کاک عومه‌ر شاپه‌ری، ئه‌ندامی شوڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وهه‌یئه‌تی« فتوا و قضا»ی مه‌کته‌بی قورئان به‌هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه له شاری سنه کۆچی دوایی کرد.
به‌پی ڕاپۆرتی پێگه‌ی راگه‌یاندنی ئیسلاح، کاک عومه‌ر شاپه‌ری ئه‌ندامی شوڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هه‌یئه‌تی «فتوا و قضا»ی مه‌کته‌بی قورئان رۆژی یه‌کشه‌مه رێکه‌وتی21جۆزه‌ردانی 1391هه‌تاوی کۆچی دوایی کرد.
کاک عۆمه‌ر یه‌کێک له قوتابیانی نێزیک به خوالێخوش بوو کاک ئه‌حمه‌د موفتی زاده (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) بوو که هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی چالاکی مه‌کته‌بی قورئان و ده‌عوه‌تی ئیسلامی له کوردستان، به‌شداری چالاک و به‌رچاوی هه‌بوو. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت وئیسلاحی ئێران«مامۆستاعبدالر‌حمن پیرانی»په‌یامی سه‌ره‌خۆشی خوی به‌وشێوه‌ی خواره‌وه راگه‌یاند.
ده قی په‌یامی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت وئیسلاحی ئێران:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
«مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّـهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا »(احزاب:23)
هه‌واڵمان پێگه‌یشت که کاک عۆمه‌ر شاپه‌ری، یه‌کێک له قوتابیانی نێزیکی زانای پایه‌به‌رز کاک ئه‌حمه‌دی موفتی زاده (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) و ئه‌ندامی شوڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وهه‌یئه‌تی «فتواو قضا»ی مه‌کته‌بی قورئان، له دوای تێپه‌ڕکردنی ته‌مه‌نێکی پڕ له چالاکی وتێکۆشان، له گه‌ڵ دونیای پڕله ئاڵۆزی وچه‌رمه‌سه‌ری ماڵئاوایی کرد‌و به‌ره‌وماڵی کۆتایی وهه‌میشه‌یی کۆچی کرد.
خۆشه‌ویستێک که کاتێک هاواری راچڵه‌کێنه‌ری «ئازیز! وه‌خۆکه‌وه ئاده‌ی»بیست وه‌خۆکه‌وتوو و ده‌لاقه‌ی دڵی به ڕووی یه‌کتاپه‌ره‌ستی یه‌وه ئاوه‌ڵا کرد‌و چالاک و ماندوونه‌ناسانه خۆی بۆ ئاماده کرد‌و ڕێگای سه‌ر ڕاستی له‌پێش گرت و له هێڵی چه‌پ و ڕاست خۆی لاداو له هیچ مه‌ڵبه‌ندیک نه‌گیرسا. له‌دڕک و داڵیش نه‌ترسا. له‌خۆشی وتاڵیش نه‌یپرسی. توونیه‌تی و برسی بوونی نه‌ناسی و له‌دووربوونی ڕیگاش نه‌ی نکاند.
له کاتێکدا که له ئاوێنه‌ی مه‌کته‌بی ئه‌حمه‌ده‌وه ئه‌ی روانییه شه‌ریعه‌تی پێغه‌مبه‌ر(سه‌لام ودروودی خوای له‌سه‌ربێت) له‌گه‌ڵ بێزار بوون له فاشیزم دا، «ویله«ی سنه‌و « مه‌سناوی » جوانی بوو وئه‌و زێده‌ی له ته‌واوی دونیا به‌لایه‌وه گرینگ تر‌و خۆش تر بوو. له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێینه‌وه تێکه‌ڵ به کاروانی یارانێکی بکات که له سارای به دوور له وه‌سف کۆبوونه‌ته‌وه که له‌م دوونیایه هاوتای بۆ نییه .
له لایه‌ن خۆم و هه‌موو خوشکان و برایانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت وئیسلاحی ئێران دا، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌و ئیمانداره تێکۆشه‌ره پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان،هاوبیرانی خۆشه‌وێستی به‌تایبه‌ت له شوڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌کته‌بی قورئان، کۆمه‌ڵگای کورد‌و هه‌موو ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران ده‌که‌م و له خوای میری مه‌زه‌ن ، ره‌حمه‌ت و لێبورده‌ی بۆ ئه‌و خۆشه‌وێسته‌و، خۆڕاگری و پاداشی بێ بڕانه‌وه ش بۆ که‌س و کارانی داواکارین.
عبدالرحمن پیرانی
ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت وئیسلاحی ئێران
بۆچوونه‌کان