دانیشتنی هاوبه‌شی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و به‌رپرسانی لقی فارس به به‌شداریی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ٢٣ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ به‌شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه چوو و دۆخی ئه‌و لقه تاوتوێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد كه ده‌قی وته‌كانی به‌م چه‌شنه بوو:
پێویستیی ئه‌خلاق، به‌رپرسیاره‌تی و چاكسازیی له ڕوانگه‌ی قوڕئانه‌وه:
ئه‌خلاق له ڕوانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه ته‌نیا یه‌ك ئامراز و ڕێكار نییه؛ به‌ڵكوو ئامانج و مه‌به‌ستێكه له مه‌به‌سته‌كانی بنه‌ڕه‌تی ئایین كه پێوه‌ندییه‌كی پته‌وی به به‌رپرسیاره‌تی و چاكسازییه‌وه هه‌یه، هه‌ر وه‌ك كه خوای گه‌وره به پێشه‌وای موسوڵمانان پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) ده‌فه‌رموێت:«و ما أَرْسَلْناکَ إِلاَّ رَحْمَةً لِلْعالَمينَ» (ئه‌نبیا:١٠٧) «وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظيمٍ» (قه‌له‌م:٤) كه‌واته ئه‌خلاق به‌تایبه‌ت بۆ بڕواداران بابه‌تێكی زۆر گرینگ و بنه‌ڕه‌تییه و نه‌بوونی، مرۆڤ به‌هیلاك و تیاچوون ده‌با: «هَلْ يُهْلَكُ إِلَّا الْقَوْمُ الظَّالِمُونَ» (ئه‌نعام:٤٨) «وَمَا كُنَّا مُهْلِكِي الْقُرَى إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَالِمُونَ» (قه‌سه‌س:٥٩)بۆیه خوای گه‌وره موسوڵمانان به پاراستنی ئه‌خلاق و ئاكاری جوان فه‌رمان ده‌دا و ده‌فه‌رموێت: «إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ» (نه‌حل:٩٠)
كه‌واته ئه‌خلاق بۆ بڕواداران ئامانجێكی گه‌وره و ڕوانگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و پێویسته و ڕێژه‌ی پابه‌ندی به‌و، پێشانده‌ری ڕاده‌ی تێگه‌یشتن و پابه‌ندی كه‌سی بڕواداره، چونكه دیمه‌نی ڕواڵه‌تی ئیمان له ئه‌خلاقدا خۆی نیشان ده‌دا. له‌و بواره‌وه وته‌یه‌كی جوانی زانایان هه‌یه كه ده‌ڵێن: الدّينُ اَلُمعاملةُ. وه‌ك ئه‌وه‌یكه ئامانجی سه‌ره‌كی ئایین له ڕێكخستنی دروستی شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ له‌گه‌ڵ: به‌دیهێنه‌ری كه‌ون، كه‌ون، مرۆڤه‌كانی تر و له‌گه‌ڵ خۆیدا كورت ده‌بێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه كاتێك پابه‌ندبوون به ئه‌خلاق وه‌ك واجبێكی شه‌رعی و پێویستی كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌بووڵ بكه‌ین، به‌شێوه‌ی سروشتی پێویسته به‌رپرسیاره‌تی و چاكسازیa له پێداویستییه‌كانی ئاكارخوازی بزانین. پێشه‌وا موحه‌ممه‌د غه‌زاڵی(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) له كتێبی «جواهر القرا‌ن و درره» ده‌فه‌رموێت: بنه‌مای جواهێره‌كانی ئایین له زانست و ئاكاری مرۆڤدا ده‌دۆزرێته‌وه.
به‌م چه‌شنه كه مرۆڤ زانست و زانیاری و وشیاری پێویست له قوڕئانی پیرۆز به‌ده‌ست دێنیت، پاشان ده‌یكا به هه‌نگاو و كردار، جێی ئاماژه‌یه كه له په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی‌دا بابه‌تی گۆڕینی زانست به ئاكار وه‌ك ئامانجێكی بنه‌ڕه‌تی له شێوازی په‌روه‌رده‌یی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێ. بێگومان پێویستیی پابه‌ندی به فه‌زیله‌ته‌كانی ئه‌خلاقی و پێویستیی به‌رپرسیاره‌تی و چاكسازی له سروش و ئامۆزه‌كانی خوایی وه‌رگیراوه و هه‌ر به‌و شێوه‌ی كه پابه‌ندی به ئه‌خلاق بابه‌تێكی واجبه، ئه‌ركداری و چاكسازیش پێویستییه‌كی شه‌رعی و كۆمه‌ڵایه‌تییه و هه‌ر مرۆڤێك له ئاست كرده‌وه‌كانی، ئاكار و مامه‌ڵه‌كانی به‌رپرس و وه‌ڵامگۆیه و له‌سه‌ری پێویسته كه به‌پێی پێوه‌ر و چه‌مكه‌كانی دادپه‌روه‌ری چاكسازییان به‌رامبه‌ر بكات.
ته‌نانه‌ت له‌ئاست هێندێ له ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له توانای ته‌واوی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا نییه و هه‌موان توانایی پێویستیان نییه، تاك و تاقمێكی كه توانایی و لێهاتوویی پێویستیان هه‌یه، ئه‌و ئه‌ركانه وه‌ك فه‌ڕزێكی كیفایی ده‌چێته سه‌ر شانیان و به‌رپرسیار ده‌بن؛ وه‌ك به‌رپرسیاره‌تی مه‌ده‌نی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری، خزمه‌تگوزاری و خێرخوازی و... كه ته‌واوی كه‌سه به‌توانایه‌كان به‌رپرسن و به‌شێوه‌ی گره‌نتیی ئه‌ركدارن و پێویسته وه‌ك فه‌ڕزی كیفایی ئه‌ركه‌كان به‌جێ بێنن. سروشتییه كه ئه‌وانیش به‌پێی توانایی و لێهاتوویی و كه‌ره‌سه‌ی به‌رده‌ستیان به‌رپرسیارن.
جێی ئاماژه‌یه كه به‌رپرسیاره‌تی گره‌نتیی وه‌ك به‌رپرسیاره‌تی به‌كۆمه‌ڵه؛ واتا ته‌واوی مرۆڤه به‌تواناكانی كۆمه‌ڵێك یا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌مبه‌ر هێندێ له بابه‌ت به‌رپرسن؛ بۆ نموونه ته‌واوی شارۆمه‌ندانی كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌مبه‌ر دۆخی شار و چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش به‌رپرسن. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) له فه‌رمووده‌یه‌كدا كه شارۆمه‌ندانی به موسافیرانی كه‌شتی ده‌شوبهێنیت، له ڕاستیدا هه‌ر ئه‌و ئامانجه شی ده‌كاته‌وه.
له‌و بواره‌وه ئاشكرایه ئه‌ركی كاربه‌ده‌ستان له زۆر بواردا زیاتر و قورس‌تر له شارۆمه‌ندانه، چونكه ئه‌وان پارێزه‌ران و پاسه‌وانانی ماف و سه‌ربه‌ستی و دابینكه‌ری بواری ئاسووده‌یی و گه‌شه و ئارامی و هێمنایه‌تی شارۆمه‌ندانن. هه‌روه‌ك قوڕئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت: «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ» (ته‌حریم:٦) كاری پاراستن و پارێزگاری و دابینكردنی پێداویستی و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، چاره‌ی كه‌موكوڕییه‌كان، دژواری و ته‌نگانه‌كانی ژیان، سه‌ره‌تا ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتداران و پاشان لایه‌نه‌كان و بزووتنه‌وه‌كان و گرووپ و كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كان و پاشان شارۆمه‌ندانی تره. پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له فه‌رمووده‌یه‌كی هێمن و گرینگدا به جوانی ئه‌و ئه‌ركانه شی ده‌كاته‌وه و ده‌فه‌رموێت: «كُلُّكُمْ راعٍ، وكُلُّكُمْ مَسْؤولٌ عن رَعِيَّتِهِ، الإمامُ راعٍ ومَسْؤولٌ عن رَعِيَّتِهِ، والرَّجُلُ راعٍ في أهْلِهِ وهو مَسْؤولٌ عن رَعِيَّتِهِ، والمَرْأَةُ راعِيَةٌ في بَيْتِ زَوْجِها ومَسْؤولَةٌ عن رَعِيَّتِها، والخادِمُ راعٍ في مالِ سَيِّدِهِ ومَسْؤولٌ عن رَعِيَّتِهِ قالَ: - وحَسِبْتُ أنْ قدْ قالَ - والرَّجُلُ راعٍ في مالِ أبِيهِ ومَسْؤولٌ عن رَعِيَّتِهِ، وكُلُّكُمْ راعٍ ومَسْئُولٌ عن رَعِيَّتِه»
كه‌واته به‌راورد و وه‌دیهاتنی ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییانه سه‌ره‌تا ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتداران و كاربه‌ده‌ستانه و پاشان ئه‌ركی ئه‌خلاقی و تایبه‌تی تاكه‌كان و یا ئه‌ركی بنه‌ماڵه‌یی و كۆمه‌ڵ و یا گره‌نتیی و له ئاكامدا دواڕۆژییه؛ چونكه سه‌ره‌تای سزا و پاداش له شێوازی هاوڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تییانه سه‌رچاوه ده‌گرێ و خۆپاراستن له تاوان و ته‌وبه و چاكسازیی پێویسته. بۆیه ده‌بینین كه قوڕئانی پیرۆز بۆ كه‌سانێك كه: ١- تاوان ده‌كه‌ن و پاشان ته‌وبه ده‌كه‌ن ٢- و كه‌سانێك كه به‌جێی ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كی سه‌لمێنراو، ده‌یشارنه‌وه و باسی لێوه ناكه‌ن و پاشان له كرده‌وه‌ی خۆیان په‌ژیوان ده‌بنه‌وه و ته‌وبه ده‌كه‌ن ٣- و یا كه‌سانێك كه بۆختان بۆ خه‌ڵك هه‌ڵده‌به‌ستن و پاشان په‌ژیوان ده‌بنه‌وه و ته‌وبه ده‌كه‌ن، جه‌خت له‌سه‌ر وازهێنان له تاوان و ته‌وبه‌كردن و چاكسازی دوای تاوان ده‌كا و ده‌فه‌رموێت: «الَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَبَيَّنُوا فَأُوْلَئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ» (به‌قه‌ڕه:١٦٠) مه‌رجی قه‌بووڵبوونی ته‌وبه‌ی، دڵپاكی و چاكسازیی داناوه و بۆ كه‌سێك كه بوختانی كردووه ده‌فه‌رموێت: «إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُواْ مِن بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ» (نوور:٥٠) واته مه‌رجی ته‌وبه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی، ڕاگه‌یاندنی ڕاستنه‌بوون و درۆبوونی بوختانه‌كه‌ی داناوه، كه‌واته ته‌وبه‌ی دوای گه‌نده‌ڵی ده‌بێ چاكسازی به‌دوادا بێت.
مه‌به‌ست له‌و بابه‌تانه ئه‌وه‌یه كه پابه‌ندی به ئه‌خلاق له لایه‌كه‌وه ئێمه له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی تاكه‌كه‌سی، خێزانی، كۆمه‌ڵایه‌تی و یا گرووپی و كۆمه‌ڵ داده‌نێ و له لایه‌كی تره‌وه ئێمه له هه‌مبه‌ر كارانێكی كه ده‌یانكه‌ین له دونیا و دواڕۆژ به‌رپرس و وه‌ڵامگۆ ده‌كا. له كۆتاییدا ده‌بێ دان به‌وه دانێین كه له فه‌زیله‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه كه ئه‌و بابه‌ته گرینگ و چاره‌نووسسازه به ئێمه ده‌ناسێنیت تاكوو به ئاگاداری و ناسینی پێویست وێڕای هاوڕێیه‌تی وشیارانه به هه‌نگاوی ژیان له ڕێكوپێككردنی به‌رپرسانه‌ی كردار و ئاكارمان ئه‌وپه‌ڕی وردبوونه‌وه‌مان هه‌بێ.
هیوادارم خوای گه‌وره ته‌واوی بڕواداران و به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له پێوانی ڕێبازی ژیان و پابه‌ندی به ئه‌خلاق و جێبه‌جێكردنی شیاوی ئه‌ركه‌كانمان سه‌ركه‌وتوو بكات.
سه‌رفراز و سه‌ربه‌رز بن
و السلام علیكم و رحمة الله و بركاته
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا، به‌رپرسی به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و جێگرانی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت ئاماژه‌یان به خاڵه‌كانی جێ سه‌رنج و تاوتوێكراوی خۆیان كرد. یه‌عقووب خۆرسه‌ندی به‌رپرسی فارس و جێگره‌كانی تری ئه‌و لقه ڕاپۆڕتێكیان له كار و چالاكییه‌كانیان خسته ڕوو.
جێی ئاماژه‌یه كه سه‌عده‌ددین سددیقی ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تیش له‌و دانیشتنه به‌شدار بوو و سه‌باره‌ت به دۆخی فارس و پێویستییه‌كانی چالاكی جه‌ماعه‌ت له‌و لقه باسێكی ئاراسته كرد.
بۆچوونه‌کان