ئایا هاوڵاتی ناچارە بەوەی كە بكرێتە عەلمانی*؟ ئایا دڵنیان لەوەی پابەندی بكەن و واز لە سەرچاوەی ئیسلامی بێنێ لە یاسا و مافدا؟ بێگومان هاوڵاتی كاردانەوەی دەبێت- جا هەر كاردانەوەیەك بێت- لە نێوان مرۆڤ و نیشتیماندا كە مرۆڤ وابەستەی هەیە بۆی لەگەڵی دەژی و ئەوەش پەیوەندییەكە كە كاردانەوەی هەیە، چونكە ئەوە پێویستییەكە بۆ هەردوو لا كە زۆریان لەسەر ماف و ئەركەكاندا وەك یەكن. بۆیە هاوڵاتی ئەوەیە كە وابەستەی هاوڵاتی هەبێ و وە وەفاییەكی تەواوی هەبێ بۆ نیشتیمان. رێزی خۆی بگری و بڕوای پێ هەبێ و وابەستەی بۆی هەبێ و بەرگری لێ بكات بە هەموو چین و توێژەكانەوە، لە بوونی ئەو ناسنامەیە زمان و مێژوو وبەها و ئادابی گشتیی هەیە وە ئەو زەویەش وەك دەفرێك خۆی نیشان ئەدات كە ناسنامە و هاونیشتیمانانی تێیدایە. وەفاداری هاوڵاتی بۆ نیشتیمانەكەی پابەندبوونە بەو بەڵێنەی كە دوور بێت لە دوژمنانی وڵات تا ئەو كاتە بەردەوام بێت كە دوژمن بوونی هەیە. وە بە هەمان شێوە بۆ نیشتیمان ئەو مافە هەیە- كە چەند پێویستییەك و ئەركبوون دەگرێتە خۆ- لەسەر هاوڵاتی، جا بێ گومان ئەو هاوڵاتییە مافی نیشتیمانی و كۆمەڵگەی و گەل و وڵاتی بۆ دەبێ. لە گرنترینیان یەكسانییەكی یەكگرتوویە، وە دووركەوتنەوە لەسەر جیاوازی مافی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری بە هۆكاری رەنگ و چین یا بیروباوەڕ، لەگەڵ لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیری كۆمەڵایەتی كە وڵات هەموو وەك یەك لاشەن و، گەڵ هەموو وەك یەكن، كاتێ ئەندامێكی لەش شكات و سكاڵای لە بەشێكی تر هەیە ئەوا لاشە دەبێتە یەك بۆ یەكگری و دڵنیای و یارمەتی و رزگاری بۆی. وە كاتێك شارستانیەتی رۆژئاوا پێشكەوت، مانای هاوڵاتی بوون و مافەكانی نەدەزانی لە دوای شۆڕشی فەڕەنسی لە كۆتایی سەدەی هەژدەی میلادی نەبێ، چونكە جیاكاری دەكرد لە سەر بنەڕەتی دین لە نێوان كاسۆلیك و پرۆتستانت، وە لەسەر بنەڕەتی نەژاد پەرەستی بە هۆی شەڕی تایەفییەوە، وە لەسەر بنەڕەتی رەگەزی بە هۆی جیاوازی كردن لە دژی ئافرەت، وە لەسەر بنەڕەتی رەنگ لە سەر جیاوازی كردنی رەنگەكان، بۆیە بەڕاستی هاوڵاتی بوونی تەواو و كامڵ و یەكسان لە ماف و ئەركدا ئەوا لە سەردەمی ئیسلام وەدەركەوت، وە بنیاتنانی دەوڵەتی ئیسلامی لە مەدینەی منەوەڕە لە ساڵی یەكی هیجری واتە 662 میلادی لەسەر دەستی پێغەمبەر صلی اللە علیە و سلم و لە ژێر سەركردایەتی ئەو وەدەركەوت. بۆیە مرۆڤ –لە رووە ئیسلامییەكەیدا- ئەوە مرۆڤێكی تەواوە"كامڵە" وە رێزی خوای گەورە بۆ هەموو نەوەی ئادەمە وەك ئایەتەكە دەفەرموێ : «وَ لَقَدْ كَرَّمنَا بَنِی آدم» (سوڕەتی ئیسراء/ 70) واتە: وە بێ سۆ ئێمە رێزێكیان زۆرمان لە تۆرەمەو و نەوەی ئادەم گرت. وە بانگەوازی قورئان لە بنەڕەتدا روو لە هەموو مرۆڤ دەكات بە گشتی، پێوانەی چاكە لە نێوان مرۆڤەكاندا ئەوەیە كە پێ دەڵیین تەقوا كە دەرگای كراوەیە لە پێش هەموواندا. وەك خوای گەورە دەفەرموێ «إنَّ اكرمَكُم عِندالله أتقَاكُم»(سوڕەتی حجڕات/13)واتە: بێ گومان بەڕێزتریشتان لای خوا ئەوەتانە كە بە تەقواتر و خۆپارێزتر بێت. «بەڵكو بەڕاستی ئیسلام كراوە بە كۆتا دین كە بەشێكە لە سروشت و جەوهەر وە كاتێك دینی خوا راگەیەنرا بە درێژای مێژووی پێغەمبەران و پەیامەكان ئەوە یەكەم دینە، وە جیاوازی شەریعەتەكانی دین لە نێوان هەموو پەیامەكاندا ئەوە بەڕاستی جۆراوجۆرە لە چوارچێوەی تاكی ئەم دینەدا». لكل جعلنا منكم شرعة و منهاجاً و لو شاء اللهُ لجعلكم امة واحدة» (سوڕەتی مائده /48). واتە: بۆ هەر یەكێ لە ئێوەش ئەی موسڵمانان و ئەهلی كیتاب یاسا و بەرنامەیەكمان دانا بۆ ئەوەی كاری پێبكەن و لێ لانەدەن، خۆ ئەگەر خوا ویستبای هەمووتانی دەكردە یەك گەل و یەك ئوممەت. كاتێ دەوڵەتی ئیسلامی دانرا فەلسەفەی هاوڵاتی بوون ئەوە بوو چووە واری كردەی و جێ بەجێ كردن.. جا لە كاتی ئەو پەیمانی و بەڵینی دەستوورە هەر لە ساتی یەكەم هەستانە سەر پێ بۆی لە ساڵی یەكی هیجری.!! یەكەم شت كە لەو دەستوورەدا بۆ دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە دانرا لەسەر ئەساسی زۆری دینەكان دانرا كە لە ماف و ئەركدا وەك یەك بن لە نێوان زۆری هاوڵاتیان لە دین و یەكگری لە هەموو پێكهاتەكاندا لە وڵات و لە نێوان هاوڵاتی دا، وە بۆیە دەقی ئەم دەستوورە- دەستنووسی دەوڵەتی مەدینە بوو- لەسەر ئەوەی كە یەهود گەڵیكن لەگەڵ ئیمانداران، وە بۆ یەهود با دینی خۆیان هەبێ و بۆ موسڵمانانیش با دینی خۆیان هەبێ، وە ئەوانەش كە یارمەتی دەرن و سەرمەشقن لەگەڵ چاكە و لە ئەهلی ئەم دەستوورەن لەگەڵ ئیماندارانیش نەفەقە دەدەن.. لەسەر یەهود پێویستە نەفەقە بدەن و لەسەر موسڵمانانیش پێویستە نەفەقە بدەن.. ئەوەی یارمەتی ئەو دەستوورە بدات و پەند و ئامۆژگاری و چاكەی هەبێ بێ گوناه كردن ئەوا ئەو كاتە دەوترێ ئەوەیە دامەزراوەی هاوڵاتی بوون لە سایەی سەرچاوەی ئیسلامیدا لە ماوەی ساتی یەكەمدا. سەرچاوە : موقع الاسلام ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ * عەلمانی(علمانیە- سیكۆلاریزم- secular:- ) برەودان بە جیاكردنەوەی دین لە سیاسەت، لایەنگری جیاكردنەوەی دین لە سیاسەت.."فرهنگ المورد عربی-فارسی". تێبینی: مانای ئایەتەكان لە تەفسیری رامان وەرگیراوە