ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ موسته‌فا پێنجوێنی بڵاو كرده‌وه كه ده‌قی په‌یامه‌كه به‌م چه‌شنه‌یه:
أعُوذُ بِاللِّه مِنَ الشَّیطانِ الرَّجِیمِ
«كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ * وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ»
صدق اللّه العظیم
به‌رێزان و خۆشه‌ویستان، بنه‌ماڵه و لایه‌نگرانی خوالێخۆشبوو دکتۆر شێخ مسته‌فا پێنجوێنی
له‌و کاته‌وه‌ی که تیشکی خۆری ئایینی پیرۆزی ئیسلام، له‌سه‌ر چیاکانی کوردستان دره‌وشاوه‌ته‌وه و تاریکاییه‌کانی ڕوونکردوه‌ته‌وه، خه‌ڵکی کوردستان به پیری ئه‌م مه‌شغه‌ڵی ھیدایه‌ته‌وه چوون و به درێژایی مێژوو، ھه‌موو کات چاکترین و باشترین ڕۆڵه‌کانی خۆیان کردووه به خزمه‌تکاری ئیسلام و زانسته شه‌رعییه‌کانی.
یه‌کێ له‌و گه‌وره‌پیاوانه‌ی که ھۆی شانازیی ئایین و گه‌له، زانای پایه‌به‌رز و پارێزگار، خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ مسته‌فا پێنجوێنی بوو. ئه‌م زاته به‌ڕێزه، ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆی له ڕێگای خزمه‌تی ئایین و زانسته شه‌رعییه‌کان به‌خت کرد.
به لوتفی خوای گه‌وره، جێی ده‌ستی مامۆستا دیاره و ده‌یان زانا و مامۆستا و قوتابی بۆ کاروانی بانگه‌واز و ده‌عوه‌ی ئیسلامی پێگه‌یاند.
به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌م زانا پایه‌به‌رزه، به‌ناوی خۆم و ھه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی «دعوت و اصلاح» پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه، خزم و که‌س و لایه‌نگران و قوتابیانی ئه‌و خوالێخۆشبووه ده‌که‌م. له خوای میری مه‌زن، بۆ مامۆستا شێخ مسته‌فا، لێخۆشبوونی په‌روه‌ردگار و به‌ھه‌شتی ھه‌رمان داواکارم. بۆ به‌جێماوانیش، سه‌بر و خۆڕاگری و پاداشتی بێ‌بڕانه‌وه ده‌خوازم.
عبدالرحمن پیرانی
ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی دعوت و اصلاح
1ی گه‌لاوێژی 1401ی ھه‌تاوی
بۆچوونه‌کان