به‌پێی هه‌واڵی به‌شی پێوه‌ندی ده‌ره‌وه‌یی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پاكستان خاتوو مریه‌م جه‌میله(مارگارت ماركۆس) نووسه‌ر و بانگخوازی ئه‌مریكایی، له ته‌مه‌نی 78 ساڵی و ڕۆژی چوارشه‌ممه 31 ئۆكتۆبه‌ر 2012 له لاهووری پاكستان كۆچی دوایی كرد.
خوێندنی باڵای خۆی له زانكۆی نیۆیۆڕك كۆتایی پێهێناو به‌سه‌ر ئه‌وه‌یدا كه دایك و باوكی له ڕه‌گه‌زی ئه‌ڵمانی و پێبه‌ند به ئایینی یه‌هووده‌وه بوون، به‌ڵام هیچ كام له‌مانه نه‌یتوانی له ئیسلام هێنانی مه‌ریم جه‌میله به‌رگری بكات و دوای ماوه‌یه‌كی زۆر لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی ئایینی ئیسلام و قوڕئانی پیرۆز به‌ره‌ولای ئایینی ئیسلام هات و پاشان ناوی خۆی گۆڕی بۆ «مریه‌م جه‌میله».
هه‌وه‌ڵ په‌ڕتووكێك كه مریه‌م ده‌باره‌ی ئیسلام به‌دستیه‌وه گرت «وه‌رگێڕانی قوڕئانی پیرۆز» له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د بكتهۆڵ، نووسه‌ری موسوڵمانی ئینگلیسی بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌وه دیار بوو كه مریه‌م له‌و بیروبڕوایه‌ی كه له‌سه‌ری په‌روه‌رده ببو، ڕازی نییه. ئه‌وه بوو هه‌وڵیدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی حه‌قیقه‌ت و په‌یوه‌ندی گرت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له بزوتنه‌وه ئایینیه‌كان وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی یه‌هوودی ئۆڕتۆدۆكسی و به‌هاییه‌كان. به‌ڵام به‌هۆی پشتیوانی له رژیمی زایۆنیستی هه‌موویانی وه‌لا خست.
خاڵی وه‌رچه‌رخانی مریه‌م جه‌میله، ئیسلام هێنانی ئه‌و له 3 پووشپه‌ڕی 1340 دا بوو، له‌و ڕۆژه‌دا بوو كه چووه لای ئیمامی مزگه‌وتی بڕوكلین له نیۆیۆڕك و ئیسلامی هێناو ناوی خۆی نا «مریه‌م جه‌میله». دوای ساڵێك، به ده‌عوه‌تی ئیمام سه‌ید ئه‌بوئه‌علا مه‌ودوودی، دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پاكستان، له نیۆیۆركه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ چووه پاكستان.
له‌پاشان، مریه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێ له خزمه نزیكه‌كانی ئیمامی مه‌ودوودی هاوسه‌رگیری كرد و بووه خاوه‌نی پێنج مناڵ. هه‌روه‌هاش درێژه‌ی دایه خوێندنه‌وه‌كانی ده‌رباره‌ی ئیسلام.
زیاتر له 30 ئاسه‌واری ده‌رباره‌ی ئیسلام نووسیوه كه گرینگ‌ترینیان «ئیسلام و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا»، «كۆچی من له وڵاتی كفر، له‌به‌ر ئیمان»، «ڕاكێشه‌كانی ئیسلام»، «پێشڕه‌وه‌كانی ئیسلام و هاوچه‌رخه‌كانی»، «مرۆڤ و ژیاری ڕۆژئاوا» «ئیسلام ڕه‌هه‌ندی و كاركردی»، «ئیسلام و نوێخوازی»یه.
به‌م بۆنه‌وه، به‌شی پێوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پاكستان په‌یامێكی ده‌ركرد:
إنّالله و إنّا إليه را‌جعون
نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئیسلام، خوشكه مریه‌م جه‌میله، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێكه‌وت له‌گه‌ڵ 31 ئۆكتۆبر 2012 زایینی له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا له شاری لاهوری پاكستان كۆچی دوایی كرد. خوشكه مریه‌م، نووسه‌رێكی توانا و لێهاتوو بوو كه به نووسینی چه‌ن په‌ڕتووك و هه‌روه‌ها چه‌ندین مه‌قاله سه‌باره‌ت به ئیسلام، ئوممه‌تی ئیسلامی، بزاڤه ئیسلامییه‌كان و ژیاری ڕۆژئاوا، خزمه‌تی زۆری پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كردووه.
له‌خوا داواكارین، ڕه‌حمه‌تی خۆی به‌سه‌ر ڕۆحی ئه‌ودا بڕێژێ. خزمه‌ته‌كانی ئه‌و له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له‌بیر ناچێته‌وه.
به‌شی پێوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پاكستان
پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح له خوای مێهره‌بان بۆ خزم و كه‌سی ئه‌و خوالێخۆشبووه، داوای سه‌بر ده‌كات و بۆ ڕۆحی ئه‌ویش، داواي لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌و پایه له فیرده‌وسی ئه‌علادا ده‌كات. یادی به‌رز و ڕێگه‌ی به‌رده‌وام بێت.
بۆچوونه‌کان