوننه‌ت له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌ی کتێب له تاران، به‌شداری ئه‌م پێشانگایه ده‌که‌ن تا ئاسه‌واره فه‌رھه‌نگیه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش که‌ن. ئه‌مساڵ له پێشانگای کتێبی تاران 12 ده‌زگای چاپ له چاپه‌مه‌نیه‌کانی ئه‌ھلی سوننه‌ت به‌شداری ئه‌م پێشانگایه يان کرد. سه ره راي درێژه‌ی ھه‌ندێ گوشار، له بیست و حهوتهمین پێشانگای نێونه‌ته‌وەیی کتێبی تاران، بارودۆخێکی باشتر بۆ ده‌زگا چاپه‌مه‌نیه‌کانی ئه‌ھلی سوننه‌ت ئاماده کرابوو.
بۆچوونه‌کان