لێرە ئافرەت زۆر جار نەک ھەموو جارێ مەزڵوم و ستەملێکراوە، بە درێژایی مێژوو کەم جار رێککەوتبێت ئافرەت بەتەواوەتی حەقی خۆی دەسکەوتبێت، مەگەر ئەو کاتانەی حوکمی خودا حوکم فەرمان بوو بێت،بەڵام سەرەڕای ئەوەی زۆر جار ئافرەت با لەناو خێزانێکی خراپ و لەگەڵ پیاوێکی خراپیش بوو بێت بەڵام ھەر باش بووە، توانیویەتی دینداری خۆی بکات، ژنەکی فیرعەون نموونەیەکی باشی ئەو ژنانەیە ، کە داوای لە خوداکرد: ربی،خودایە گیان، «ابن لی عندک بیتاًفی الجنە»، لای خۆت لە بەھشتا خانوویەکم بۆ دروست بکە، ئاخر لە قەسرە گەورەو فراوانەکانی فیرعەوندا، لە گەڵ پیاوێکی زاڵمی وەک فیرعەوندا، ژیانێکی بێزار، ئەو ماڵە فراوانانە زیندان بوون بۆی، رقی لێیان دەھاتەوە، ئاخ لەم ماڵانە دەربازی دەبوو، ماڵێکی تری دەبوو، بەڵام چۆن و لە کوێ؟! مەگەر مردن، ماڵەکەش لە بەھشتدا، ئاسیای ژنی فیرعەون، لە بەھشت ماڵێکی تایبەتی ھەیە ، جیا لە ماڵەکانی تر، قەسرێک تایبەت بە ئەو، کە بەھشت قەسرێکی تری وەھای تێدا نیە.

زۆرێک ئەو ئافرەتانەی وەک «ئاسیا»بە دەست پیاوی زاڵمەوە گیریان خواردووە، لێرە ئیسراحەت ناکەن، بەڵکو یەکێک لە ژنە زاناکانی پرتوگال دەڵێت: چەرخی بیستەم چەرخی ستەمکردنە لە ئافرەت، لێرە لە دونیا مەزڵومن ، مەگەربەھشت بیان حەوێنێتەوە، «اکثراهل الجنة النساء»، زۆربەی ئەھلی بەھەشت ژنانن، بەھەشت بەھەشتی پیاوان نیە، «ولمن خاف مقام ربه جنتان»، ھەرکەس لە خودا بترسێ دوو باخی ھەیە.

(لمن)، چ ژن چ پیاو، «انی لا اضیع عمل عامل منکم»، خودا کاری ھیچ کەس وون ناکات، «من ذکر او انثی»، چ نێرچ مێ، لە بەھەشتدا کەس ناتوانێت مافی زەوت بکات، بەشە میراتی نەداتێ، ھیچ کەس ، ئەو پێشوازیە گەرمەی لە بەھەشتیەکان دەکرێت تەنھا بۆ پیاوان نیە، «یا اهل الجنه»ئەی ئەھلی بەھەشت تەنھا پیاوان نین، ئەوە تەنھا پیاو نین،«لکم فیها ما تشتهی انفسکم»،بۆتان ھەیە بەڵام حەزتان لە چیە، ئەوانیش حەزیان لە چی بوو بۆیان ھەیە، بەڵام حەزکان لەوێ حەزێکی مناڵانە نین، حەزێکن بۆ بەھەشت بشێن، ئەمەش تەنھا بۆ ژنان وانیە، بۆ پیاوانیش وایە، حەزی پیاوان حەزی پیاوی کامڵە، نەک حەزی پیاوی لار، حەزی ژنانیش حەزی ژنی کامڵە نەک حەزی ژنی لار، چونکە لاریەکان دەکەونە ئاگر و ئەسوتێن، بۆ نموونە کەسێک پرسیاری لە من کرد:ئەگەر کەسێک حەزی لەوە بوو کافر بێت، تەعەدا لە خەڵکی بکات، خۆ ئەو حەزانە لە بەھەشتدا نین، ئیتر چۆن ھەرکەس حەزی لە ھەر شتێک بوو بۆی دەست دەدات، منیش لە وەڵامدا ووتم،ئاخر کەس لە بەھەشتدا ئەو حەزەی نیە تاوەکو بۆی بێتە دی، کەس حەز ناکات کافر بێت، کەس حەز ناکات تەعەدا لە کەس بکات، کەس رقی لە کەس نیە،«ونزعنا ما فی صدورهم من غل»،چونکە ئەوانە حەزی ورۆڤی لارن، ھەر بە ھەمان شێوەش ژنان حەزیان لەوە نیە دوو پیاویان ھەبێت، ژن دڵی تەنھا بە یەک پیاو دەدات، ئەو ژنانەی وەھا نین ئەوە توشی نەخۆشی بوون، وەک زاناکانی زانستی دەروو نناسی دەڵێن: ئەگەر لەگەڵ ھەردووکیاندا درۆێ نەکردبێ،ئەوا حەتمەن لە گەڵ یەکێکیاندا درۆی کردووە، ژنی ساغ نەک ھەر ئاواتی بەوە نیە دوو پیاوی ھەبێت، بەڵکو بەوە قێزی دەڕشێتەوە، لە بەھەشتدا ژنان مشتاقی پیاوەکانی خۆیانن،«کم انتظرناکم»، ھەرکەس ژنی خۆی وای پێدەڵێت:چاوەڕوانمان کردن، ئەمە لە لایەک، لە لایەکی ترەوە ھەندێک لە حەزەکانی ژن جیان لە حەزەکانی پیاو، بۆ نموونە، پیاو ھێندەی حەز دەکات شتی جوانی ببێت ئەوەندە گوێ بە رازاندنەوەی خۆی نادات، بەڵام ئافرەت لەگەڵ ئەوەدا ھێندەی حەزی لە شتی جوان نیە زۆر بە لایەوە گرنگە خۆی جوان بێت، خۆی برازێنێتەوە، بۆیە ئەو دوو حەزە لە بەھەشتدا یەک دەگرنەوە، بە تایبەت کاتێک بینیان خودا سەرلەنوێ دروستی کردونەوە،«انا انشأناهن انشاء فجعلناهن ابکاراً»، ئەوان جوان دەبنەوە، ئەو پیرە ژنەیھاتە لای پێغەمبەر(د.خ)و عەرزی کرد:(یا رسول اللە، ادع اللە ان یدخلنی الجنە)،داوام بۆ بکە خودا بمخاتە بەھەشت پێغەمبەر(د.خ)فەرمووی:«ان الجنهلا یدخلها العجوز»،بەھەشت پیرە ژنی تێناچێت، پاشان عا ئیشە فەرمووی:«قد لقیت من کلمتک مشقه وشده»، ئەو قسەیەی فەرمووت زۆر قورس و نارەحەت بوو بە لایەوە، ئەویش فەرمووی:«ان ذلک کذلک»، دەی وایە، ئەگەر خودا بیانخاتە بەھەشت گەنجیان ئەکاتەوە،«انا انشاءهن انشاء»،خودا دروستیان دەکاتەوە و دەیانکاتەوە کچی گەنج، ئەوکاتە پیاوان حەز دەکەن شتی جوانیان ھەبێت، لەو شتانەش ھەوسەری رێک و پێک و جوان، ژنانیش حەزی جوانیان دێتە دی، لەگەڵ ئەوەدا مێردەکانیان جوان دەبن، واتە گەورەترین نیعمەتی خودا بێجگە لەو ھەموو شتە جوانەی کە دەیاندێتێ، زۆر سپی دەبنەوە،«حوراو»، چاویان گەورە دەبێت و لاشەیان ڕێک دەبێت،«عرباً»، تەمەنیان کەم دەبێت،«اتراباً»، ھێندە جوان دەبن تەنھا پەنجەیەکیان دەرکەوێ لە شەوی تارا ھەموو سەرزەوی روشن دەکاتەوە، گەورەترین نیعمەتیش لای خودا رەزامەندی خودایە بۆ ژنان، ئەوەیە ھاوسەری رێک و جوانی دەدرێتێ، یاخود ھەوسەرەکەی زۆر جوان دەبێت، ئەوە سەرەڕای جوانبوونی خۆی،«لو ان رجلاً من اهل الجنه اطلع»، ئەگەر یەکێک لە پیاوانی بەھەشت دەرکەوێت، «فبدا اساوره»،ئەڵقە ئالتونیەکانی دەستی دەرکەون، خۆر دەکوژێتەوە، وەک چۆن ئەستێرەکان بە رۆژدا بە ھۆی دەرکەوتنی خۆرەوە دەکوژێنەوە و دیار نامێنن، ژنان جوان دەبن، ھێندە جوان دەبن تەنانەت ھەموو کەم و کوڕیەکانی دونیا ھیچیان نامێنێت،«ازواج مطهرة»، ھەموو پاک، ھەموو کەس دایک و خوشکی ھەیە، ئەوەی رێی لێدە گرێت بەشداری زیکرە گشتیەکان بکەن، خوێنەکان‌‌، کاتی نوێژنەکردن‌، ئازاری منداڵ بوون، ەیچی نامێنێت، ئەمەش قسەی سەحابەی بلیمەت”ئیبن عەبباس“ە...‌ چونکە بەھەشت جێ ی ئازار نیە، شوێنی لەزەتبردنە، نەوەک ئازار چەشتن، منداڵبوون، کۆتایی ھات...‍ «الصالحات للصالحین»، «تلذون بهن»، «مثل لذاتکم فی الدنیا، ویلذذن بکم»، لەزەت لە یەکتر دەبەن، ژنان لە پیاو، پیاوان لە ژنان، «غیر ان لا توالد»، بەڵام منداڵبوون نیە، مەگەر کەسێک خۆی حەزی لە منداڵبوون بێت، «اذا اشتهی المؤمن الوالد فی الجنه کان فی الساعه»، ئەویش بێ ئێش وئازار، یەکسەر«فی الساعه»، ھەر ئەو کاتەی حەزی لێیەتی دەبێت، زۆربەی ئەھلی بەھەشت لەژنان،چونکە زۆربەی ژنان بە تەنگی دینەوەن، چەند زۆرن ئەو ژنانەی ئەگەر ئەوان نەبن مێردەکانیان دەبنە سوتەمەنی جەھەنم، دەست دەکەن بە پشتوێنە کانیدا، وەک ژنانی سەحابی وەھایان دەکرد، ھەرچیەک دەھێنێت بیھێنە رازین بە نانی خراپ، بەڵام حەرام نەھێنیت، زانایەکی وەک”یوسف قەرزاوی“ دەفەرمووێت:زۆربەی ئەو پرسیارانەی لێم دەکرێن، داوای رونکردنەوەی دینم لێدەکەن لە ژنانەوەیە، وانیە پیاوان بڵێن :ئێمە لە بەھەشت حۆریمان ھەیە، ئەوان ئەوە نازانن زۆرێک لە زانایانی شەرع فەرموویانە:ئەو حۆریانە ژنەکانی ئیرەن ئەوەندە جوان بوون، «انا انشاًناهن  انشاً»، «فجعلناهن   ابکاراً»، دەڵێن:زۆربەی جەھەنمیەکان ژنن، ئەوە ناڵێن زۆربەی بەھەشتیەکانیش ژنن، ئەگەر زۆربەی بەھەشتیەکان وجەھەنمیەکانیش ژن بن، ئەوە ئەوە دەگەیەنێت لە دونیادا ژنان لە پیاوان زیاترن، خودا حەقی کەس نافەوتێنێت، ژنان وپیاوان، لە سزاولە جەزاشدا، وەک یەک وان،چ لە دونیا چ لە ئاخیرەتدا، «السارق و السارقه»، دزی ژن و پیاو، چ لە دونیا چ لە ئاخیرەتدا، پیاوی زینا کەر و ژنی زیناکەر، وەک یەک وان لە سزادا، «من المسلمین والمسلمات، والمؤمنون والمژمنات»، ئەوانیش لە جەزادا، ژنان حەقیانە زۆربەی ئەھلی بەھەشت لەوان بن، چونکە لە پێناو ئەم دینەدا زۆریان چەشت، ئەی یەکەم شەھیدی ئەم دینە ئافرەت نەبوو،یەکەم کەسێ ئیمانی بە پێغەمبەر(د.خ) ھێنا ئافرەت نەبوو، تەنانەت ئاە وحەسرەتی ئەو پیاوانەی شەھید دەبوون بۆ ئەوان دەبوو، جەرگی ئەوان دەسووتا، ھەتیوو بۆ ئەوان بەجێ دەما، «انا اول من یفتح باب الجنه»..من یەکەم کەسم دەرگای بەھەشت دەکەمەوە.

«الا ان امراوه تبادرنی»،ژنێک دەیەوێت پێشم بکەوێت،

«فأقول»،دەڵێم.

«من أنت»؟!، تۆ کێیت؟؟.

«فتقول:انا امروه قعدت علی یتامی»، من ژنێکم ھەتیووم بەخێو کردووە، ژنە بەھەشتیەکان لە بەھەشتدا خودا دەبینن، ئەوانیش لە بینینی خودا بێزار نابن، ئەوانیش پێغەمبەر(د.خ)دەبینن، ئەو پێغەمبەرەی خۆشیاندەویست، ئەو ژنە ئەنصاریەم دێتەوە یاد لە دوای شەڕی ئوحود، ھەواڵی شەھیدبوونی باوک وکوڕ وبرای دەدەنێ، ئەویش دەفەرمووێت: خەبەری پێغەمبەر(د.خ)بدەنێ، عەرزی دەکەن سەلامەتە نا تاوەکو نەیبینم باوەڕ ناکەم، کە پێغەمبەر (د.خ) دەبینێت دەفەرمووێت:ھەموو موسیبەتێک  دوای تۆ ئاسانە، ئەوان ھاونشینی خودا وئەولیان، ژنان وەک پیاوان پێاوانیش وەک ژنان، ھەموو کەسیش خۆی وکردەوەی خۆیەتی، شوێنی لە جەھەنەم وبەھەشتدا دیاری دەکات، نەوەك رەگەزەکەی، «وکلهم آتیه یوم القیامه فرداً»، ھەرکەس بە تەنھا دەچێتە بەردەم خودا، خۆی وکردەوەی خۆی.

خەیاڵی ژێر لێفە بەتاڵە

ئەوەی رەنج نەدات گەنجی مەحاڵە