هه­موو ساڵێ له جیهان دا ڕاپه­رینێکی پان و به­رین به شکۆیه­کی تازه­تر و زیاتره­وه به­ڕێوه ده­چێ که بناغه ی ئه­و ڕێ و ڕه­سمه ده­گه­ڕێته­وه بۆ مێژویه­کی قوڵی چه­ند هه­زار ساڵه.

ڕووداوێک که  له ڕۆژهه­ڵاتی ناوه­راست له مه­ودایه­کی سێ گوشه­ی کوردستان و فه­ڵه­ستین و مه­ککه پێک­هات ئه­ویش به ده­ستی ئیبراهیم، باوکی پێغه­مبه­ران، به ئامۆژگاری خودای ئه­رز و ئاسمان.

ڕاپه­رینی ئیبراهیم بۆ به­رز بوونه وه ی بیرو باوه­ڕ و په­ره­ستنی دانه ری ئه ستێره و مانگ و ڕوژ، بۆ ئازاد کردنی خه­ڵک له زنجیری بته­کانی ده­ستکرد و تێکشکاندنی ته­ڵه­سمی مه­کروفێڵی نه­مروود،  هه­روه­ها  بۆ ڕزگاری له کۆیله­تی به شێوه­یه­کی حه کیمانه. به­ڵێ هه­ر چه­ند له­و پێیه­دا تووشی گیر و گرفتی زۆر قوورس و ئاواره­یی بوو، به ڵام خۆی له­گه ڵ هه­موو که­س هه­موو جێیه­که­دا  ده­دی و به­ر بڵاوی بیر و بۆچوونی تایبه­ت به نه­ته­وه­یه­ک و شوێنێک و کاتێک نه­بوو به­ڵکو به هه­موو نه­ته­وه­کان و گشت شوێنه­کان و داهاتووی جیهاندا گه­وره  ده­بۆوه، به چه­شنێک که ده­بوو به زه­مان و مه­کاندا بڵاو بێته­وه،  بۆیه ده­بینیین ئه­ورۆ به ئه­رز و ئاسمان و ئاودا وه­ڵامی بانگهێشتنه­وه که­ی ده­درێته­وه.

کاتێک ئیبراهیم لێبڕاوانه بۆ جێ­به­جێ کردنی ویستی په­روه­رده­گار به گیان و ماڵ و خێزان هه­وڵی دا و هیچ که­ندو کۆسپێک له­و ڕێبازه ساردی نه­کرده­وه تا گه­یشته پله­ی  به­رزی متمانه و باوه­ڕ به خودا و به­خۆ بوون .کاتی ئه­وه هات ناوه­ندێک بۆ یه­کیه­تی ئوممه­تان و یه­کتا په­ره­ستی یه­زدان ته­رخان بکرێ و له لایه­ک بیری خه­ڵک له هاڵۆزی و له لایه­کی که­وه له دابڕان و پچرپچر بوون  بۆ سه­ر شاڕێی یه­ک بوون ڕێنوێنی بکا.

بۆیه  په­روه­رده گار ئامۆژگاری ده­کا بینایه­ک دا بمه­زرێنێ ببێته نیشانه و سه­رچاوه­ی تێکه­ڵ کردنه­وه­ی نه­ته­وه­کانی ئاده­م.

بینایه­کی چوارگۆشه، به قه­واره بچووک، به مانا به­قه­د هه­موو جیهان بۆ ده­رکه­وتنی ئه­ومانایه ڕێ و ڕه­سمی تایبه­تی و چه­ندین دروشمی کرده وه یی و چه ند ڕۆژی مێژوویی له چه­ند شوێنی دیارکراو، داڕێژرا.

به­ڵام ئایا له­و سه­رده­مه­دا چۆن به گوێی جیهانیان و سه­ده و هه­زاره­کانی دوایی بگه­ینێ و چۆن بانگهێشتنه­که­ی وه­لام بده­نه­وه؟!

ئه­و کاره­ی به خودا سپارد و خوداوه­ندیش به چه­شنێکی به دڵ و گوێی مرۆڤایه­تی گه­یاندوه که ئه­وڕۆ به سێ ڕێگای ئاو و ئاسمان و زه­ویدا کاروانی له­پسانه­وه نه­هاتووی میوانانی ماڵێ خودا هه­موو ساڵێ درێژتر ده­بیته­وه.

میوانانی ئه­و بانگه­وازه ده­که­ونه جیهانێکی جیاواز له جاران له دوو بواری زه­مانی و مه­کانیه­وه یانی حوورمه ت و پاراستنی ڕێزی ئه­و مانگ و رۆژانه­ی حه­جی تێدا ده­کرێ و هه­روه­ها  دوو شاری ئه­من و پیرۆزی مه­ککه و مه­دینه.

له یاسای ئیسلامدا سێ مانگی ذیقه­عده و ذیحه­جه و موحه­ڕڕه­م که به شوێن یه­که­وه­ن و هه­روه­ها مانگی ره­جه­بیش، کاتی وه­لانانی دوژمنایه­تی  و ته­رکی هه­ر چه­شنه که­ره­سه و ره­فتارێک  که بۆنی شه­ڕی لێ بێ و به پێچه­وانه­وه هه­ل و مه­رجێکن ر­ه­خساون بۆ تێکه­ڵ بوونه­وه­ی دۆست و دوژمن و دامه­زرانه­وه­ی په­ێوه­ندی،هاتووچۆ کردن و کڕین و فرۆشتن، هه­روه­ها له بیربردنه­وه­ی ناکۆکی و شکاندنی ئابلۆقه­کان، که لایه­نه­کانی گیانی و رووحی و ئابووری ده­بووژێنه­وه و ده­گه­شێنه­وه.

حاجی و ڕێبواری ئه­وسه­فه­ره­ش هه­ر له سه­ره­تای له­به­رکردنی به­رگی ئیحرام تاکۆتایی ڕێ و ڕه­سمه­که به­ڵکو دواتریش ده­بێ ده­ست و دڵ و داوێن و زوبان و ددان به ته­واوی له نه­هی­کراوه­کان بپارێزێ و ڕێز و حوورمه­تی دوو ناوه­ندی ئه­من و ئاسایش، واته مه­ککه و مه­دینه ڕاگرێ به کورتی گیان و ماڵ و ئابڕووی مرۆڤایه­تی و لایه­نه­کانی سروشتی و کۆمه­ڵایه­تی حوورمه­ت لێگیراو ده­بێ بپارێزرێن.  به­و جۆره هه­موو ساڵێ چه­ند ملیون که­س ده­رسی ئه­مینداری و ئه­مانه­تداری ده­ور ده­که­نه­وه .

ته­واف: گه­ڕان به ده­وری که­عبه­دا به­مه­بستی لانه­دان له یه­کتا په­ره­ستی و هاوئاهه­نگی له­گه­ڵ  مه­تر و مه­کان  که به­مه­دار و مه­سیری دیارکراودا ده خولێنه­وه و ته­بایی و رێکوپێکی بوون تێک ناده­ن.

هاتووچۆی به­ینی سه­فا و مه­روه به مه­به­ستی هه­نگاو هه­ڵێنانه­وه له ڕێی خودادا و وه­بیرهێنانه­وه­ی هاجه­ره خاتوون و کۆرپه­که­ی که بوو به مایه­ی ئاوی زمزم و ئاوه­دانبوونه­وه­ی ئه­و شوێنه.

کۆ بوونه­وه­ی ته­واوی حاجیان له عه­ره­فات یانی هه­موو چین و توێژ و تیره و تایفه به جیاوازی ڕه­گه­ز و پێناسه و که­سایه­تی وه­ک رۆژی حه­شر که دیمه­نێکی بێ­وێنه به­دی­دێنێ، دواتریش سه­حرای موزده­لیفه و مینا وه­ک ئۆردوویه­کی ئاماده بوون بۆ ماوه­ی چه­ند رۆژ به­ڕێوه ده­چێ.

قوربانی کردن یانی پێش­که­ش کردنی دیاریه­کی جوان به خوداو خه­ڵک و ­گۆڕینه­وه­ی خۆشه­ویستی ماڵ به خۆشه­ویستی خودا و خه­ڵک که ده­بێته هۆی پێک­هاتنی سفره­یه­ک، که لانی­که­م  له ساڵدا جارێک، یان چه­ند جه­م هه­موو خه­ڵک له یه­ک ته­عام و خۆراکدا هاوبه­ش بن چوونکه گۆشتی قوربانی بۆ فه­قیرو ده­وڵه­مه­ند موسوڵمان و غه­یره موسوڵمانیش ده­نێردرێ، که ده­بێته هۆی پاکی دڵ و به­زه­یی و ده­رکه­وتنی سیفه­تی سه­خاوه­ت.

بۆیه خۆشه­ویست فه­رموویه­تی به­ر له­وه­ی خوێنی قوربانی بگاته ئه­رز خێره­که­ی ده­گاته عه­رش و به یه­که­م قه­تره  که ده­رژێته ئه­رز تاوان و گوناهه­کانی خاوه­نه­که­ی هه­ڵده­رژێته سه­ر ئه­رز.

 به­ڵێ ئه­و چه­ند رۆژه­ی حه­ج پڕه له هه­ڵسووڕان و تین و تاوی تازه­بوونه­وه  و دامه­زرانه­وه  و ساڕێژکردنه­وه­ی لایه­نه­کانی رووحی، ئه­خلاقی  و کۆمه­ڵایه­تی و نێو نه­ته­وه­یی.

که­عبه وه­ک ماڵی گشتی هه­موو به­شه­ر وه­ک دڵی زه­وی ئه­ویندارانی ڕاده­کێشێ و دوای پاک و خاوێن کردنه­وه­یان به ده­ماره­کانی زه­ویدا بڵاویان ده­کاته­وه، هه­روه­ها وه­ک دارێک وایه که لق­ و پۆپه­کانی که مزگه­وته­کانن به سه­ر وه­ڵاتاندا بڵاو بۆته­وه .

به­و جۆره بانگه­وازی ئیبراهیم هه­ست و بیری ئیبراهیم له که­سایه­تییه­که­وه بۆ بنه­ماڵه و تایه­فه و نه­ته­وه  و ئۆممه­ت گه­وره ده­بێته­وه  و به زه­مان و مه­کاندا بڵاو ده­بێته وه. تا سه­ر زه­وی و مرۆڤایه­تی وه­ک یه­ک بنه­ماڵه­ی گه­وره ژیانێکی هاوبه­شیان ببێ.

ئیمه­ش به ڕاگرتنی ڕێزی ڕوژانی پڕ بایه­خی حه­ج و قوربان مزگه­وت ماڵ و وه­ڵاتمان پڕ که­ین له بۆن و به­رامی یه­کیه­تی و یه­کتا په­ره­ستی و ڕێز و حوورمه­ت له گیان و ماڵ و ئابڕوو و سامانی سروشتی و گشتی بگرین.

هه­ر شه­کاوه بێ ئاڵای یه­کیه­تی و یه­کتا په­ره­ستی.