به ده‌ستووری سه‌رۆككۆمار «مامۆستا عه‌بدوسسه‌لام كه‌ریمی» بوو به ڕاوێژكاری سه‌رۆككۆمار له بواری هۆز و كه‌مینه‌كانی ئایینی و ئیبڕاهیم ڕه‌ییسی سه‌رۆككۆماری وڵات به ده‌ركردنی حوكمێك مامۆستا دكتۆر عه‌بدوسسه‌لام كه‌ریمیی وه‌ك «ڕاوێژكاری سه‌رۆككۆماری له كاروباری هۆز و كه‌مینه‌كانی ئایینی و ئایینزایی» هه‌ڵبژارد.
مامۆستا عه‌بدوسسه‌لام كه‌ریمی، له‌دایكبووی ساڵی ١٣٤٦، خوێندكاری دكتۆڕای زمان و ئه‌ده‌بیاتی عه‌ڕه‌بی و خاوه‌ن شه‌هاده‌ی فتوادان له لایه‌ن ناوه‌ندی گه‌وره‌ی ئیسلامی ڕۆژاوای وڵات له ساڵی ١٣٧٠یه. قایمقامی شاری دیوانده‌ره به ماوه‌ی ٥ ساڵ، سه‌رۆكی زانكۆی په‌یامی نووری مه‌ریوان و سنه به ماوه‌ی ٥ ساڵ، جێگری به‌رنامه‌ڕێژی و هێزی مرۆیی ڕێكخراوه‌ی په‌روه‌رده و ڕاهێنانی پارێزگای كوردستان به ماوه‌ی ٥ ساڵ، ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوه‌ی كۆكردنه‌وه و فرۆشتنی موڵكی پارێزگای كوردستان و به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی زانستی ئیسلامی ئیمام شافعی سنه له پێشینه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وه.
بۆچوونه‌کان