سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی ھه‌ینی بڕواری 5 خه‌زه‌ڵوه‌ری 1391 له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ھه‌ینی ڕابردوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژن له »سادقیە»ی تاران، کاتژمێر 5 و 30 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانی، ده‌رکه‌کانی مزگه‌وت بۆ خوێندنی نوێژی جه‌ژن کرایه‌وه. ھه‌وه‌ڵ گرووپی ھێزه‌کانی پۆلیسی ئه‌منی کاتژمێر 6 به‌یانی ھاتن و ڕایان گه‌یاند که ڕێوڕه‌سمی نوێژی جه‌ژن ده‌بێ تا کاتژمێر 8 و 30 خوله‌ک کۆتایی پێ بێت. به‌م جۆره ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕی و ڕۆیشتن. به‌ڵام چه‌ن ساتێک دوای ئه‌م ھاتنه، گرووپێکی دیکه له ھێزه ئه‌منیه‌کان به ھاوڕێیه‌تی پۆلیسه ئه‌منیه‌کان به به‌ستنی شه‌قامه‌کانی ده‌ور و به‌ر ڕایان گه‌یاند که ده‌بێ ده‌رکه‌کانی ئه‌م شوێنه ببه‌سترێ و به‌داخه‌وه به‌شێوازێکی دیکه له‌گه‌ڵ ئه‌م کاره‌دا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه.
کاتژمێر 6 و 30 خوله‌ک گرووپی ھه‌وه‌ڵی پۆلیسه‌کان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئه‌م شوێنه و ئه‌وانیش ڕایان گه‌یاند که ده‌بێ ده‌رکه‌کانی ئه‌م شوێنه داخرێت. ھه‌یئه‌تی ئومه‌ننا و ئه‌میندارانی مزگه‌وت گوتیان که پێشتر به خه‌ڵکمان ڕا گه‌یاندووه و سه‌دان که‌س ئێستا به‌ره‌و ئه‌م شوێنه وه‌ڕێ که‌وتوون و ده‌رفه‌تی به‌ستنی ده‌رکه‌کان نییه، له ئاکام دا بڕیار ھاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که نوێژخوێنه‌کان به‌ره‌و شوێنانێکی دیکه ڕێنوێنی بکرێن و به‌م شێوه دوای به‌رگری سێ ساڵه له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نوێژ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، بۆ یه‌که‌م جار له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژنی قوربانیش به‌رگیری کرا.
جێی باسه که چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، پۆلیسی ئه‌منی گه‌ڕه‌کی گیشا به شێوه‌ی زاره‌کی و به به‌ڵگه‌ھێنانه‌وه‌ی خاڵی په‌سندکراوی شۆڕای ئه‌منی پارێزگای تاران، ئاماژه‌ی به به‌رگری کردن له نوێژی جه‌ژنی تایبه‌ت به ئه‌ھلی سوننه‌ت کردبو، به‌ڵام به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ھه‌ینی ڕابردوو ده‌رکه‌کانی ئه‌م شوێنه له کاتی دیاریکراودا بۆ نوێژخوێنه‌کان کرایه‌وه. پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆی له‌م شێوازه ناپه‌سه‌نده، پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان له ته‌واوی موسوڵمانان ده‌کات.
بۆچوونه‌کان