بەوپەڕی دڵنیاییەوە دەکرێ بگوترێ بیری ڕەخنەیی کەفیلی پێشکەوتنی ژیانی کۆمەڵایەتی و تاکەکەسی هەموو مرۆڤێکه و کەسانێک کەوا شارەزان لەم بارەوە سەرکەوتوون و تەنانەت ئەگەر کۆمەڵگایەک خاوەنی بیرمەندانی ڕەخنەیی بێت، زیاتر گەشە دەسێنێت و سەردەکەوێ. لەم وتارەدا بیری ڕەخنەیی و گرنکییەکەی و هەروەها پڕۆڤەیەکی له‌سەر باس دەکەین.

بیرکردنەوەی ڕەخنەیی یان ڕەخنەگرانە(Critcal thinking) بە پێچەوانەی بۆچوونی زۆرینە و بیری باو بە مانای ڕەخنەگرتن و وردگیری نییه! بیری ڕەخنەیی مژاری زۆربەی باس و بیرۆکەکانی زەمەنی ژیانی فەیلەسووفانی یونانی کۆن وەکوو سۆقڕات و ئەرەستوو بووە و هێشتاش مژاری لێکۆڵینەوه‌ جێی باسه له سەردەمی مۆدێڕندا و مشتومڕی له‌سەر دەکرێ. دەکرێ بیری ڕەخنەگرانە له چوارچێوی هێزی تێڕامانێکی سەربەخۆ و نەرم پێناسه بکرێت.

بیرۆکەی ڕەخنەگری هەڵگری کارامەیی و تواناکانه، ئەگەر هاتوو بتوانین ئەم تواناییانە به‌دەست بێنین و کەڵکیان لێ وەرگرین، دەکرێ بڵێین ئێمه خاوەنی بیری ڕەخنەیین. لێره‌ ئاماژە به چەند نموونەی گرنگ دەکەین:

١- شیکردنەوە جیاکردنەوە یان لەت‌لەتکردنی تەواوی بابەتەکە بۆ بەشی بچووکتر له‌بەر تێگەیشتنی باسەکە و کردارەکان و پێوەندییەکان.

من بابەتەکەم یەک به یەک دەخوێندەوە.

من هەموو شتێکم دەستەبەندی دەکرد.

٢- جێبەجێکردنی پێوەرەکان

حوکم له‌سەر بنەمای دەستوورەکان و دەرکەوتەکانی تاکەکەسی، پیشەیی و کۆمەڵایەتی پەسەندکراو.

من هەمووشتێکم له‌سەر بنەمای... داوەری کرد.

۳- جیاوازی و جیاکاری

ناسینی وێکچوون و جیاوازییەکانی شتەکان یان دەرفەتەکان و وردبینی بۆ دەستنیشانکردنی  پلە‌بەندی و دەستەبەندییان.

من ژمارەیەکی زۆرم دەستەبەندی کرد.

من شتانێکی جۆراوجۆر گرووپبەندی دەکەم.

٤- لێکۆڵینەوە بە دوای داتاکاندا گەڕان به شوێنی بەڵگە، ڕاستییەکان یان هەر زانستێک کە له سەرچاوە پەیوەندیدارەکانەوە وەرگیراوە و کۆکردنەوەی داتا مێژووییەکان، چ تیۆری و مەیدانی له هەمان سەرچاوە.

من دەمزانی کە دەبێ له... بخوێنمەوە.

من پێداگریم له‌سەر دۆزینەوە و پەیدۆزی دەکرد.

٥- بەڵگه‌هێنانەوەی لۆژیکی

پۆلین‌بەندی و ئاکام‌بەندی بە گوێرەی ئەو نیشانانەی کە بەدەست هاتوون.

من لهسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی کە بە دەست هاتوون له... ئاکامبەندیم کرد.

لۆژیکی من لەم ئاکامبەندییەدا... بوو.

٦- پێشبینیکردن

پێشبینی ڕووداوەکان و بەرەنجام و ئاسەواری کاریگەر لەو دوورنواڕینە.

من ڕوودانی بەرەنجامێکی وەهام بۆ... پێشبینی دەکرد.

من بۆ... ئامادە دەبووم (چاوەڕوانی هاتنەدی ڕووداوێکی وەها بووم)

٧- گۆڕینی زانیاری

گۆڕین یان ئاڵوگۆڕی پله و پێگە، ڕیشە یان بەکارهێنانی له مژاری جۆراوجۆردا.

من بناغەکانم بە گوێرەی... چاک کردەوە.

من سەرم دەسووڕما ئەگەر دەرفەت... بۆ ئەم ڕووداوی گونجاوە ڕەچاو بکردرێت.

بیری ڕەخنەیی دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ له تواناکانی بە مەبەستی وڵام دانەوە کەڵک وەرگریت و له باتی ئەوەی تەنیا وەرگری داتاکان بێت، ببێتە فێرکارێکی کارا و چالاک. بیرمەندانی ڕەخنەیی زۆر به وردی له بارەی ئایدیا و بیرۆکە و گریمانەکان پرسیار دێننە ئاراوە و تەنیا ناوەڕۆک وەک بەها و پێوانه قبووڵ ناکەن. ئەوان بەردەوام هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی تێبگەن کە ڕوانگەکان، مەسەلەکان و ئەو بەرەنجامانەی کەوا  بە دەست هاتوون دەرخەری شێوازێکی گشتییە یان نه؟

بیرمەندانی ڕەخنەیی شیکاری  دەست نیشان دەکەن و پاشان بە شێوازێکی سیستەماتیک کێشەکان چارەسەر دەکەن و بەگوێرەی دیتن یان غەریزە و خۆماک بڕیار نادەن. کەسێک کە له بواری بیری ڕەخنەیی لێزان بێت دەتوانێ:

پێوەندی نێوان بوچوونەکان ده‌رک بکات.

گرنگی و پێوەندیداربوونی باسەکان و ئایدیاکان دەرخات.

بابەتەکان بناسێ و پەی پێ ببات، بنیاتیان بنێت و ڕایان بگەیەنێت.

هەڵەکان و ناسەقامگیری لۆژیکی بزانێت و بیدۆزێتەوە.

ڕوانگەی خۆی له هەمبەری کێشەکاندا بە شێوەی سیستەماتیک و سەقامگیر هەڵبژێرێت.

له گریمانەکان، بیروبۆچوونەکان و باوەڕ و بەهاکانی خۆی داکۆکی بکات.

بیری ڕەخنەیی واتە بیرکردنەوە بە شێوازێکی تایبەت، تاکوو له‌سەر ئەو بنەمایە باشترین ڕێگەچارەی گونجاو بۆ ئەو دۆخەی کە بیرمەند تیایدایە، بدۆزرێتەوە.

له زمانی ڕۆژانەدا، واتای ئەم شێوازە ئەمەیە کەوا ئەگەر هاتوو شتێک زەینی ئێوەی سەرقاڵ کردە خۆیەوە بتوانن باشترین بڕیار بدەن.

پڕۆسەی بیری ڕەخنەیی

ئەوەتان له‌بیر بێ کە هیچکام له ئێمه بیر و هزری ڕەخنەییمان نییه. هێندێک جار جگە له شێوازی ڕەخنەیی بیر له هەر شێوازێکی‌ تر دەکەینەوە. بۆ نموونە کاتێک کۆنتڕۆڵی تاکەکەسیمان له‌ژێر کارتێکەری تووڕەیی، خەم یان خۆشیدایە، ئیتر ڕەفتار و شێوازی بیرکردنەوەمان ڕەخنەیی نییه. له لایەکی تریشەوە هەرچەن له دۆخی جۆراجۆری دەروونیدا هێزی بیری ڕەخنەیی دەچێتە ژێر کارتێکەری ئەو حاڵەتانە، بەڵام خۆشبەختانە دەتوانین بە چالاکی و مەشقکردن ئەو جۆرە بیرکردنەوە باش بکەین و نەزمی پێ بدەین و له هەمبەر کێشەکاندا بە کاری بگرین.

کاتێک له بیرۆکەی بیری ڕەخنەیی تێبگەن، کارامەیی ئەو نەوعە بیرکردنەوەش بە خۆڕاهێنان و بەردەوامبوون چاک کەنەوە.

ئەم ڕاهێنانه ساکارە تاقی بکەنەوە تا بتوانن به شێوازێکی ڕەخنەیی بیر بکەنەوە، ئەو شتە بهێننە بەرچاوی خۆتان کەوا کەسێک بە تازەیی پێتانی گوتووە، جا ئەم پرسیارانە له خۆتان بکەن.

کێ ئەم بابەتەی گوت؟ کەسێک کەوا دەیناسی؟ کەسایەتییه‌کە خاوەنی پلە و پایەیە؟ گرنگە کەوا کێ ئەم شتەی گوتووە؟

ئەوان چییان وت؟ ئایا ڕاستییان وتووە یان تەنیا ڕادەربڕین بووە؟ ئایا تەواوی حەقیقەتیان گوتووە؟ ئایا شتێکیان بەجێهێشت و له‌بیر کرد؟

ئەم بابەتەیان له کوێ گوت؟ له کۆڕ و ئەنجوومەنی گشتی باسیان کرد یان کۆڕی تایبەت؟ ئایا کەسانی دیکە بۆیان هەبوو تا وەکوو وەڵامی خۆیان وەک جێگرەوە بهێننە بەرباس؟

چە کاتێک گوتیان، پێش یان هاوکات یان دوای ڕووداوێکی گرنگ بوو؟ ئایا هەر زەمانەکەی گرنگ بوو؟

بۆچی ئەم شتەیان گوت، ئایا ئەوان هۆکاری ڕادەربڕینەکەیان شی کردەوە؟ ئەوان چۆن و بە چ شێوەیەک ڕابێژییان کرد؟ ئەوان له‌و کاته‌دا خۆشحاڵ بوون یا تووڕە و قەڵس و یا نائاسایی بوون؟ ئەم بابەتەیان بە نووسراوە پێشکەش کرد یان بە گوفتار؟ پرسیار له‌چی کرا و ئامانجتان چیه؟

یەکێک له گرنگترین تایبەتمەندییەکانی بیری ڕەخنەیی:

ئەوەیە کە ئێوە بڕیارتان داوە چە ئامانجێک بگرنە بەر و پاشان بە گوێرەی پانتایی ئەو گریمانە و ئەگەرانە بڕیار بدەن.

کاتێک هەدەفی خۆتان دیاری کرد، وەکوو خاڵێکی دەستپێک بۆ تەواوی بار‌ودۆخی داهاتوو دایبنێن و پاشان بە بیرکردنەوەیەکی باش بڕیاری له‌سەر بدەن. دەبێ له کاتی گونجاو هاوکاران، خێزان و خانەوادە و کەسانی نزیکی خۆی لەم قەراری خۆیە ئاگادار کاتەوە و له‌سەر ئەو بنەمایه بکەوێتە شوێن ئامانجی خۆی.

ئێوە دەبێ له‌هەر بارودۆخێکدا نەزم و ڕێکوپێکی و ڕاهێنان و پڕۆڤەتان بۆ پەیدۆزی کارەکە بپارێزن تا بتوانن پڕۆسەی بڕیاڕ دانەکە جێبەجێ بکەن، سەرەڕای ئەمەش شتانێک هەن کە له‌سەر بڕیاری کەسەکان کاریگەرن، کۆمەڵێک حەز و ویست و ڕق و بێزاری، ئەو کردارانەن که جێگیر ببوون و سەرلیستی ئەوانن و بە تێپەربوون و درێژایی زەمەن زیاد بوون. ئەو خەسڵەتانەی کە ئاماژەی پێ کرا له تایبەتمەندی مرۆڤن. 

پێویسته له پڕۆسەی بیری ڕەخنەییدا له زۆرێک له سەرلیستەکانی تاکەکەسی و تایبەتمەندییەکانی و هەروەها دەمارگرژییەکانی ئاگادار بین و له هەر هەنگاوێکدا دەبێ ئێزنی هاتن بدەین، ئەم هەڵکەوتە دەکرێ پێش له قۆناغی بیری ڕەخنەیی له‌گەڵ ڕەچاوگرتنی تەواوی هەل و مەرجەکان بێتە‌دی. ئەم مەودا دەتوانێ له قۆناغی بەراوردکردنی دووبارە و له هەمبەر کۆسپەکانی چاوەڕواننەکراودا بێت. هەرچەند له‌گەڵ خاسمانی و تایبەتمەندییەکانی خۆماندا ئاشنا بین و خاڵی لاواز و هێزی خۆمان بناسین، بیری ڕەخنەییمان زۆر کارامه‌تر دەبێ.

چاکی و هەڤیازی داهاتوونواڕی

له‌وانەیه گرنگترین فاکتەری بیری ڕەخنەیی، داهاتووبینی بێ. زۆربەی ئەو بڕیارانەی کە دەیدەین ئەگەر له پێشدا بتوانین بڕیارە هەڵە و خراپەکان ڕەها بکەین هیچ کارەساتێک ڕوو نادا. بڕیارەکانی ئێمه دەتوانن باش بن و ببنه هۆی سەرکەوتن، بە مەرجێک که دوای ئاکامگیری کۆتایی نەختێک قووڵ ببینەوە و کاریگەری ئەو بەرەنجامه له سەر خەڵک و چالاکییەکانی چواردەورمان ڕەچاو بکەین.

ئەو بەشانەی کە پێویستە به گشتی ڕەچاو بکرێن، زور جۆراوجۆرن و بە هەژمار نایەن. له زۆربەی حاڵەتەکان بەکارهێنانی یەکێک لەو بەشانە دەتوانێ مەترسی پەنگ خواردوو له کاتی بڕیارداندا ئاشکرا بکات. بۆ نموونه گواستنەوەی کار و پیشە له شوێنێک بۆ جێگەیەکی‌ تر، هەرچەن دەکرێ ببێتە هۆی فراوانبوونی داهات، بەڵام بە بۆنەی دووری و مەودای زۆر دەبێتە هۆی هاتنەخوارەوەی کارامەیی کرێکاران. کام یەک لەم دوو ڕوانینە دێنە سەرلیستەوە، ئایا ڕێگە‌ چارەیەک بۆ کەمبوونەوەی ئەم ناکۆکییانە هەیە؟