دانیشتنی هاوبیریی چالاكوانانی میدیایی گه‌ل و هۆزه‌كان له‌گه‌ڵ موحموود به‌راهوویی، كارگێڕی گشتیی بنكه‌ی خێرخوازیی سابێرین، دوێنێ له هۆڵی سه‌مه‌ن به‌ڕێوه چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه به مه‌به‌ستی ناسینی چالاكی و به‌رنامه‌كانی بنكه به‌ڕێوه چوو، جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی به‌ستێنێكی باش بۆ یارمه‌تیدانی دروست به ته‌واوی چینه‌كانی هه‌ژار، بێبه‌ش و زیانوێكه‌وتوو له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا كرا.
مه‌حموود به‌راهوویی كارگێڕی گشتیی بنكه‌ی خێرخوازی سابێرین وێڕای ئاراسته‌كرنی ڕاپۆڕتێك له كار و چالاكییه‌كانی بنكه، هاوكاری به‌رپرسانی گه‌ل و هۆزه‌كانی بۆ به‌شداری له به‌رنامه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه و گرفت و دژوارییه‌كانی ئێستای پارێزگای به پێویست زانی.
ئه‌و له كۆتایی وته‌كانیدا، ڕایگه‌یاند كه بنكه‌ی خێرخوازی سابێرین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كێشه و گرفتی كۆمه‌ڵگا ئاماده‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ چالاكوانانی میدیایی گه‌ڵ و هۆزه‌كانه.
ئه‌ندامانی شوڕای چالاكوانانی میدیایی گه‌ل و هۆزه‌كانیش جه‌ختی له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئابڕومه‌ندانه‌ی خاوه‌ن‌پێداویستییان كرد، به شێوازێك كه كه‌ڕامه‌تی كه‌سه‌كان نه‌ڕوشێت و له كۆتاییدا ڕێز له هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه گیرا و ده‌ستخۆشی لێ كرا.
بنكه‌ی خێرخوازیی سابێرین به مۆڵه‌تنامه‌ی پارێزگایی له شاره‌كانی زاهیدان، سه‌راوان، ئیرانشار، فنووج و نیكشار كار ده‌كات.
بۆچوونه‌کان