حه‌وته‌ی داهاتوو به ئاماده‌بوونی بیرمه‌ندانی ئیسلامی له 40 وڵاتی موسوڵمانه‌وه، كۆنگره‌ی توێژینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی بدیع الزمان سعید نورسی، له میسردا به‌ڕێوه ده‌چێ.
به كۆششی ده‌زگای عیلمی ـ كلتووری ئه‌سته‌نبۆل و به به‌شداری زانایانی 40 وڵاتی جیهان، حه‌وته‌ی داهاتوو كۆنگره‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژینه‌وه‌ی ئه‌ندیشه و بیری زانایی گه‌وره‌ی ئیسلام و كورد، شێخ سه‌عید نوورسی له میسردا به‌ڕێوه ده‌چێ.
ئه‌م كۆنگره له ڕۆژانی 26 و 27 ڤێبریه، به به‌شداری كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی 40 وڵاتی ئیسلامی به ئامانجی توێژینه‌وه‌ی ئه‌ندیشه و بیر و بۆچوونه‌كانی «سه‌عید نوورسی» بیرمه‌ندی ناوداری كورد ده‌رباره‌ی پێوه‌ندی به یه‌كیه‌تی ئومه‌تی ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌چێ.
سه‌عید نوورسی، بیرمه‌ند و عالیمی ناوداری كورد له به‌شی ئایینی، ساڵی 1877 له گوندی «نوورس» له ناوچه‌ی به‌تلیس له كوردستانی توركیادا چاوی به‌دونیا هه‌ڵێناوه و له ساڵی 1960ی زایینی كۆچی دوایی كردوه.
له ناودارترینی ئاسه‌واره‌كانی ده‌توانین ئاماژه به «رسائل نور» بكه‌ین كه له كۆنگره‌كه‌شدا توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ.
به پێی ڕاپۆرتی چه‌ند هه‌واڵنێری توركی و عه‌ربی زبان، له ئامانجه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كۆنگره، ده‌توانین ئاماژه بكه‌ین به گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئیسلامی له ڕوانگه‌ی سه‌عید نوورسی كه له كتێبی «په‌یامه نورینه‌كان»ی دا هاتووه.
ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئاته‌ش، ده‌بیری كۆنگره‌كه وتی : «ئه‌م كۆنگره چه‌ند به‌شی هه‌یه كه ده‌توانین ئاماژه بكه‌ین به ڕوانگه‌ی نوورسی و ته‌وه‌ری ئۆمه‌تی ئیسلامی و یه‌كیه‌تی موسوڵمان له ڕه‌هه‌ندی په‌یامه‌كانیه‌وه.»
توێژینه‌وه‌ی ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی كه له‌سه‌ر ڕێی یه‌كگرتنه‌وه‌ی موسوڵماناندا به‌دی هاتووه و ئه‌و هۆكارانه كه بوونه‌ته هۆی لاوازی ئۆممه‌تی ئیسلامی و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفتانه له ڕوانگه‌ی ئه‌م زانا ئایینیه‌وه له كۆنگره‌كه‌دا باسی لـێ ده‌كرێ.
نوورسی بێجگه له‌وه‌ی كه ده‌ستێكی باڵای له زانسته ئیسلامیه‌كاندا هه‌یه، شاره‌زایی و خوێنده‌واری له بواری حیساب، كیمیا، فیزیا، زه‌مین ناسی، گه‌ردوونناسی، فه‌لسه‌فه و مێژوودا بووه.
بدیع الزمان شیخ سعید نورسی، له ساڵی 1960 له شاری ئۆرفاری كوردستانی توركیا، كۆچی دوایی كردوه.
بۆچوونه‌کان