پێشه‌كی بسم الله، الحمد لله، والصلاه والسلام علی رسول الله . نۆمینه‌ی حاجیان واته نۆ ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی زیلحه‌ججه ڕۆژانێكی زۆر گه‌وره و گرنگ كه به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا تێده‌په‌ڕێ، ڕۆژانێك كه خوای گه‌وره پێی خۆشه ته‌واوی عیباده‌ته‌كان تێیدا ئه‌نجام بدرێ، حه‌ج، ڕۆژوو، ته‌وبه، قوڕئانخوێندن... گه‌وره‌یی ده ڕۆژی یه‌که‌می مانگی قوربان (ذي الحجة) له به‌رده‌م گه‌وره‌یی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ده‌چینه خزمه‌ت قوڕئان و ده‌بینین له پێنج شوێندا خوای گه‌وره باسی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی كردووه: «وَاذْكُرُوا اللَّـهَ فِي أَيَّامٍ مَّعْدُودَاتٍ» ﴿به‌قه‌ڕه/٢٠٣﴾ «وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّـهِ فِي أَيَّامٍ مَّعْلُومَاتٍ» ﴿حه‌ج/٢٨﴾ «وَلَيَالٍ عَشْرٍ» ﴿فه‌جر/٢﴾ «وَأَتْمَمْنَاهَا بِعَشْرٍ» ﴿ئهعڕاف/١٤٢﴾ ئه‌م چه‌ند شوێنه‌ی قوڕئان به‌پێی ڕای هه‌ندێك له موفه‌سسیرین مه‌به‌ست له ده ڕۆژی(ذی الحجه)یه، بۆیه زیاتری له‌سه‌ر نانووسم و ناچمه نێو ده‌ریای بێ بنی ته‌فسیره‌وه، كێ پێی خۆشه ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌تانه‌ی نووسیومن. له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستماندا باسی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی عیباده‌تی ئه‌م ده ڕۆژه به گشتی هاتووه، له‌وانه: ئیبن عه‌بباس ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «ما مِنْ أيامٍ العملُ الصالحُ فيهنَّ أحبُّ إلى اللهِ مِنْ هذهِ الأيامِ العشرِ فقالوا يا رسولَ اللهِ ولا الجهادُ في سبيلِ اللهِ فقال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليهِ وسلَّمَ ولا الجهادُ في سبيلِ اللهِ إلا رجلٌ خرجَ بنفسِهِ ومالِهِ فلمْ يرجعْ مِنْ ذلكَ بشيءٍ» ئیبن ماجه ڕيوایهتی كردووه و ئه‌ڵبانی به سه‌حیحی هه‌ژمار كردووه، بنواڕە: [صحیح وضعیف سنن ابن ماجه - (٤ / ٢٢٧) به ژماره (١٧٢٧)].هه‌روه‌ها بنواڕه [صحیح وضعیف الجامع الصغیر - (٢١/ ٤٨٥)] واته: هیچ ڕۆژانێك نییه كرده‌وه‌ی باش تێیاندا به قه‌ده‌ری ئه‌م ده ڕۆژه خۆشه‌ویست بێ لای خودا، وتیان: ته‌نانه‌ت جیهادیش له‌ڕێی خوادا؟ فه‌رمووی ته‌نانه‌ت جیهادیش له‌ڕێی خوادا، مه‌گه‌ر كه‌سێك به نه‌فس و ماڵه‌وه بچێته جیهاد و هیچێ له‌وانه نه‌گێڕێته‌وه. كه‌وابوو ئه‌م ده ڕۆژه واته له یه‌كی (ذي الحجة) هه‌تا ده‌ی (ذي الحجة) فرسه‌تێكی زێڕینه بۆ عیبادهت و په‌رستن، پێویسته كه‌سی موسوڵمان ئه‌م فرسه‌ته بقۆزێته‌وه و به خوێندنی قوڕئان و زیكر و ڕۆژوو و په‌یوه‌ستبوون به جه‌ماعه‌ته‌وه و پاڕانه‌وه‌ی زۆره‌وه كاته‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی بڕازێنێته‌وه. ڕۆژووگرتن سوننه‌ته له نۆمینه‌دا: ئه‌م بابه‌ته زیاتر مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م نووسینه‌یه و پێویسته ئه‌وه‌مان له‌پێش چاو بێ كه له‌م ده ڕۆژه ته‌نها باس له هه‌شت ڕۆژی ده‌كه‌ین بۆ به ڕۆژووبوون، چونكه ڕۆژی ده‌یه‌می ئه‌م مانگه جه‌ژنه و ڕۆژوو تێیدا حه‌ڕامه بۆیه له كوردهواری خۆماندا ئه‌م ده ڕۆژه به نۆمینه به‌ناوبانگه، هه‌روه‌ها ئێمه له‌م بابه‌ته باسی ڕۆژووی عه‌ڕه‌فه ناكه‌ین كه ڕۆژی نۆیه‌م ده‌كا، چونكه هیچ كه‌س گومانی له سوننه‌تیه‌تی ئه‌م ڕۆژه نییه و له چه‌ندین فه‌رمووده‌دا باس له به‌ڕۆژووبوونی ڕۆژی عه‌ڕه‌فه كراوه. به‌ڵگه‌ی به‌ڕۆژووبوونی نۆمینه کوردی ٧ک: فه‌رمووده‌ی باسی گه‌وره‌یی عیبادهت له‌م ده ڕۆژه‌دا ڕۆژووش ده‌گرێته‌وه، چونكه ئه‌ویش له عیباده‌ته و بگره له عیباده‌ته فره به‌رزه‌كانه و له فه‌رمووده شیرین و سهحیحهكانیشدا واریده كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له‌م نۆ ڕۆژه‌دا به ڕۆژوو بووه، له‌وانه: له هه‌ندێ له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خواوه كه وتوویه‌تی: «كان رسول الله صَلَّی اللَّهُ علیْهِ وسَلَّمَ یصوم تِسْعَ ذی الحِجهِ ...» ئه‌بوو داود ڕیوایه‌تی كردووه و شێخ ئه‌ڵبانی به سه‌حیحی قه‌ڵه‌مڕه‌و كردووه، بنواڕه: [صحیح أبی داود- (٧ / ١٩٦) به ژماره (٢١٠٦)، باب في صوم العشر] هه‌روه‌ها به ڕیوایه‌تێكی تریش هاتووه كه ده‌فه‌رموێ: «أن النبی صَلَّی اللَّهُ علیْهِ وسَلَّمَ كان یصوم یوم عاشورا‌ء، وتسعا من ذی الحجه، وثلاثة أیام من الشهر أول اثنین من الشهر وخمیسین» نه‌سائی ڕیوایه‌تی كردووه و ئهڵبانیش به سه‌حیحی وه‌سفدار كردووه، [بنواڕه صحیح وضعیف سنن النسائی - (٦/ ١٦) به ژماره (٢٣٧٢)] ئه‌م دوو فه‌رمووده به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صَلَّی اللَّهُ علیْهِ وسَلَّمَ) له‌م نۆ ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو بووه، هه‌ردووك ڕیوایه‌ته‌كه سه‌حیحن و گه‌وره موحهددیسێكی وه‌ك شێخ ئه‌ڵبانی به سه‌حیح نووسیونی. وته‌ی زانایان له‌سه‌ر به‌ڕۆژووبوونی نۆمینە: زانایانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌ب كۆكن له‌سه‌ر سوننه‌تیه‌تی ڕۆژووی نۆمینه، بنواڕه: [مجلة البحوث الإسلامیه: (٤٧/٤٥٦)] ئه‌مه‌ش وته‌ی هه‌ندێكیانه: ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: (قلت: ومن المسنون، صوم عشر ذی الحجه، غیر العید،) [روضه الطالبین- الكتب العلمیه - (٢/ ٢٥٤)] واته له سوننه‌ته‌كانه ڕۆژووی ده‌ی "ذی الحجه" بێ له جه‌ژن. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: «فلیس فی صوم هذه التسعه كراهه بل هی مستحبه استحبابا شدیدا لاسیما التاسع منها وهو یوم عرفه» [شرح النووی علی مسلم - (٨ /٧١)]. واته: له ڕۆژووی ئه‌م نۆ ڕۆژه‌دا كه‌راهه‌ت نییه و بگره زۆر موسته‌حه‌ببه، تایبه‌ت ڕۆژی نۆیه‌می، كه ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌یه. ئیبن حه‌زمی زاهیری ده‌فه‌رموێ: «ونستحب صیام أیام العشر من ذی الحجه» [المحلی - (٧/١٩)] واته: به سوننه‌تی ده‌زانین ڕۆژووی ده ڕۆژه‌كه له "ذی الحجه". هه‌روه‌ها شێخ ئیبن باز له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌فه‌رموێ: «ڕۆژی عه‌ڕه‌فه ئه‌و ڕۆژه‌یه خه‌ڵكی تێیدا ڕاده‌وه‌ستن له عه‌ڕه‌فه، ڕۆژوو تێیدا سوننه‌ته بۆ غه‌یری ئه‌وه‌ی له حه‌جدایه،... و ئه‌گه‌ر ویستت ڕۆژێ له پێشیدا به ڕۆژوو بیت ئه‌وه قهیناكا و ئه‌گه‌ر هه‌ر نۆ ڕۆژه‌كه به‌ڕۆژوو بوویت ئه‌وه باشه، چونكه ئه‌م ڕۆژانه پیرۆزن و سوننه‌ته تێیاندا به‌ڕۆژوو بیت) [فتاوی اللجنة الدائمة(٣٢)جزءا - (١٠/٣٩٣).] هه‌روه‌ها له فه‌توایه‌كی تردا هاتووه (أفضل الأيام لصیام التطوع: ... ، وعشر ذی الحجه، ...) [فتاوی اللجنة الدائمه(٣٢)جزءا - (١٠/٣٨٥)] واته: گه‌وره‌ترینی ڕۆژه‌كان بۆ به‌ڕۆژووبوون: _ لێره‌دا چه‌ند ڕۆژوویهك باس ده‌كه‌ن له‌وانه_ ڕۆژووی ده‌ی "ذی الحجه". ئیبن عوسه‌یمینیش سه‌رباسێك ده‌ڕازێنێته‌وه به ناوی (مشروعیة صیام عشر ذی الحجه) [اللقاء الشهری (٥/٣٤)] واته ڕه‌وابوونی ڕۆژووی ده‌ی (ذي الحجة)، له‌م بابه‌ته‌دا به درێژی باسی سوننه‌تیه‌تی ڕۆژووی نۆمینه ده‌كات. هه‌روه‌ها سه‌لمێندراوه له ئیبن عومه‌ر ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر كه ئه‌م سوننه‌ته‌ی هه‌رگیز ته‌رك نه‌كردووه، هه‌روه‌ها گێڕدراوه‌ته‌وه له هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌نی به‌سری و ئیبن سیرین و قه‌تاده‌وه كه ئه‌م ڕۆژووهیان ته‌رك نه‌كردووه. [لطائف المعارف (٤٦١)] ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان له‌سه‌ر ڕۆژووی نۆمینه: ته‌نها گومانێك له‌م ڕوه‌وه بێت ئه‌وه‌یه كه‌سێك به نه‌زانی له‌م فه‌رمایشته‌ی دایكی به‌ڕێزی ئیماندران بنواڕێ كه ده‌فه‌رموێ: «ما رأیت النبی صائما فی العشر قط» [سحیح وضعیف سنن الترمذی - (٢/٢٥٦)] واته: هه‌رگیز نه‌مبینیوه كه پێغه‌مبه‌ری خودا(صَلَّی اللَّهُ علیْهِ وسَلَّمَ) له ده ڕۆژه‌كه‌دا به ڕۆژوو بێت. ئه‌م فه‌رمایشته له زاهیردا پێده‌چێ كه ئه‌م ڕۆژووه سوننه‌ت نه‌بێ و پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(صَلَّی اللَّهُ علیْهِ وسَلَّمَ) نه‌ی گرتبێت و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فه‌رمایشته سهحیحانهیه كه ڕابورد، وه‌لێ زانایان به چه‌ندین چه‌شن وه‌ڵامیان نووسیوه له‌وانه: یه‌ك/ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(صَلَّی اللَّهُ علیْهِ وسَلَّمَ) هه‌ندێ جار كرده‌وه‌یه‌كی ته‌رك كردووه و زۆریش حه‌زی كردووه به‌جێی بێنێ ، له ترسی فهڕزنهبوون به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌یدا، بنواڕه [تحفة الأحوزي (٢/٢٩٧)]. دوو/ ده‌گونجێ له‌به‌ر نه‌خۆشی و سه‌فه‌ر نه‌یگرتبێ و عائیشه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر نه‌یبینیبێ. پێشه‌وا نه‌وه‌وی ئه‌م وه‌ڵامه‌ی نووسیوه. بنواڕه [شرح صحیح مسلم (٨/٧١)] سێ/ ئه‌گه‌ر عائیشه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر ده‌فه‌رموێ نه‌فی به‌ڕۆژووبوون ده‌كا، وه‌لێ حه‌فسه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر ئیسپاتی ده‌كا كه بینیویه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان به ڕۆژوو بووه، دیاره له زانستی ئوسولی فیقهیشدا هاتووه كه ئه‌گه‌ر دوو فه‌رمایشت پێچه‌وانه‌ی یه‌ك بوون و یه‌كیان ئیسپاتی ده‌كرد و ئه‌وی دیش نه‌فی، ئه‌وه ئیسپاتهكه پێش ده‌خرێ و وه‌رده‌گیرێ، چونكه ئه‌وه‌ی نه‌فی ده‌كا، پێده‌چێ نه‌یدیبێ و ئه‌وه‌ی ئیسپات ده‌كا، بینیویه‌تی و هه‌تا نه‌یبینیایه نه‌یده‌توانی ئیسپاتی بكات. زانایان ئینكاری ئه‌م ڕۆژووهیان نه‌كردووه، ته‌نها هه‌ندێك قسه نه‌بێ كه هه‌ڵده‌گرێ مه‌به‌ستیان ئه‌وه نه‌بووبێ، به نموونه یه‌كێكیان باس ده‌كه‌م بۆ زیاتر به‌رچاو ڕۆشنی، ئیبن قه‌ییم ده‌فه‌رموێ: ڕۆژووی ده‌ی ذی الحجة خیلافی تێدایه عائیشه ده‌فه‌رموێ: _ حه‌دیسی نهفیهكهی باس كردوه _ حهفسهش ده‌فه‌رموێ _ حه‌دیسی ئیسباتهكهی باس كردوه_ بنواڕه [زاد المعاد (١/٦٥)] لێره‌دا هه‌ڵده‌گرێ مه‌به‌ستی خودی ڕۆژووه‌كه نه‌بێ، به‌ڵكوو مه‌به‌ستی نه‌قڵی ڕۆژووی پێغه‌مبه‌ری خوا بێت(صَلَّی اللَّهُ علیْهِ وسَلَّمَ) دواتر هه‌ر خۆی ده‌فه‌رموێ: (والمثبت مقدم علی النافی إن صح). له دوای ئه‌م گه‌شته خێرایه له خزمه‌ت ڕۆژووی نۆمینه‌ی حاجیان ماوه بڵێم برایانی شیرینم با ئه‌م سوننه‌ته نهمرێنین و به ده‌ستی خۆمان نه‌ینێژین، به‌ڵكو چۆن پیرانمان به هیممه‌ته‌وه ئه‌م ڕۆژووه ته‌رك ناكه‌ن با ئێمه‌ی گه‌نجیش پشكێكمان له‌م سوننه‌ته هه‌بێت و له‌م زه‌مه‌نی فیتنه‌دا هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی به زیندوو ڕاگری سوننه‌ت ئێمه بین. وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی صلە وصحبه وسلم نووسینی: مامۆستا عهبدوددائیم مه‌عڕووف هه‌ورامی

بۆچوونه‌کان