ڕێکاری جوان و بەکەڵک بۆ باشترین بەهرە لە ڕەمەزان:

١ـ هەر لە ئێستاوە بەجۆرێک بەرنامەڕێژی بکەن کە دوای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان باشتر لە سه‌ره‌تا و لە میانەی ئەو بن.

٢ـ تەنیا پێنج ئامانج کە دەتانهەوێ لە ڕەمەزان بە ئەوان بگەن، دیاری بکەن. چاوەڕێی ئەوە مەکەن کە لە یەک نۆبەدا لە گشت لایەنەکان پێشڕەویتان هەبێت.

٣ـ ئیشی سەرجەم، بۆ نموونە نزا و پاڕانەوەی بەکۆمەڵ بۆ مرۆڤ ئاسانترە، ئەگەر وایە بەدوا کۆمەڵێک دابین کە گشتی چالاکییەکانی خۆت چ داب و دەستووری ئایینی و چ گرووپی لەگەڵ ئەوان جێبەجێ بکەی.

٤ـ سەلماوە کە گەیشتن بە ئامانجە نووسراوەکان ئاسانترە لە گەیشتن بە ئامانجە خەیاڵیبەکان، ئەگەر وایە ئەو ئامانجانەی کە دەتانهەوێ لە ڕەمەزان جێبەجی بکەن بە تەواوی بیاننووسن.

٥ـ هەر کەسێک بە مەبەستی کاری باش بێت و جێبەجێی بکات، خوا دە چاکەی بۆ دەنووسێ و هەر کەسێک بە مەبەستی کارێکی باش بێت و ئەو جێبەجێ نەکا، یەک چاکەی تەواوی بۆ دەنووسێت.

٦ـ سەلماوە ئەو ئامانجانەی کە شیاوی هەڵسەنگاندن و ئەنازەگرتنن، زۆرتر لە ئامانجە گشتییەکان دێنەدی. بۆ نموونە لە بەرنامەی خۆت مەنووسە کە هەوڵ ئەدەم لە ڕەمەزان قوڕئان زۆر بخوێنم، بەڵکوو بنووسە: سێ جار قوڕئان لە سەرەتا تا کۆتایی دەخوێنم.

۷ـ چوارخانەیێکی ڕۆژانە دروست بکەن و لەناو ئەودا کاتژمێرەکانی بەخەبەریی دیاری بکەن و لەسەری به‌رده‌وام بن، کاتژمێری خەو مەنووسن، واتە تا کاتێک کە هەست بە خەو نەکەن ڕامەکشێن.

٨ـ دەرفەتێک بۆ تەنیایی لەگەڵ قوڕئان دابین بکەن و هیچ کات وازی لێ مەهێنن.

٩ـ یەک یا دوو پڕۆگرامی تەلەویزیۆنی بەسوود هەڵبژێرن و ئەوانی دیکە واز لێ بێنن و ئەگەر بۆتان گرینگە دووپاته‌که‌ی لە پاش ڕەمەزان چاو لێ بکەنه‌وه‌.

١٠ـ بۆ نوێژی تەڕاویح سەردانی یەک مزگەوت بکەن بە تایبەتی مزگەوتێک کە لە نوێژی تەڕاویحدا بە تەواوی لە سەرەتا تا کۆتایی قوڕئان دەخوێنیتەوە.

١١ـ بەشێک لە قوڕئان بۆ لەبەر کردن و بەشێکیان بۆ خوێندنەوە دیاری بکەن، وا باشترە بۆ هەر کامەیان قوڕئانێکی جیاواز دیاری بکەن، وەکوو یێکتریش بێت کێشەی نییە.

١٢ـ سەبارەت بە قوڕئان سێ ئیش جێبەجی بکەن: ئەلف: بەشێکی تایبەت بۆ لەبەرکردن دیاری بکەن ب: بەشێکی زۆرتر بۆ خویندنەوە ج: ئەو سووڕەتانەی کە زۆرتر دەیانخوێنیەوە بۆ شیکردنەوە دیاری بکەن.

١٣ـ پێش هاتنی ڕەمەزان پلانێک ئامادە بکەن و چەندین کەڕەت پێداچوونەوە بەسەردا بکەن. بۆ ئەوەی کە بە نییه‌ت و دڵپاکییه‌کی باشتر بە پێشوازی ڕەمەزان بچن.

١٤ـ کۆمەڵێک لەسەر ئەو بڕوایەن کە گرینگ ئەندازەی خوێندنەوەی قوڕئانە و هێندێکیش بۆ سەرەدەر و لێوردبوونەوە بایەخێکی زۆرتر دادەنێنن، پێشنیار دەکەم هەردووکیان پێکەوە کۆ بکەنەوە بە شێوەیه‌ک کە یەک له‌ چواری کاتی قوڕئانخوێندنی خۆت بۆ ڕاڤەکردنی تەرخان بکەن.

١٥ـ ئەگەر وا بڕیار بێ کە سەردانی کەسێکی بەخشندە بکەن، باش دەزانن کە چ داواکارییه‌کتان هەیە (باشترین نموونە هەر بۆ لای خوایە) ئەگەر وایە نزا و پاڕانەوەکانی خۆت دیاری بکە، خوا بەندەی پێداگری خۆش دەوێت.

١٦ـ خەو و تەلەویزیۆن دەرفەتی زێڕینی ڕەمەزان بە خێرایی ده‌ڕفێنیت، بۆ هەر کام لە ئەم دووانە کاتژمێرک دابین بکەن و زۆرتر لەو کاتژمێرە بە ئەم دووانە سه‌رقاڵ مەبن. دەرفەتی ڕەمەزان بەخێرایی تێپەڕ دەبێ و کە سێک کە لە دەستی دەدا، زەرەری گه‌وره‌ی کردووە.

١٧ـ گەورەترین هۆی بەزین، نەبوونی ئیڕادەی پلان دانانە. پێش لە ڕەمەزان دوو کاتژمێر بۆ نووسینی پلانی ڕەمەزان تەرخان بکەن و هەوڵ بدەن کە هەر ئامانجێکی کە دەنووسن، شایانی پێوانە و ئەنازەگرتن بێت.

١٨- هێندێک که‌س ڕەمەزان بە بیانوو و دەرفەتێک بۆ خواردنی باشتر و تەماشای زنجیرە دراما و کێبەرکێی جۆراوجۆر چاو لێ دەکەن؛ بڕیار بدەن تا چ ڕادەیک دەتوانن گۆڕانکاری بەسەر ئەو بیڕوکەیەدا بێنن.

١٩ـ عومەری کوڕی خەتتاب(خوای لێی ڕازی بێ) دەفه‌رموێت: ئەمن هێندە بیر لە قه‌بووڵبوونی نزا و پاڕانەوەکانم ناکەمەوە، ئەوەندەی کە بیر لە نزاکانم دەکەمەوە، ئاگەر وایە بۆ نزا بەرنامەڕێژی بکەن و ئەوان بە چەند بەش دابەش بکەن: نزا بۆ خۆتان، بۆ بنەماڵە، بۆ دۆستان و ناسیاوەکان و نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام.

بە هیوای ئەوه‌ی کە خوای باڵادەست نزاکانی ئێمە قبووڵ بکات.

(و صلی الله علی نبینا محمد و علی آله و صحبه اجمعین)