خۆبه‌ستنه‌وه‌ی زانایان به تاكه ئایینزایهكهوه و خۆدوورگرتنیان له بۆچوونی ئایینزاكانی تر، بواری بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنی ئه‌و زانایانه‌ی ته‌سك كردۆته‌وه. زه‌ڵمی، بێبه‌رهه‌می زانایانی كوردیش له بواری فیقهی ئیسلامییدا دهگەڕێنێتهوه بۆ پابه‌ندبوونیان به تاكه ئایینزایهكهوه، كه ئه‌ویش ئایینزای شافیعییه. «كاروانی ژیانم»، یادداشته‌كانی دكتۆر موسته‌فا زهڵمیه، چاپی یه‌كه‌می به‌دوو به‌رگ كه‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران، چاپی دووهەمی له لایه‌ن نووسینگه‌ی ته‌فسیر بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه، بڵاوكرایه‌وه، هه‌مووی به یه‌ك بەرگدا بڵاو کراوەتەوە.
ئه‌وه‌ی به‌وردی كتێبی «كاروانی ژیانم» بخوێنێته‌وه، تێده‌گات دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی له‌م كتێبه‌دا تەنها باس له ژان و به‌سه‌رهاته‌كانی خۆی ناكات، به واتایه‌كی دی حیكایه‌تخوان نییه تاکوو بێت و تەنیا سەرگوزەشتی ژیانی بگێڕێته‌وه، به‌ڵكوو پوخته‌ی ته‌واوی دید و تێڕوانیهكانی خۆی له هه‌موو بواره‌كاندا به شێوازێكی روون ده‌خاته روو، یه‌كێك له‌و بوارانه باسكردنییهتی له ئایینزا به شێوه‌یه‌كی گشتیی، له‌نێویشیاندا ئایینزای ئیمامی شافیعی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، به‌و پێیه‌ی که ئایینزای په‌یڕه‌وكراوه له‌نێو گه‌لی كورددا.
ئایینزا و داخستنی ده‌رگای ئیجتیهاد
به بۆچوونی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی، بۆ خه‌ڵكی ئاسایی په‌یڕه‌وكردنی ئایینزا كارێكی پێویسته، ئه‌وه‌ی كه نابێت ئەوه‌یه؛ زانایان نابێ خۆیان به‌یه‌ك تاكه ئایینزاوه ببه‌ستنه‌وه، چونكه ئه‌وه داخستنی ده‌رگای ئیجتیهاده و بواری سوودمه‌ندبوونی له زانستی زانایانمانی قه‌تیس كردووه، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "زۆر مه‌لا بووه له كوردستاندا تەمه‌نی خۆیان ته‌واو كردووه له خوێندن و وانه وتنه‌وه‌دا، هه‌روه‌ك من كۆڵه‌وار بووه له شاره‌زایی سەرچاوەكانی ئیسلام كه قورئان و فه‌رمووده

بۆچوونه‌کان