مامۆستایەکی قوتابخانە لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان توانی ئەلف‌و بێی کوردی بۆ خوێندن‌و نووسینی نابینایانی کورد دابێنێ.

مامۆستایەکی گەنجی قوتابخانەکانی بۆکان بەناوی عەزیز خانە توانی بە هەوڵ‌و بەردەوامیی خۆی لە ماوەی یازدە مانگ‌دا شێوەی زمان‌و رێنووسی کوردی بۆ خوێندکاران‌و قوتابیانی کورد کە بە هەر هۆیەکەوە نابینا بوون دابێنێ‌ تا ئەو توێژە لە کۆمەڵگای کوردستانیش لە فێر بوون‌و کۆ کردنەوەی زانیاری دوا نەکەون.

ناوبراو کە لە قوتابخانەیەکی تایبەتی ئەو کەسانەی توانای بینینی باشیان نیەو هەروەها ئەو کەسانەی پێویستیان بە پێڕاگەیشتنی تایبەتی هەیەو ناوی قوتابخانەکە "لالە"یە دەڵێ: ئەو هێمایانەی توانیومە لە پرۆژەکەدا داهێنانی بۆ بکەم لەگەڵ نموونەکانی پێشووی کە بۆ بەشەکانی بیرکاری‌و موسیقا دروست کراون جیاوازی هەیە. عەزیز خانە دەڵێ پیتەکان ٣٧ دانەن‌و تایبەت بە رێزمانی کوردین.

عەزیز خانە تا ئێستا توانیویەتی ٧٣ کتێبی رۆمان بە شێوەی پیتی "بریل" وەرگێرێتە سەر زمانەکانی فارسی‌، ئینگلیسی‌و ئاڵمانی.

شێوە نووسینی "بریل" ئەو شێوە نووسینەیە کە بۆ یەکەمجار لە لایەن لویی بریل کە خۆشی نابینا بوو داهێنانی بۆ کرا، لە شەش خاڵ‌و دوو کۆڵەکەی سێ خاڵی پێکدێ کە بە تێکەڵاو کردنی، زمانە تایبەتیەکانی پێ‌دەناسرێتەوە.