بێ دەنگی باڵ دەکێشێت بە سەر هەموو شتێکدا

... بێ دەنگیەکی ترسناک و سەیر کە تەنها قەبر و مردوو هەیە

کات تەواو بوو و گەڕانەوە نەما

دەنگێکی زۆر بەرز (دەنگی شەیپوور) ئەو بێ دەنگیە دەشکێنێت

دەنگەکە هەموو کەون دەگرێتەوە و مردووەکان بەخەبەر دێنێتەوە

قەبرەکان هەڵدەدرێنەوە

زەوی شەق دەبێت

مردووەکان دێنە دەرەوه

ڕووت و قووتن

تەپ و تۆزی قەبریان پێوەیە

هەموویان بە دوای ئەو دەنگەوە دەکەون و ئەمڕۆ ڕۆژی قیامەتە نەک قسە کردن

مرۆڤەکان سەیری دەوروبەریان دەکەن بە سەرسوڕمانی

ئایە ئەم ئەو زەویە بوو لەسەری دەژیاین

شاخەکان وورد و خاش بوون

ڕووبارەکان ووشکیان کردووە

دەریاکان گڕیان گرتووە

ئەم زەویە ئەو زەویە نیە

ئەم ئاسمانە ئەو ئاسمانە نیە

کەس ناتوانێت ڕابکات و هەڵبێت

ڕووداوەکە ڕوویدا (وقعت الواقعة)

 

هەمووان بێ دەنگن و هەمووی سەرقاڵی خۆیەتی و چاوەڕێی ئەم رووداوە ترسناکەیە

ئێستا ژمارەی هەموو مرۆڤ و جنۆکە و وەحش تەواو بوو

هەمووان لەسەر یەک زەوی کۆبوونەتەوە

لەناکاو...

چاوەکان دەرواننە ئاسمان کە بە ترسناکی شەق دەبێت و ترس و بیم زیاتر دەبێت لە دلەکاندا

لە ئاسمانەوە فریشتە دادەبەزیت شێوەیان زۆر ترسناکه

بە یەک ڕیز بە ملکەچی و خشوعەوە دەوەستن

خەڵکی دەترسن و لییان دەپرسن..

ئایا خودای ئێمە لە ناو ئیوەدایە؟؟

فریشتەکان دەلەرزن دەڵێن سبحان ربنا

خودا لە ناو ئێمەدا نیە بەلام وا دیت

فریشتەکان بەرە بەرە دێنە خوارەوە تا ئەوانەی عەرشی خودا هەڵدەگرن دێنە خوارەوە و دەنگی تەسبیحاتیان بال دەکێشیت بەسەر هەموو کەوندا

 

پاشان خودای گەورە دادەبەزێتە خوارەوە و دەفەرموێت:

(يا معشر الجن والانس اني قد انصت اليكم منذ ان خلقتكم الي يومكم هذا اسمع قولكم وابصر اعمالكم)

(ئەی گرۆی جنۆکە و مرۆڤ من گوێم گرت لیتان لەو کاتەوەی کە خەلقم کردن و تا ئەم ڕۆژەی ئیستا،گوی لە قسەکانتان دەگرم و کردەوەکانتان دەبینم)

ئیستا گوێم لێ ڕاگرن

ئیستا کردەوە و لاپەرەی کردەوەکانتان دەخوێندرێتەوە بۆتان

ئەوەی باشەی بینی لە لاپەرەی کردەوەکانی ئەوە سوپاسی خودا بکات و ئەوەش خراپەی بینی ئەوە تەنها لۆمەی خۆی بکات

مرۆڤەکان چاویان دەردەپۆقێت و گەرمایی زۆر زیاد دەبێت بە شێوەیەک تەنها یەک میل خۆر دوورە لە سەری خەڵکیەوە

من و تۆ و هەموو مرۆڤایەتی وەستاوین و فرمێسک بە چاوماندا دێتە خوارەوە لە ترسناکی ئەو ڕووداوە

هەمووان چاوەڕی دەکەن و چاوەروانی درێژە دەکێشیت

پەنجا هەزار ساڵ

دەوەستین بە بێ ئەوەی بزانین بۆ بەهەشت یا دۆزەخ دەچین

پەنجا هەزار ساڵ یەک دڵۆپ ئاو ناخۆیت

مەعیدە و دەم ووشک دەبێت و وەختە گڕ بگرێت

هەندێک داوای ڕەحمەت دەکەن و لە ترسناکی دیمەنەکان و زۆری چاوەڕوانی داوا دەکەن بچنە دۆزەخ بەس لەم وەزعە ڕزگاریان بێت!!

ئا بەم شێوە!! بەڵی بەم شێوە و تا ئەم دەرەجەش

چی بکەم!

ئایا شوێنێک هەیە ڕزگارم بکات لەو گەرما ترسناکە؟؟

بەڵی هەندیک کەس هەن کە خاوەن پلەی تایبەتین

ئەوانەی کە خودا لە ژێر سێبەری عەرشی خۆی دایان دەنێت

یەکێک لەوانە گەنجێکە کە لەسەر خواپەرستی پەروەردە بووبیت

یەکێکی تر ئەوەیە کەسێک کە دڵی پەیوەست بێت بە مزگەوتەوە

یەکێکی تر ئەوەیە کاتێک یادی خودا دەکات چاوی پڕ بێت لە فرمیسک

ئایا تۆ یەکێکیت لەوانە؟

تەنها یەک ئەمەل ماوه

حاڵی خەلکەکەی تر چۆنە؟

لەسەر ئەژنۆیان وەستاون بە ترسەوە

پاشان خەلکی حەزرەتی ئادەم دەبینن و بەرەو ڕووی دەڕۆن،ئەمە حەزرەتی ئادەمە باوکی مرۆڤەکان،کە فریشتەکان سوجدەیان بۆ برد

پیی دەڵێن:داوا بکە لە خوای گەورە ڕزگارمان بکات لەم شوێنە ترسناکە و شەفاعەتمان بۆ بکە

حەزرەتی ئادەم دەفەرموێت: بە راستی خوای گەورە بە شێوەیەک تووڕە بووە قەت بەو شێوە تووڕە نەبووە

خۆم خۆم

پاشان دەچن بۆ لای حەزرەتی موسا و هەمان شتی پێ دەڵین

ئەویش دەفەرموێت: خۆم خۆم

پاشان دەچن بۆ لای حەزرەتی عیسا و هەمان شتی پێ دەڵێن

ئەویش لە وەلامدا دەفەرموێت: خۆم خۆم

پاشان هەمووان دەڵێن : خۆم خۆم

پاش ئەوە خەڵکی پیغەمبەر محمد (صل الله علیه وسلم) دەبینن

رادەکەن بەرەو ڕووی و هەمان شتی پێ دەڵێن

پێغەمبەریش (صل الله علیه وسلم) بەرەو لای پەورەدگار دەروات و داوای ئیزن دەکات و ئیزنی دەدرێت و پاشان پێی دەفەرموێت:هەرچی دەپرسیت بپرسە و داو بکە و شەفاعەتیش بکە

پاشان عەرشی خودا دەردەکەوێت و هەموو کەون ڕووناک دەکاتەوە

لەسەر داوای پێغەمبەر (صل الله علیه وسلم) چاوەڕوانی تەواو دەبێت و حەشر دەست پێ دەکات

بانگ دەکرێت فلانی کوڕی فلان

ئەوە ناوی تۆیە

فریشتەکان دێن و هەردوو شانت دەگرن و دەت بەن

دەت بەنە ناوەراستی هەموو بونەوەران کە هەمووی لەسەر چۆک وەستاوە

هەمووی سەیرت دەکات

ئاگری دۆزەخ دەنگی دێت بە لای گوێیەکانت

دەستی فریشتەکانیش لەسەر شانتە

دەت بەن و لەبەردەم خودای گەورە دات دەنێن

تا خودا لێ پرسینەوەت لەگەل بکات

ئیتر خۆت دەزانی چیت کردووە لە دنیادا

نوێژ و ڕۆژوو و حەج و زەکات چاک بوون لەگەڵ دایک و باوک و گوێ ڕایەلی خودا و سەردانی مزگەوت پرسیاری هەموو شتێکت لی دەکرێت

خۆت ئامادە بکە ئیستا تا لەو کاتە ڕوو زەردی بەردەم خودا و بوونەوەر نەبیت و ژیانی هەتا هەتاییت دۆزەخ نەبێت