بەپێ‌ ی یاسا دوای كۆبونەوەی پاڕلەمان دەبێ‌ كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێك بێت، ئیتر لەبەر هەندێ‌ هۆكار پێك هێنانی حكومەتی دادێ‌ ، پڕۆسەیەكی زۆر ئالۆزە ، لەبەر ئەوەی هاوكێشەی هێزەكان گۆراون، بۆ نمونە بەپێ‌ ی شایستەیی و بەدەستهێنان ، پارتی یەكەم و گۆڕان دووەم و یەكێتی سێ‌ یەم و ئیسلامیەكان چوارەمن ، تا ئێستاش كوردستان بەدەستی پارتی و یەكێتی یەوە و بە ئارەزووی خۆیان سوار سوارانێ‌ و تەراتێن یان تێدا دەكەن ، كەچی ئەمڕۆ دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن گۆڕاون، بۆیە سەرتا پارتی خۆی بە براوەی یەكەم دەزانێ‌ و بە هەقی خۆی دەزانێ‌ ئەو لەگەل لایەنەكانی تر دەست پێشخەری بكا و حكومەت پێك بێنێ‌، وێڕای ئەوەی ئەگەر موعارەزە و یەكێتیش ئازابن و دەست پێشخەری بكەن دەتوانن فراكسیۆنێكی یەكگرتووی بەهێز پێك بێنن و ببنە زۆرینە ، وەلێ‌ بە كردوەوە ناكرێ‌ پارتی فەرامۆش بكرێ‌ . ئیتر پێمان وایە هەولەكانی پێك هێنانی حكومەت بەم شێوەیە دەبن : موعارەزە و یەكێتی لەبەر ناچاری و رێژە تەواو نەبوون و هەندێ‌ هۆكار خۆیان بە سانەوی دەزانن و، چاوەڕێ‌ ی پارتین ، پارتیش تائێستا لەگەل لایەنەكان هەندێ‌ هەولی ژێر بە ژێری داوە ، وەلێ‌ نەتیجەیەكی چاك و كۆتای بەدەست نەهێناوە، ئەوەی گرنگ و عەمەلی یە ، پارتی سەرەتا پشت بە یەكێتی دەبەستێ‌، بە هەموو شێوەیەك بەشداری بەیەكێتی دەكا بۆ ئەوەش زیاد لە هەقی خۆیان پێ‌ دەدا، لەبەر ئەوەی یەكێتی تا ئێستا ناوچەیەكی فراوانی لەبەردەستەوحكومەتە و، پالپشتی هەرێمی دەكرێ‌ ، پارتی لە هەمووان زیاتر بە یەكێتی ئاسودە ترە ، لەبەر ئەوەی هەردوكیان دوو هێزی هەرێمین و ، پالپشتی هەرێمی یان هەیە و مامەلەیان لەگەل دا دەكرێ‌ ، وێڕای ئەوەی لە ناو یەكێتی هەندێ‌ كەس لە هەلسوكەوتی پارتی و دەرەنجامەكانی هەلبژاردن نیگەرانن و بڕوایان بە بەشداری حكومەت نیە ، وەلێ‌ كار بەدەستە باڵاكانیان ، لەبەر دوربینی و بەرژەوەندی خۆیان و بەرژەوندیان لەگەل ولاتانی ناوچەكە و لەدەست نەدانی ئەوەی هەشە ، لەبەر نەپو كانە وەیان و لەبەر گەورە نەبوونی گۆڕان و ئیسلامیەكان و ...... لەبەر كۆمەڵێ‌ هۆكاری تر بڕوایان بە چونە نێو حكومەتەكەیە ، وەلێ‌ خۆیان گران دەكەن و خۆیان فەڕز دەكەن، دەرەنجام هەر ئەوەش دێتە دی كە بە شداری حكومەت دەكەن، چونكە هەلو مەرجی ناوچەكە و بەرژەوەندی وڵاتانی دراوسێ‌ و ........ هتدیش ڕێ‌ نادا پارتی و یەكێتی لێك بن و بارودۆخەكە تێك بچێت . ئیتر پارتی دوای ئەوەی یەكێتی دابین دەكا لەلایەنەكانی تر بێ‌ منەت تر دەبێ‌ ، ئەگەر یەكێتیش بەشداری نەكا زۆر پێویستی بە لایەنەكانی تر دەبێ‌ بە تایبەت بە ئیسلامیەكان لەبەرانبەر گۆران ، لەبەرئەوەی زۆر حەز لە گۆران ناكا ، چونكە زۆر دژایەتی یەكتریان كردووە ، پارتی پێ‌ ی وایە گۆڕان لە نێو حكومەت بێ‌ زەڕی پێ‌ دەگێنێ‌ و لە سلێمانی دەچێتە دهۆك و گەشە دەكاوباری جێگیر دەبێت ، گۆڕانیش پێ‌ وایە: موعارەزایەتی ئاوا تا سەر نابێ‌، خەلكی لە ماف و ئیمتیازەكان بێ‌ بەش بێ‌ و پارتی و یەكێتیش بە ئارەزووی خۆیان داهاتی كوردستان بخۆن، بۆیە دەیەوێ‌ بەمەرج و بە هێز لە حكومەت بەشداری بكا تا كارا و براوە بێ‌، وەلێ‌ پارتی رێگەی پێ نادا، بۆ ئەوە پارتی دەیەوێ‌ یەك یەك گفتوگۆ لەگەل لایەنەكانی موعارەزەدا بكاو لاواز و پارچە پارچەیان بكات، ئەوەش شتێكی خراپە بۆ موعارەزە ، باشترین شت ئەوەیە موعارەزە بەهیچ شێوەیەك لێك نەبن، لە موعارەزایەتی و لە حكومەت پێكەوە وەك بن وەك فراكسیۆنێك ئەوسا دەتوانن حسابی زیاتریان بۆ بكرێ‌، ئەگەر لەگەل یەكێتیش پێكەوە بن باشتریشە، هەرنەبێ‌ ئیسلامیەكان پێكەوە بن ، بەهەمووان باشتر شت بەسەر پارتی دا فەڕز دەكەن ، وەلێ‌ گۆڕان و یەكێتی زۆر حەز لە قازانج و چارەنوسی یەكتر ناكەن لەبەر ململانێ‌ ی رابردویان ، وێڕای ئەوەی لە نێو گۆڕان و یەكێتیش رایەكی واهەیە كە یەكێتی‌و گۆڕان لێك نزیك بكەونەوە تا پێكەوە لە بەرانبەر پارتی هەستنەوە بە تایبەتی لە نێو یەكێتی ئەو ڕایە بەهێزترە، وەلێ‌ كار بە دەستەكانیان دەزانن لەوەدا لە بەرانبەر پارتی زەرەر دەكەن، نازانن زەرەری یەكێتی بەردەوام دبێ‌ تا لەسەر ئەو بەرنامەیە بێ‌ ، ئیتر پێویستە گۆڕان بە كورسیەكانی پشت لە ئیسلامیەكان نەكا دەنا زەرەر دەكا و پارتیش لێ‌ ی بێ‌ منەت دەبێ‌ ی ، ئەوەندە گرنگی پێ‌ نادا، چونكە پارتی سیاسەتی پەراوێز خستنی گۆرانە تا لەدەسەلات تێك نەگیرێن و گۆڕان بەهێز نەبێ. لە لایەكی ترەوە هەقی خۆیانە ئەگەر كۆمەڵ و یەكگرتووش بۆ خۆیان قسە و مەرجی خۆیان هەبێ‌ و بەشداری لە حكومەتدا بكەن ، بە تایبەت ئەگەر گۆڕان لەگەل ئەوان و لەگەل حكومەتەكە توند و دورە پەرێز بوو، بەهەر حاڵ رۆژانی پێك هێنانی حكومەت شەرێكی ئالۆز دێتە پێش ، هەر لایەنە و هەولی سەركەوتن و بردنەوەی دەدا، لەوەش گرنگ تر ڕۆلی ولاتانی دراوسێ‌ یە ، بە تەئكید جگە لە ئەمریكا، توركیا و ئێرانیش ڕۆلی گەورە لە حكوتەكەدا دەگێڕن ، لەبەر مەسەلەی سوریاو عیراق و ئاسایش و ئابوری و هاوسنوری و موعارەزەی خۆیان پالپشتی یەكێتی و پارتی دەكەن ، بۆیە هەندێ‌ لەم ولاتانە هاندەر دەبن بۆ بەشداریكردنی هەندێ‌ لایەن، وە لە پشت كێ‌ بن دەی باتەوە ، حكومەت بێ‌ رەزامەندی ئەوان پێك نایێ‌ . لەوانەیە خەلكێك بلێ‌ موعارەزە چۆن بەشداری حكومەت دەكا، زەرەر دەكا، گەلۆ موعارەزە لەبەر كۆمەڵێ‌ هۆكار هەقی خۆیەتی بەشداری بكا ، بەوەش لە موعارەزایەتی ناكەوێ‌ و، زۆرجار قازانجیش دەكا، خۆ موعارەزایەتی هەر لە دەرەوەی حكومەت و بە گووتەی زبر ناكرێ‌، بەلكو بە هەق گوتن و دەرخستنی زانیاری و راستیەكان و پێشكەش كردنی پڕژە و خزمەتیش دەكرێ‌ . خەڵكێك لەگەل یەكێتی و پارتیە، بارودۆخی خۆی باشە و پێشی خۆشە لەبەر خۆی موعارەزە لە دژی حكومەتەكەی ئەو هەبێ‌ بێ‌ ئەوەی لەگەل موعارەزەش دابێ‌ و، بزانێ‌ موعارەزەبوون مەساریفی چیە و چۆنە . موعارەزەش دەبێ‌ لە هەندێ‌ شت بە خۆیدا بێتەوە، چیكە تەنها قوربانی نەداو، لە مافەكانی بێ‌ بەش نەبێ‌ و، كەسیش منەتی پێ‌ نەبێ‌ . كەواتە پێم وایە ئەمجارە هەموو لایەنەكان ئیرادەیان لەگەل بەشداریكردنە لە حكومەت كەشتێكی باشە، وەلێ‌ نابێ‌ حكومەتەكە بچەقێ‌ و پێك نێ‌، پێش هەمووان نابێ‌ پارتی لە لایەنەكان بێ‌ منەت بێ‌، هەندێكیان بگری و هەندێكیان رەت بكاتەوە، حكومەت بە هەمووانەوە حكومەت و بەهێزە، هێز لە یەكێتی دایە، پێویستە پارتی بەرگەی داخوازی و مەرجەكانی لایەنەكان بگرێ‌ و، هەقی خۆیان پێ‌ بدا و بەشداریەكی شەراكەت و كارا لە حكومەتەكەدا بكەن، تا حكومەتەكە هی هەمووان بێ‌ نەك تەنها هی پارتی و لایەنێك . بەوەش بارودۆخی سیاسی كوردستان لە نیۆ خۆ و ، لەگەل ولاتان زۆر باش و بەهێز تر دەبێ‌، كۆتایی بە زۆر گیرو گرفت دێ‌ و، كوردستان دەچێتەوە دۆخێكی باش . لە هەموو روێكەوە بەرەو پێشتر دەچین، پارتی بەوە قازانج دەكا نەك زەرەر، خۆشی سەرۆك حكومەت دەبێت كە كاك نێچیرڤانە . با وەزیر و كارمەند و وەزارەت و بەرێوبەری ناحیە‌و قائیمقامیەت و فەرمانگەكان و پۆستە بالاكانیش بە بەشداربووان بدات باشترە لە حكومەتی تاكلایەن و قۆرخكردن . پارتی حەزدەكا ولەبەر ئامالەكانی داهاتوو حكومەتی بنكە فراوان پێك بێنێت و كۆتایی بەسەر ئێشەی موعارەزە بێنێ‌ و كپیان بكا، كارا نەبن ، ئەوەش شەرت نیە موعارەزە قبولی بكات ، ئەگەر موعارەزە نەچێتە نێو حكومەت كاردانەوەی دەبێ و لە داهاتوو زیاتر بەرهەلستی دەسەلات دەكات ، بەمەش حكومەت ناتەواو دەبێ و زەرەر دەكات ، بارو دۆخی كوردستانیش جێگیر نابێت لەبەر ململانێ‌ نێوان دەسەلات و موعارەزە ئەوەش شتێكی مەرفوزە لەلایەن دەسەلات وولاتانی دراوسێ‌.