گەڕان و هەوڵدان بۆ زانست و زانیاری شەرعی تاوانەکان (تاوانی بچوک) دەسڕێتەوە ئیمام ئیبنی قەییم (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرموویەتی: گەڕان و هەوڵدان بۆ زانست و زانیاری شەرعی لە باشترین چاکەکانە و چاکەکردن خراپەکان دەسڕێتەوە و نایهێڵێت، بۆیە ئەو کەسەی خاوەن عیلمی شەرعییە، دەبێ مەبەستی ڕەزامەندی خوای گەورە بێت، بۆ ئەوەی تاوانەکانی پێشوی بسڕێتەوە، کە بەڵگەی لەسەر هاتووە لەدوای خراپەکردن چاکە بکەیت خراپەکە دەسڕێتەوە، ئەی دەبێ چۆن بێت بۆ باشترینی چاکەکان و گوێڕایەڵی خوای گەورە کە عیلمی شەرعییە! مفتاح دار السعادة (٢٨٩/١ - ٢٩٠) #الإمامابنالقيمرحمهالله