له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێران ناوی پارێزگارانی کرماشان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ئاشکرا کرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی نۆڤێمبێر/ 29ی گه‌ڵاڕێزان، ئیبراهیم ڕه‌زایی بابادی وه‌ک پارێزگاری کرماشان و قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت وه‌ک پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا دیاریکران.
ئیبراهیم ڕه‌زایی بابادی ساڵی 1333ی هه‌تاوی له شاری ئابادانی باشووری ئێران له دایکبووه، ساڵی 1383ی هه‌تاوی وه‌ک پارێزگاری خوراسانی باشوور له ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ستنیشان ده‌کرێ، پێشتر له ساڵی 1376ی هه‌تاوی به‌ملاوه بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ جێگری سیاسی و ئه‌منی پارێزگای تارانی له ئه‌ستۆ بووه.
به‌رپرسی گشتی ئیداری و ماڵی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، فه‌رمانداری شاری ورمێ، جێگری ئیداری و ماڵی پارێزگای زه‌نجان، جێگری ئیداری و ماڵی پارێزگای تاران، به‌رپرسی گشتی ئابووری و پلان داڕشتنی وه‌زاره‌تی ته‌عاوه‌نی ئێران له کارنامه‌ی ئیبراهیم ڕه‌زایی بابادی دایه.
قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت که له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێران وه‌ک پارێزگاری ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا دیاریکراوه خه‌ڵکی گوندی قه‌ره‌باغی ورمێیه و کارنامه‌ی سه‌رکه‌وتووی له به‌ڕێوه‌به‌ریی باڵا له‌وان پارێزگاری ئه‌و پارێزگایه له پێشتردا و پارێزگار له لوڕستان و قوم، دامه‌زراندنی سوپای پاسدارانی شاری سه‌ڵماس و جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له هه‌شت ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراقی له کارنامه‌دایه.
قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت پێشتر بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، 4 ساڵ پارێزگاری قوم، 4 ساڵ پارێزگاری لوڕستان و 5 ساڵ جێگری سیاسی پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بووه.
بۆچوونه‌کان
موسلیم
02 آذر 1392 - 06:49یاایهاالناس اناخلقناکم من ذکروانثی وجعلناکم شعوباوقبائل لتعارفوا ان اکرمکم عندالله اتقیکم . ئایا دوای 35سال بودوپاریزگای کوردنشین کوردیک پیدانابیت.؟؟؟؟؟؟؟؟ ئه وه بوون قه وله کانی روحانی بوکورده کان که زورینه ی دنگیان پیداو ئه گرئه وان ده نگیان پیه نه دابا نه ده بووبه سه روک کومار.