گەورەترین کردەوەیەک کە ئینسانی موسوڵمان ئەبێ ئەنجامی بدا(نوێژە).عیبادەت وبەندەگی مانای ئەوەیە ئینسان لەژیانیا بۆچوەی بەرەو کەماڵ بۆ ئیسڵاحی خۆی ئەبێ بەپێ ی فەرمانی خوا لە نیعمەت وئیمکاناتێ کە بۆی ئامادە کردووە سود وەربگرێ.ئینسان کاتێ کە خۆی ناسی زانی کە مەخلوقێکە ئامادگی ھەیە بۆ ئەوەی کە ئیسڵاح ببێ وبچێ بەرەو کەماڵ وتەواو بوون، وەزانی کە ئاسمانەکان وزەوی وئەوەی کە تیایانایە ھەموو نیعمەت وئیمکانیات لەبەردەستیا دانراوە بۆ ئەوەی کەڵکیان لێ وەرگرێ بۆ ئائەو کارە.

خوا ئەناسێ بەمە کە (رحمن،رحیم)ە میھرەبانە وەھەمیشە ڕەحم ئەکا بە بەندەکانی خۆی ئەوەی کە پێوستیانە بۆیان ئامادە ئەکا،ئەوەی کە کۆسپ وڕێگەرە لەسەر ڕێیان لائەبا وەدیارە کە بێ ھودە ئەم کەرە ناکا،خوای گەورە کە ئینسانی دروست کردووە بۆ ئەوەی کە بەرەو کەماڵ بڕوا،وەئەو ئیمکاناتانەی لەبەردەستیا ئامادە کردووە تەنھا ئەوە نی یەو بەس حەتمەن ڕۆژێکیشی داناوە بۆ ئەوەی کە لە ئینسان پرسیار بکا کە چی کردووە؟چی نەکردووە؟

کەوابوو خاوەنی دواڕۆژەو خاوەنی ڕۆژێکە کە ئینسان لەو ڕۆژەیا جەزای کردەوەی خۆی وەرئەگرێتەوە،وەکاتێک خوا ئاوا ناسرا کە (رحمن ورحیم ومالک یوم الدین)ە دەروونی مرۆڤ پڕ ئەبێ لە ئومێدولە ترس،وەئائەمە ھەڵی ئەنێ بۆ  ئەوەی پەیمانی بەندەگی لەگەڵ خوا ببەستێ(ایاک نعبد)وەدیارە لە بەر ئەوەی کە ناتوانێ یەک ھەنگاویش بەبێ کۆمەکی ئەو ھەڵگرێ،داوای کۆمەکیشی لێ ئەکا وەپەنای پێ ئەبا وەھەواری لێ ئەکا کە بێت بەھاواری یەوە وەکۆمەکی بکابۆ  ئەوەی کە بتوانێ عیبادەت وبەندەگی بکا(وایاک نستعین).

جا لە بەر ئەوەی کە ئینسان سەری لێ نەشێوێ لەھاوار کردن وداوای کۆمەک کردنا لەبەر ئەوەی کە ھەر کەس بە مەیلی خۆی ڕێکایەک بۆ  خۆی ھەڵنەبژێرێ یەکێ بەپێوە یەکێ بەدانیشتن یەکێ بەڕاکردن یەکێ بەخولانەوە بە دەوری خۆیا یەکێ بەمات بوون ویەکێ بەھاوار کردن واتە ھەرکەس بەجۆرێ دەست نەکا بە ھاوار کردن وداوای کۆمەک کردن،خوای متەعال بەڕەحمەتی خۆی چەشنی دوعاو پاڕانەو ھاوارکردنی بۆ  ئینسان دیاری کردووە.

ڕۆشنی کردۆتەوە کەچ جۆرە ھاوارکردن ودوعاکردن وپاڕانەوەیەک لە گشت جۆرەکانی تر باشترە،وەپێویستی کردووە لەسەر ئینسان کە ئاوا بپاڕێتەوە ئەو پاڕانەوەیە کە لەھەرچی دوعاو پاڕانەوەی تر باشترە ئەوە نوێژە.

نوێژ بەمانای دوعاو پاڕانەوەیە داوای شتی باش کردن وەلەخوا کۆمەک خواستنە بۆ  ئەوەی کە کۆسپ وڕێگرەکان لەسەر ڕێ لاببا.کاتێ کە ئینسان بڕیار ئەدا کە ڕێگای بەندەگی خوا بگرێتە بەر،ڕێگای ئیمان وکردەوەی باش بگرێتە بەر،چارەی نی یە غەیری ئەوەی کە داوای کۆمەک لە خوا بکا جا خوا خۆی فەرمویەتی ئاوا داوای کۆمەکم لێ بکەن نوێژ بکەن.

جا لە بەر ئەوەی کە بەندەگی وعیبادەت بەبێ دوعاو پاڕانەوە ناکرێ وەنوێژیش کامڵ ترین وباشترین دوعاو پاڕانەوەیە ئالەبەر ئەوە ئەوەڵ کارێک،ئەوەڵ کردەوەیەک کە ئینسانی موسوڵمان ئەبێ ئەنجامی با نوێژە.بۆیە ھەمیشە لەھەموو کتێبەکانی خوای متەعالا لە زەمانی ھەموو پێغەمبەرەکانی خوایا نوێژ فەرزو واجب بووە لەسەر موسوڵمانەکان جا ئیتر لەھەر زەمانێکا چۆن بووە ئەوە گرنگ نی یە،ئەوەی کە یەقینە قورئان بەیانی ئەکا کە لەھەموو دەورە زەمانێکا نوێژ فەرزو واجب بووە،وەھەر بەو بۆنەیەشەوە لەسەرەتای ئەو زەمانەوە کە قورئان ھاتە خوارەوە ھەر لەمەککەیا لەساڵانی سەرەتاوە دەستوری نوێژکردنیش ھاتە خوارەوەو فەرزکرا لەسەر پێغەمبەری خواولەسەر موسوڵمانەکان تا نوێژ بکەن.

دیارە بەو شێوەیە نەبووە کە ئائیستا ھەیە ئەمەی دواتر وای لێ ھاتووە بەڵام لە پێشا دوعاو پاڕانەوەو نوێژ بەچەند چەشن وشێوەیەک بووەو ھەر لەسەرەتای دەعوەت وبانگ کردن بۆ ڕێگەی خوا پێغەمبەری خوا خەریکی نوێژو دوعاو پاڕانەوە بووە وەشتێکی زۆر ڕۆشنە نوێژێک کە دوعایە لازمە بەر لەھەر کردەوە کارێکی تر ئەنجام بدرێ،وەبەبێ نوێژ ئینسان ناتوانێ ڕێگای بەندەگی خوا بگرێ.

جا لەبەر ئەوە پێویست ولازمە لەسەر موسوڵمان دوای ئەوەی کە ئیمان وباوەڕی دروست بوو ئاوا کە بەیان کراو ڕۆشن کراێەوە،دوای ئەوە کە ئیمانی ھێنا کە ئەیەوێ دەست بکات بەئەنجام دانیکردەوە چاکەکان پێویستە لەسەری پێش لە ھەموو شت بزانێ نوێژ چی یە؟وەنوێژ بکا وەھەر لە ئیستایشەوە بڵێین نوێژێک نوێژە کە ئینسان لێ ی حاڵی ببێ بزانێ چی ئەکا؟چی ئەڵێ؟وەبەبێ لێ حاڵی بوون وبێ فەھم کردن ودەرک کردنی مانای نوێژکەڵکی وای لێ نابا وئیستفادەی وای لێ ناکا.

بەداخەوە ئائەو کردارە گەورە،ئەو شتە گرنگە زۆربەی موسوڵمانان بەبێ ئەوەی کە فەھمی مانای بکەن بەبێ ئەوەی کە بزانن چی یە؟ئەنجامی ئەدەن بۆیە زۆر ئیستفادەی نەبووە و نی یەتی بۆیە کەسی واھەیە ھەشتا ساڵ نوێژ ئەکا بەڵام ئەوە طلوعی فەجر بووەو نوێژی بەیانی ھاتۆتە پێشەوەو قەرارە ئینسان بەوەی زانیبێت کە ڕۆژ دەستی پێکردوەو لە خەو خەبەری بوبێتەوە‌...کاتێ کە لەخەو خەبەری بوەوە ئەبێ بیری ئەوە بکاتەوە کە ئەوا ڕۆژێکی تر دەستی پێکرد وەئەم ئینسانە کە بەندەی خوایە ئەبێ ئەمڕۆش وەک ڕۆژانی تر بەندەگی بۆ  خوا بکا یا ئەگەر ئەوەڵین ڕۆژی بەندەگی یە ئەبێ دەست پێ بکاو خەریکی عیبادەت وبەندەگی وئیتاعەت وفەرمان بورداری لەخوا بێ...ئائەوە ئەوەڵین شتێکە کە ئەبێ بێت بە دڵی ئینسانا کاتێک کە خەبەری ئەبێتەوە.

دەی دیارە کە ئەم بەندەگی وئیتاعەتە بەبێ پاڕانەوەو دوعا ناکرێ،بۆیە ئەبێ بەشوێن ئەوەیا زوو لعبیری ئەوەیا بێ کە بڕوا لە خوا بپاڕێتەوەو دوعا بکاو نوێژ بکا کە خوا کۆمەکی بکا بۆئەوەی کە بتوانێ بەندەگی بکا.جا ھەڵئەسێ و ئەڕوا بەڵام نەک ھەر ئاوا،ھەروا بەشل وشێواوی بەبێ ئەوەی کە ڕواڵەتی ڕێک وپێک بێت وەھەم دەروونی(ڕۆحی)ئامادە بێت!

نەخێر ئەبێ بڕوا ئەگەرپیسی یەکی پێوەیە بیشوا،خۆی پاک و تەمیزکا لیباسی جوان بکاتە بەری لەجێ یەک کە قەرارە بەسەری یەوە نوێژ بکا پاک وتەمیز بێ وەھەروا چۆن ئینسان ئەڕواتە مەجلیسێک کە نایەوێت لەو مەجلیسەدا ناموحتەرەم بێت وخەڵک بەچاوی سوک تەماشای بکەن دەستێک ئەھێنێ بەسەرو ڕوی خۆیا دەم وچاوی ئەشوا خۆی تەمیز ئەکا بڕوا دەم وچاوی بشوا،دەستەکانی تا ئەنیشکی بشوا،وەدەستێ بێنێ بەسەری دا،سەری ئەگەر تۆزو شتی پێوەیە بەو دەست بەسەرا ڕاکێشانە تەمیزی بکاو پاکی بکاتەوە،وەپێیەکانی تا قاپکی بشوا وەدوای ئەوە بڕوا ڕوبکاتە ئەو ماڵەی کە خوای متەعال لەزەوی یا قەراری داوەو دەستوری داوە کە بینا بکرێ بۆی کە ئەوە وەک پایتەختی خوای متەعالە کە خوا حاکم وفەرمانڕوای ئنسانە.

ئەوەیش پایتەختەکەیە کە ئەگەر ئینسان ناتوانێ لەگەڵ خوای متەعالا ڕوو بەڕوو بێ چونکە نایبینێ،ئەو وەک حاکمێک لە حاکمانی بەشەری نی یە باڕوو بکاتە ئەو ماڵە ڕوو بکاتە ئەو پایتەختە ھەروەک چۆن ئەوانەی وا بەندەی حاکمەکانن ڕوو ئەکەنە پایتەختەکانیان وئەو پایتەختانەیان ئەکەن بە قیبلەی دڵی خۆیان.

با ئینسانێ کە بەندەی خوایە ڕوو بکاتە پایتەختی خوای متەعال کە کەعبەیە وا لە مەککەداو ڕووبەئەوەێ بوەستێ جا کە کات ھاتە پێشەوە؛کە خۆی ئامادە کرد بەدەست و دەم وچاو شۆردنەکەی(بەدەستنوێژ گرتنی)وەلیباسی جوانی کردە بەری ولەش ولیباس وشوێنی نوێژ کردنەکەی تەمیزوپاک بوو وەڕووی کردە کەعبەو ماڵەکەی خوا ئاوا ھەم ظاھری ھەم باطنی ئامادە بووە بۆ ئەوەی دەست بکات بە نوێژ کردن.