ەکێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان دادگایى کردنەکەى دکتۆر محمد مورسى ئیدانە دەکات

 

 

یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی دادگایی کردنەکەى دکتۆر محمد مورسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی گەلی میسر دەکات و بەدادگایی کردنی ئیرادەی ئازادی گەلیی میسر لەقەڵەمی دەدات چونکە ئەمە بەیەکەم ڕووداو دەزانێت لە مێژووی میسردا کە سەرۆکێک بدرێتە دادگا کەلەلایەن گەلەوە هەڵبژێردرابێت، دەسەڵاتێک دادگایکردنەکە بەڕێوەببات کە بەکودەتا هاتووەو خوێنی هەزاران کەسی ڕشتووەو دەیان هەزاری خستۆتە زیندانەوە. لەیەیاننامەکەدا ئەم دادگایی کردنە بەدەست درێژی بۆ سەر شەرعیەتی دەستوری و پیرۆزیەکانی خەڵکی میسر لەقەڵەم بە تایبەت لە ئازادی ، هەروەها داوا لەهەموو چین و توێژەکان دەکات کە بەردەوام بن لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە، لە کۆتایدا جەخت دەکاتەوە لەسەر چوار خاڵ :

یەکەم / داوا لە کودەتا چیەکان و پلە دارەکانی سوپا و هاوکارەکانیان لە ڕاگەیاندکاران و مەدەنیەکان دەکات کە بگەڕێنەوە بۆ لایەنگری حەق و گێڕانەوەی شەرعیەت بۆ ئەو دەستورەی کەگەل خۆی دەنگی بۆ داوە .

دووەم / داوا لەهەموو گەلی میسر دەکات یەکڕیزبن و بەردەوام بن لەسەر خۆپیشاندانی ئاشتیانە، هەتا ئەوکاتەی شەرعیەتی دەستوری و هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە بۆ گەل .

سێیەم / داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانى عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتیەکان دەکات کە پشتیوانی لەگەلی میسر بکەن بۆ گێڕانەوەی شەرعیەت و کۆتایی هێنان بەو مەهزەلەیەی کە پێی دەڵێن دادگایی کردنی سەرۆک مورسی .

چوارەم / یەکێتی جیهانی زانایان و ئەوانەش کە پشتیوانی لە گەڕانەوەی شەرعیەت و ئازادی دەکەن مژدەیان پێ دەدا کە سەرکەوتن نزیکە ، چونکە دەوڵەتی باتڵ و ناحەق بۆ کاتێکی دیاری کراوە، بەڵام دەوڵەتی حەق و ڕاستی هەتا ڕۆژی قیامەتە .

 

}وَقُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا } [ الإسراء:[ 81

 

بەرەبەیانى سەرکەوتن نزیکە ،چونکە ستەمکاری درێژەی نابێت و دەوڵەتەکەیان بەرەو لەناوچون دەچێت .

}فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً وَأَمَّا مَا يَنْفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الْأَرْضِ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ} [ الرعد:17[

 

د.عەلی قەرەداغی د.یوسف قەرزاوی

ئەمیندارى گشتی سەرۆکی یەکیتی جیهانی زانایانی مسوڵمان