وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، كۆنفرانسێكی راوێژكاری بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا، به به‌شداریی وڵاتانی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی دروست و واقیعیانه، به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی په‌یامنێر ( (PNA)، جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حوسێن ئه‌میر عهبدوڵاییان، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تیی راوێژكاری بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا، له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
عهبدوڵاییان به ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای گوتووه ئه‌و وڵات و لایه‌نانه بۆ كۆنفرانسه‌كه بانگهێشت ده‌كرێن كه له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سووریا، خاوه‌نی هه‌ڵوێستی دروست و گونجاو و واقیعیانه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت ئامانجی كۆنفرانسه‌كه یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی سووریایه بۆ تێپه‌ڕبوون له قه‌یرانی ئێستا و پشتیوانی كردن له هه‌وڵه بنیادنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه چه‌ند وڵات بۆ ئه‌م كۆنفرانسه بانگهێشت كراون، به‌ڵام گوتوویه‌تی هه‌تا ئێستا زیاتر له 10 وڵات، ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداری كردن راگه‌یاندووه، به‌ڵام ناوی هیچ وڵاتێكی ئاشكرا نه‌كردووه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران، له قه‌یرانی ئێستای سووریادا پشتیوانی له رژێمی به‌عسی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به تیرۆریست ناو ده‌بات.
بۆچوونه‌کان