لە وه‌تەی کۆمەڵەی سامیەکان بۆ مافی مرۆف نافی بیلای لەڕۆژ چوارشەمەی ڕابوردودا هاتوە کە، بەڵگەی زۆر گرنگ و دیارو بەرجەستە هەیە لەسەر ئەوەی کە ئسرائیل یاسای نێودەوڵەتی شکاندوە بە کۆشتنی خەڵکی مەدەنی پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی کردوە، لەگەڵ ئەوەی کە زۆرینەی گەلانی جیهان چاوی خۆیانیان لێ قوچاندوەو گوێی خۆیان لێکەڕکردوە، بەڵام ئەگەر ووڵاتانێك هەبن ئەو دۆسیە بجوڵێنن و پشتگیری بکەن ئەوا حوکومەتی ئیسرائیل و بەرپرسە سیاسیەکان و سەربازیەکانان توشی لێپرسینەوەی توند دەبن لەلایەن مافی مرۆڤی نێودەووڵەتیەوە . بەڵام ئەوەی کە جێی داخە : زۆرینەی ووڵاتانی جیهان و بەتابەتیش ووڵاتانی عەرەبی خۆیانان لێ کەڕو کوێرکردوە و ئەوەشی کە بەدواچونی بۆدەکات هیچ پشتیوانیەك نادۆزێتەوە کە پشتیوانی لێبکات و دۆسیەکە بجوڵێنێت . لەگەڵ ئەوەشدا سەرکەوتنی خەڵکانی غەززە و کەتائیبی قەسام بەسەر سیاسەت وسوپای ئسرائیلدا ئاشکرایەو بەڕوونی سەرکەوتنی زۆریان بەدەستهێناوە لەهەموو ڕوەکانەوە ، لەڕووی سیاسیەوە کە دەوڵەتی ئیسرائیلی داگیرکەر نەیتوانیوە هیچ شکستێك بە کەتائیبی قەسام بهێنێت و بەڵکو سەرکەوتوشبونە، لەڕووی سەربازیەوە کە دەیەها کوژراوو سەدەها برینداریان بە هێزەکانی ئیسرائیل گەیاندوە، لەڕێگای موشەکی ئاسمانیەوە کە کڵاوەی ئاسنینی سەر شاری تەلئەبیبیان بڕیوەو موشەکەکانیان گەیاندۆتە ئەوجێگایانەی کە مەبەستیان بووەو لەڕێگای تونێلەکانەوە توانیویانە بگەنە ناوجەرگەی هێزی ئیسرائیلی و چەندین ئەفسەرو سەربازیان لێیان کوشتوە و سەدانیان لێیان زامدارکردوە کە سوپای ئسرائیل لەسەرەتاوە هاشای لێدەکرد و ئێستا دانای بەوەداناوە کە چەندتین ئەفسەر و سەربازیان لێکوژراوە و بەتابەتیش ئەفسەری باڵای سەربازی جۆلانی بەپلەی لیوا کە لەهەموو نێو ئەفسەرەکانیاندا بەتواناترینیان و باشترین مەشقی سەربازی کردوەو پلەیەکی باشی بڕیوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە سەربازێکیان بەدیل گرتوە لەوهێزە سەربازییەی کە تائێستا بەوە وەسف دەکرا کە هەرگیز شکست ناهێنێت . بەپێی هەواڵەکانی ئیسرائیل توانیویانە تەنها ١٥% پانزە لەسەدا موشەکەکانیان تێكبشکێنن و زیاتر لە پەنجا شاری ئیسرائیلیان موشەكباران کردوەو ترس و خۆفێکی زۆریان کردۆتە دڵی زاتر لە دوو ملیۆن ئیسرائیلیەوە کە ماوەی ڕۆژانی شەڕوپێکدادان لە ژێرزەمیندا ژیانان بردۆتەسەر، کە فڕۆکەخانەی ئیسرائیل و هێلی ئاسمانی ووڵاتانیان ڕاگتوەو هیچ سەفەرێك و گەشتێك بۆئیسرائیل نەکراوەو کە هەواڵەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندوە کە لەڕووی داراییەوە بەهۆی نەمانی گەشتی ئاسمانی بۆ ئسرائیل کە ووڵاتان لەترساندا گەشتەکانیان ڕاگرتوە زیانێکی زۆریان پێگەیشتوە و لەشکستخواردنێکی گەورەدان . هەروەها لەڕووی ڕۆژنامەوانیەوە کە توانیویانە تۆڕی کەناڵە تەلەفزیۆنیەکانیان و پێگە ئەلکترۆنیەکانیان و هێلی تەلەفۆن و بێ تەلەکانیان ببڕن و سەریان لێبشێوێنن . لەهەمانکاتدا کەتائیبی قەسام توانیوەتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوان دروستبکات و کەتائێستا هیچ ووڵاتیکی عەرەبی نەیانتوانیوە شتی لەوجۆرە دروست بکەن، کە سەرکەوتنێکی گەورەی و وورەەکی زۆری بەخشێوە بە موسڵمانانی فەلەستین و هێزەکانی ئیسرائیل سەرسامبونەو ترسێکی زۆریان لێنیشتوە و بەهەمان شێوە توانیویانە لە ژێردەریاوە هێرش بکەنە سەر سوپای دەریاوانی ئیسرائل و سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە . ئەم هەواڵەش لەنوسینێکی ڕۆژنامەنوس و پەیامنێری کەناڵی ئەلجزیرەوە وەرگیراوە بەناوی ( احمد منصور ) ئەویش لەم سایتەوە وەریگرتوە WWW.al-watan.com بەسوپاسەوە .