عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ سَلَامٍ ، قَالَ : لَمَّا قَدِمَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْمَدِينَةَ؛ أَوَّلَ شَيْءٍ تَكَلَّمَ بِهِ أَنْ قَالَ : " يَا أَيُّهَا النَّاسُ، أَفْشُوا السَّلَامَ، وَأَطْعِمُوا الطَّعَامَ، وَصَلُّوا بِاللَّيْلِ وَالنَّاسُ نِيَامٌ؛ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ بِسَلَامٍ "( ترمذی/2485؛ ابن ماجه/1334)

عەبدووڵڵای کوڕی سەلام دەفەرموێ: پێغەمبەر  چوو بۆ مەدینە؛  یەکەم شت کە قسەی پێ کرد ئەوە بوو کە وتی: "ئەی خەڵکینە ئاشتی بڵاوبکەنەوە و خواردن بخۆن و شەونوێژ بکەن و... (تیرمیزی/٢٤٨٥؛ ئیبن مەجا/١٣٣٤)

عەبدوڵڵاهـ کوڕی سەلام (خوا لێی ڕازی بێت) دەفەرموێت: کاتێک پێغەمبەر ﷺ هاتە ناو مەدینە، یەکەم قسەی ئەوە بوو: ئەی خەڵکینە!

1- بە ئاشکرایی و ڕوونی سڵاو لە یەکتر بکەن.

2- خواردەمەنی پێویست بدەنە هەژاران.

3- شەونوێژ بخوێنن، لە کاتێکدا خەڵک خەوتووە، ئەو کاتە دەچیتە بەهەشتەوە!.

وانەی ئەخلاقی عیبادی خاڵەکانی فەرموودە

1ــ  خاڵی یەکەم

پێغەمبەرٍﷺ سێ تایبەتمەندی سڵاوی؛ دابینکردنی خواردەمەنی هەژاران و خوێندنی شەونوێژ وەک کلیلی چوونە بەهەشت دەناسێنێت؛ و خاڵی گرنگ ئەمەیە؛ درکاندن و بە ئاشکرا سڵاوکردنی پێش شەونێژ خستووە.

خاڵی دووەم

پێغەمبەرﷺ سێ سیفەتی کۆمەڵایەتی ئاینی وەک کلیلی چوونە بەهەشت دەناسێنێت!

کۆتایی فەلسەفەی شەونوێژ و نوێژی بەیانی؛  بۆ پەروەردەکردن و بەهێزکردنی خۆنەویستی ناوەوەی باوەڕدارێک بە ئاراستەی ڕاستکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان؛  چونکە عیبادەت ئامرازێکە؛ و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیی دەبن بە ئامانج.

إَّ الصَّلَةَ تَنْهَّ عَنِ الفَحْشَاِعِ

عەنکەبووت/45)

  بۆ ڕزگاربوون لە کارەکتەری خراپ؛ و ڕازاوە بوون بە سیمای باش

خاڵی سێیەم

خوای گەورە لە سووڕەتی" نوور ئایەتی ٢٧"دا سڵاوکردنی وەک ئەرکێکی کۆمەڵایەتی دەناسێنێت، دەتوانرێت لەنێو ئەم ئامانجە جوانەی دینی، کلتووی کۆمەڵایەتیی بدۆزینەوە.

1- پەیڕەوکردنی سووننەت

2- بوژانەوەی کلتووری ئیسلامی

3- پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان

4- دروستکردن و بەهێزکردنی خۆشەویستی

5- بەهێزکردنی خۆنەویستی

6- پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی

خاڵی چوارەم

فەلسەفەی دابینکردنی خواردن بۆ هەژاران، کە قوڕئان و سوننەت جەختی لەسەر کردۆتەوە؛ گرنگیدان بە ئایەتەکانی قوڕئان دەتوانێت ئەم ئامانجانەی خوارەوەی هەبێت.

1- وەڵامدانەوەی فەرمانی خودا و پێغەمبەرەکەی.

2- جیهادى دارایی بە مەبەستی سنووردارکردنى بازنەى هه ژارى.

3- ڕێگریکردن لە گەشەی سەرمایە.

4- دروستکردنی خۆشەویستی لە نێوان دەوڵەمەند و کەمدەرامەتدا.

5- هەستکردن بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی دەوڵەمەندەکان.

6- دروستکردنی هاوسەنگی دارایی لە کۆمەڵگەدا.

7- کەمکردنەوەی تەماحی دەوڵەمەندان.

8- گرێدانی سامان بە قیامەت و پاداشت.

خاڵی پێنجەم.

خەڵوەتی نیوەشەو و شەونوێژ؛  بەپێی ئایەتی (٦٤/فرقان-١٧/ذاریات)، یەکێکە لە سیفاتەکانی "دۆستانی خوا و خواپەرست"؛  و دەتوانرێت ئەم کاریگەریانەی خوارەوە هەبێت

1- زاڵبوون بەسەر نەفس.

2- پشت بەستن بە ڕێبازی پەروەردەی ئایینی.

3- پاکی دڵ

4- سەرسامی مەعنەوی

5- بەڵگەی بوونی خودا.