ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی، لە برووسکەیەکدا، بەبۆنەی ھەڵبژاردنی ئیمام جومعەی پاوە، مەلا قادر قادری وەک داوەری نموونەی ئێران، پیرۆزبایی لێ کرد.

 

دەقی په‌یامی ئەمینداری گشتی بەم جۆرەیە:

ڕێزدار، حاجی مامۆستا مەلا قادر قادری، ئیمام جومعەی بەڕێزی پاوه‌

 

وێڕای سڵاو و ڕێز

ھەڵبژاردنی شیاوی جەنابت وەک دادوەری نموونەی وڵات، کە جەختکردنە لە سەر توانایی و کەفایەتی جەنابتان، جێگای خۆشحاڵی و پیرۆزبایی کردنە. بەم بۆنەوە لە لایەن خۆم و بەنوێنەرایەتی لە ھەموو خوشکان و برایانم لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحەوە، پیرۆزباییتان لێ دەکەم و لە خودای تاقانەش، بەردەوامی سەرکەوتن و یارمەتیی خەڵکتان بۆ داواکارم.

 

عەبدولڕەحمان پیرانی

13ی پووشپەڕی 1396ی ھەتاوی

 

جێگای ئاماژەیە کە مامۆستا قادری، بەرپرسی لقی 2ی دادگای جەزایی شاری پاوەیە. ناوبراو لە کۆبوونەوەی گشتیی دادوەرانی وڵات کە 11ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە تاران و لەلایەن ھێزی دادوەرییەوە بەڕێوە چوو، لە لایەن بەرپرسی ھێزی دادوەریی، وەک دادوەر و قازی نموونەی وڵات ھەڵبژێردرا.