بە هەر چالاكیەك دەوترێت كە تاك یان كۆمەڵگە بە شێوەی كردار یان گوفتار  وەك وەڵامی خۆیان بۆ چوونە ناو پرۆسەی سیاسی و چۆنێتی مامەڵە كردن لەگەڵ پێشهاتە سیاسیەكان بەكاری دەهێنێت.ئیتر ئەو ڕەفتارە سیاسیە ( بەشداری سیاسی) چ لەسەر ئاستی پارت و گروپە سیاسیەكان بێت یان هەر تاكێكی كۆمەڵگە كە لە دەرەوەی بازنەی پارتە سیاسیەكان بێت.

كاریگەری ئەم چالاكیە سیاسیانە و ئەنجامە پۆزەتیڤەكانی بەندە بە ئاستی هۆشیاری سیاسی تاك و كۆمەڵگە لەمەڕ چۆنێتی مامەڵە كردنیان لەگەڵ ڕووداوە سیاسیەكان لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆ و دەرەوە .

بۆ ناوخۆی وڵات بە شێوەی ( گروپی فشار ,دروستكردنی كەمپینەكان , جوڵاندنی دەنگی شەقام و كاراكردنی , مانگرتن و بایكۆت كردن ....... )  دەتوانرێت بە تەندروسترین شێوە بەشداری و چالاكی سیاسی هەبێت و فشار لەسەر دەسەڵات دروست بكەن و بە ئەندازەیەك ئاڕاستەی سیاسی بگۆڕدرێت و لەبەرژەوەندی و خۆشگوزەرانی كۆمەڵگە بێت .ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئەم چالاكیە سیاسیانە مەدەنین و(بە یاخی بوونی مەدەنیانە ناوزەند دەكرێن ) و  نابێت ڕێڕەوی فشارەكان بەرەو لادان و توند و تیژی بڕوات چونكە زۆرینەی دەسەڵاتدارەكان هەناسەی مەدەنیانەیان كورتە بە تایبەت لەو كاتانەی كە جەماوەر دەنگی ناڕەزایی لە ئاست فەرمانڕەواكەیان بەرزدەكەنەوە.

بۆیە لە بن دەرهێنانی هەر ئارەزوویەك بۆ بەكارهێنانی زبری و ڕەقێتی لە ڕووبەڕوو بونەوەدا حكومەت ناچار دەكات زیاتر ملكەچی هاوڵاتیەكانی بێت .

زەقترین و دیارترین ڕەفتاری سیاسی تاكو كۆمەڵگە بەشداریكردنیانە لە پرۆسەكانی هەڵبژاردن كە بتوانن نوێنەرانێكی نوێ‌ ( نوێ‌ لە فیكر و پڕۆژە و سیاسەت) دا هەڵبژێرن بۆ ئاستە باڵاكانی دەسەڵات .

هەر بۆیە چەندە مەودای هۆشیاری سیاسی فراوانتر بێت ئاسۆی میللەت هێندە ڕوون و گەشتر دەبێت ..