دانیشتنی مانگانەی شوڕای ڕاهێنەرانی کۆمەڵی بانگێشت و چاک سازی (جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح)ی شاری سەقز بەڕێوەچوو.

شەوی یەک شەممە بەرواری 16س ڕەزبەر دانیشتنی شووڕای ڕاهێنەرانی شاری سەقز بەبەشداری بەرپرسانی کۆمیتەی پەروەرشتی شاری سەقز بەئامانجی فێرکاری و ئاشنایەتی لەگەڵ چەمکەکانی نوێی فێرکاری بەڕێوەچوو. لەو ڕێوڕسمەدا مامۆستا موحەممەد فکری بە ئاراستە کردنی باسێکی مەعنەوی، ئاماژەی بەگرینگی پارێزگاری لە پێناو بانگێشت کرد و بە هێناوەوەی بەڵگە لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەر (د.خ) جەختی لە سەر ئەو گرینگە کرد. لە درێژەی دانیشتنەکە، ئەندامی شوورای ناوەندی کۆمەڵ (جەماعەت) مامۆستا ڕەسوول ئەبولموحەممەدی وڵامی هێندێک لەو گومان و دوو دڵیانەی داوە کە سەبارەت بە تۆڵەسەندنەوە هاتبوونە گۆڕێ و بە خستنە ڕووی بۆچوونگەلی جۆراوجۆری فیقهی بە خاڵە گرینگەکان لە باسی تۆڵە سەندنەوە، ڕاهێنەرانی پەروەرشتی ڕوون کردەوە.

لە بەشێکی دیکەدا، ڕاهێنەران بیرو بۆچوونە کانیان دەربارەی کاروبارەکانی فێرکاری دەربڕی، هەروەها لەلایان بەرپرسی ڕاهێنەری شار خاڵگەلێک بۆ یەکڕیزی و یەک گرتووی ڕێباز و شێوەی فێرکاری وەبیر هێندرایەوە.

شایانی باسە ئەم دانیشتنە، مانگێ جارێک لە پێناو پتەوکردنی بنەمای زانستی و ڕووحی (دەروونی) ڕاهێنەران بەڕێوە دەچێ.