شنۆ – پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح چه‌ن که‌س له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی شاری شنۆ، دیمانه‌یێکیان له‌گه‌ڵ قاره‌مانی وه‌زنه‌ھه‌ڵگری دوبه‌ی 2014 ڕێکخست. به‌پێی ڕاپۆرتی پێوه‌ندیه گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی شاری شنۆ، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا که ڕۆژی ھه‌ینی 12ی گوڵانی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه چوو، له‌لایه‌ن جه‌ماعه‌ته‌وه ڕێزی تایبه‌ت له‌م پاڵه‌وانه کورده گیردرا و جه‌خت کرایه سه‌ر ئه‌رک و په‌یامه‌که‌ی جه‌ماعه‌ت که فیکرێکی ئایینی مامناوه‌ندیه و بۆ په‌روه‌رده‌کردن تاک و چاکسازی کۆمه‌ڵگا ئیش ده‌کا. له‌م چاو پێکه‌وتنه‌دا ئاماژه به ئیراده و خواستی خوای گه‌وره کرا که ده‌بێته ھۆی سه‌رکه‌وتن و به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان. «سیامه‌ند ڕه‌حمان»یش به ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی به ھۆی شانازی خۆی دانا و ده‌ستخۆشی و ماڵئاوایی له جه‌ماعه‌ت کرد و ھۆی سه‌رکه‌وتنی خۆی به ته‌قدیری خوای گه‌روه و دوعای خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی به‌تایبه‌ت «شنۆ» زانی. ھه‌روه‌ھا بوونی ئاوا کۆمه‌ڵێکی ڕۆشنبیری به‌مایه‌ی شانازی دانا.
بۆچوونه‌کان