یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان جینایه‌ته‌كانی داگیركه‌رانی به‌توندی ئیدانه كرد كه هێرشیان كردبۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا و نوێژخوێنانیان ده‌سبه‌سه‌ر كرد و ئه‌وی وه‌ك كارێكی مه‌ترسیدار و دژ به ئایینه ئاسمانییه‌كان و یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ژمار كرد.
یه‌كیه‌تی داوای له ته‌واوی چینه‌كانی گه‌لی موسوڵمان له ده‌سه‌ڵاتداران، زانایان، بیرمه‌ندان و میدیاكارانی كرد كه به ته‌واوی هێز و توانا و كه‌ره‌سه‌ی ماددی و میدیایی له ڕاستای ڕزگاركردنی قیبله‌ی یه‌كه‌می موسوڵمانان (مزگه‌وتی ئه‌قسا) له ده‌ست داگیركه‌رانی ئیسڕائیل و پشتیوانی له شارۆمه‌ندانی قودس تێبكۆشن.
یه‌كیه‌تی داوای له ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و مافی مرۆڤ و گه‌له ئازادیخوازه‌كان كرد كه پشتیوانی له فه‌له‌ستین بكه‌ن تاكوو به مافه پێشلكراوه‌كانیان بگه‌نه‌وه.
و داوای له گه‌لی قاره‌مانی فه‌له‌ستین كرد كه له مزگه‌وتی ئه‌قسا به‌رگری بكه‌ن و له‌و ڕێگایه‌دا خۆڕاگر و ڕاوه‌ستاو بن؛ له گیان و ماڵیان درێغی نه‌كه‌ن و متمانه‌یان به یارمه‌تی خوا و به‌ڵێنی حه‌قق بێت.
(سُبْحَانَ رَبِّنَا إِن كَانَ وَعْدُ رَبِّنَا لَمَفْعُولًا) (ئیسڕا:١٠٨)
پاكی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارمان هه‌ر دێته دی.
قودس ئه‌مانه‌تێكه له‌سه‌ر شانی هه‌موومان و ڕۆژێك سه‌باره‌ت به‌و لێپرسینه‌وه‌مان لێ ده‌كرێت.
(وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) (يووسف:٢١)
ئه‌مینداری گشتی: دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی
سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی: دكتۆر ئه‌حمه‌د ڕیسوونی
ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١
بۆچوونه‌کان