- قه‌یرانی كۆڕۆنا له دوو ساڵی ڕابردوودا جیا له كۆچ و مردنی ملوێنی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی به‌كۆمه‌ڵیش داناوه. دۆخی چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح وه‌ك ڕێكخراوه‌یه‌كی ئایینی له‌و دوو ساڵانه‌دا كه كۆڕۆنا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندبوو، چۆن بوو؟
چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت له سه‌رده‌می كۆڕۆنادا، وه‌ك هه‌موو به‌شه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا، له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه لاواز بۆوه. وانه‌كانی په‌روه‌رده‌یی داخران. له دۆخی سووردا مامۆستایانی مزگه‌وت، نوێژی هه‌ینیان به‌جی نه‌هێنا. كۆبوونه‌وه و كلاسه‌كانی جه‌ماعه‌ت بۆ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گوازرانه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ماوه‌یه‌كی چاوه‌ڕێی باشتربوونی دۆخه‌كه بووین، به‌ڕێوه‌چوونی كلاسه‌كان تووشی پچڕان بوون، به‌ڵام تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تێلێگرام و واتس‌اپ و زووم تا ڕاده‌یه‌ك قه‌ره‌بووی كردنه‌وه. هه‌ڵبه‌ت مامۆستایانی مزگه‌وته‌كان؛ نوێژی هه‌ینیان له كاتێك كه دۆخی كۆڕۆنا باشتر ده‌بوو و یا سپی ڕاده‌گه‌یه‌ندرا، به‌ڕێوه ده‌برد.
- ئایا ڕێكخراوه ئایینییه‌كان ده‌توانن به‌بێ كۆبوونه‌وه، دیدار و چاوپێكه‌وتن و به وتایه‌كی تر دانیشتنی ئیمانی درێژه به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییان بده‌ن و تووشی لاوازی و ساردیی چالاكییه‌كانیان نه‌بن؟
به‌شێكی گرینگ له دینداری، پێوه‌ندی به كۆبوونه‌وه و به‌ڕێوه‌چوونی بۆنه‌كانی ئایینییه‌وه هه‌یه، چونكه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و دینیش به‌رنامه‌یه‌كه بۆ ژیانی مرۆڤ. دینداری به‌ته‌نیایی، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانی ئاسایی و ناشاره‌زا ئه‌سته‌مه. له‌ڕاستیدا دینداری له‌ڕووی مه‌عریفه‌ناسییه‌وه، زۆرتر بڕوایه‌كی ده‌روونییه و شتێك نییه كه مرۆڤه‌كان، خوا و دواڕۆژ و په‌رییه‌كان به چاوی خۆیان ببینن. له ئاستێكی گشتیدا، به دۆخێكی هاوڕا و ڕواڵه‌تێكی پشتیوانییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، به‌ڕێوه‌نه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كان، شه‌وقی دینداری و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئیمان تووشی گرفت ده‌كا. ناڵێم دینداری به‌شێوه‌ی تاكه‌كسی هه‌ر ناكرێ، به‌ڵام هه‌بوونی كۆبوونه‌وه و به‌ڕێوه‌چوونی بۆنه‌كانی ئایینی، نوێژی هه‌ینی و جه‌ماعه‌ت و قوڕئانخوێندنی به‌كۆمه‌ڵ، كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هه‌ستی ئیمانیی و كاریگه‌ریی له كه‌سانی دی هه‌یه.
دینداری وه‌ك كاره‌كانی تری مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌كۆمه‌ڵ نه‌بێ، جیا له كه‌سانێكی كه پێداگرانه و تێكۆشه‌رانه به‌بیری پێشكه‌وتنن، بێگومان له‌و دۆخه كاریگه‌ری نه‌رێنی وه‌رده‌گرن و دینداریان لاواز ده‌بێ. هه‌رچه‌ند بڕواداران له‌و دۆخه‌شدا تووشی نه‌مانی دین و مه‌عنه‌وییه‌ت نابن، به‌ڵام بێگومان ئاست و چۆنیه‌تی دینداریان داده‌به‌زێت.
- كۆڕۆنا چۆن و تا چ ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت دانا؟
له پێداویستییه‌كانی چالاكیی جه‌ماعه‌ت، ئاماده‌بوون له‌نێو خه‌ڵكی و بانگه‌شه‌ی ئایینییه. كاتێك كه نه‌توانی پێوه‌ندی به خه‌ڵكه‌وه بگری؛ سرووشتییه تووشی كێشه ده‌بی. كۆڕۆنا هه‌روه‌ها له بواری به‌رنامه‌كانی ناوخۆیی جه‌ماعه‌ت، كاروباری په‌روه‌رده‌یی، پێوه‌ندی كادر و ئه‌ندامان و چاوپێكه‌وتنه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی دانا و بوو به‌هۆی پچڕانی هێندێ له چالاكییه‌كانی ناوخۆیش. هه‌ڵبه‌ت كۆڕۆنا له‌هێندێ بواریشه‌وه سه‌رچاوه‌ی خێر بوو. ئێمه وه‌ك جه‌ماعه‌تێكی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران كه له مێژوودا سته‌می زۆری لێكراوه و له ناوه‌نده‌وه به‌ره‌و سنووره‌كان ڕتاندراوین و پێوه‌ندیی له‌و شوێنانه‌ی ئه‌هلی سوننه‌تی لێ نیشته‌جێن ئه‌سته‌م و خه‌رجی زۆره، به‌رده‌وام خه‌رجیی ماڵ و سامان و كاتمان له‌سه‌ر شان بووه. جاری‌وا ئه‌ندامان بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كان، له سه‌فه‌ر و هاتوچۆكاندا تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه. كۆڕۆنا له‌و بواره‌وه ئه‌رێنی بوو كه هانی داین له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر كه‌ڵك وه‌رگرین. بێگومان قه‌ده‌غه‌كردنی كۆبوونه‌وه‌كان ئاسه‌واری نه‌رێنی داناوه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته قۆناغی پچڕان. سپاس بۆ خوا چالاكیی ناوخۆی جه‌ماعه‌ت هه‌ر به‌رده‌وام بوون و پێوه‌ندی و دانیشتنه‌كان به‌ڕێوه چوون و وانه‌كانی ئیمانی نه‌پچڕان. تاكه‌كان له ئاستی شار و پارێزگا و ته‌نانه‌ت له ئاستی وڵاتیشدا له‌ڕێی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێكه‌وه پێوه‌ندیان هه‌بووه، به‌ڵام له‌ڕووی چۆنه‌یتیه‌وه ناگاته پێوه‌ندی ڕووده‌ڕڕو. له په‌روه‌رده و ڕاهێنانیش ئه‌و شته به‌رچاوه كه وانه‌بێژی كامێرایی و ده‌نگیی هیچ كات وه‌ك وانه‌وتنه‌وه و پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و ڕووده‌ڕڕوو نایه‌ته‌وه، له كاری ئێمه‌شدا كه شێوازێك له په‌روه‌رده و ڕاهێنانه، بێگومان وانه‌بێژی و ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی ڕاسته‌وخۆ شتێكی تره و فێركارییه‌كانی تر وه‌ك ئه‌و نایه‌نه‌وه. له‌كولدا كۆڕۆنا ئاسه‌واری ئه‌رێنی و نه‌رێنی بۆ ئێمه پێ بوو.
- جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له سه‌رده‌می كۆڕۆنا به چ شێوه‌یه‌ك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی چالاكی و پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان ئه‌ندامان و كه‌سانی تر كه‌ڵكی وه‌رگرت؟
چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت دوو به‌شی ناوخۆیی و گشتیی له‌خۆی ده‌گرێت. له‌ڕووی گشتییه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك له په‌ره‌سه‌ندنی په‌تای كۆڕۆنا، به‌رنامه‌كانی حه‌وتوانه‌ی ئینستاگرام له بواری ختووره‌كانی جه‌ماعه‌ت و یا بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی پێ كرد. له‌و په‌یجه‌دا كارناسان بانگهێشت كراون تاكوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵك پێوه‌ندی بگرن و هه‌روه‌ها مامۆستایان و وتاربێژانی مزگه‌وتیش وتاره‌كانی خۆیان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه. هێندێكی تر له مامۆستایان وتاره‌كانیان ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی ئینستاگرام و یا فه‌یس‌بووكه‌وه بڵاو ده‌كرده‌وه.
جه‌ماعه‌ت هه‌روه‌ها له‌و سه‌رده‌مه‌دا له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێندێ بابه‌تی ئایینی به شێوه‌ی بنێر له تێلێگرام و فه‌یسبووك و ئینستاگڕام بڵاو كرده‌وه. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆز، فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست و كورته‌یه‌ك له وته‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی جه‌ماعه‌ت له‌م چه‌شنه بوون.
له به‌شی ناوخۆیی جه‌ماعه‌تیش ڕاهێنه‌ران وانه‌كانی خۆیان له ڕێی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ڕێوه ده‌بردن و له ئاستی شاره‌كانیش له‌ڕێی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رنامه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌بردن. له بۆنه ئایینییه‌كاندا له گرووپه‌كانی پارێزگایی خوشكان و برایان هێندێ به‌رنامه به‌ڕێوه چوون. بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كانیش زۆرتر له سكایپ و زووم كه‌ڵك وه‌رده‌گیرا.
- به‌ڕای ئێوه قه‌یرانی كۆڕۆنا چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر چالاكی ڕێكخراوه‌كای ئیسلامی له سه‌راسه‌ری جیهان و بۆ نموونه ئێران داده‌نێ؟
قه‌یرانی كۆڕۆنا له ئاستی جیهانیدا هێندێ ڕۆڵی هه‌بوو و وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و به‌ڕێوه‌بردنی زه‌وی دانا. ئه‌و سه‌ربه‌رزییه‌ی زانستیی و ته‌كنه‌لۆژیای ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر جیهانیدا شكاند و بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه مرۆڤ به‌خۆیدا بێته‌وه و وێنایه‌ك له «خاكه‌ڕایی» به‌خۆی بگرێته‌وه. كۆڕۆنا ئه‌و دۆخه‌ی بیر هێناینه‌وه كه هێزی مرۆڤ هه‌رچه‌ندیش زۆر بێ، له ئاستی هێندێ سنووری فه‌لسه‌فی و نه‌خۆشی سه‌ر داده‌نوێنیت. ئه‌و جۆره مه‌ترسیانه كه هه‌ڕه‌شه له گیانی مرۆڤ ده‌كه‌ن، به واتای هێندێ زانایانی فه‌لسه‌فه‌ی بوونایه‌تی، ئه‌و له بارودۆخی «سه‌رسنوور» داده‌نێ؛ واته مرۆڤ تاكوو سنوور و لێواری مردن و فه‌وتان ده‌با. له‌و بواره‌شه‌وه دۆخێكی هێنایه دی كه مرۆڤه‌كان بیر بكه‌نه‌وه و بزانن كه دونیا و كه‌ون هه‌ر ئه‌وه نییه كه ئێمه تێیدا ده‌ژین. ئه‌و دۆخانه ده‌بنه هۆی به‌خۆداچوونه‌وه‌مان.
بابه‌تێكی تر هاوپێوه‌ندی مرۆڤایه‌تییه؛ ئه‌وه‌یكه مرۆڤه‌كان جیا له ئایین، باوه‌ڕ، شوناس و ئاستی هێز و پێشكه‌وتنیان، چاره‌نووسێكی هاوبه‌شیان هه‌یه و بزانن ئه‌گه‌ر هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی هاوبه‌ش نه‌كه‌ن، ته‌نیا هه‌ژاران و بێده‌سه‌ڵاتان نین كه گرفتار ده‌بن، به‌ڵكوو ته‌واوی دونیا و ته‌نانه‌ت خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و به‌هێزانیش كاریگه‌ری وه‌رده‌گرن. ئه‌وه‌ش ئه‌زموونێك بوو كه مرۆڤه‌كان زۆرتر هه‌ست به چاره‌نووسی هاوبه‌شی خۆیان بكه‌ن و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ بكه‌ن. ئه‌وانه به گشتی به‌ستێنێك ته‌یار ده‌كه‌ن كه مرۆڤه‌كان زۆرتر بیسه‌ری چه‌مكه ئایینییه‌كان بن، زۆرتر بیر له پێگه‌ی خۆیان له‌سه‌ر زه‌وی بكه‌نه‌وه و تا ڕاده‌یه‌ك به‌ستێنێكی هه‌ستیار دابین بكه‌ن كه به‌ره‌و باوه‌ڕه‌كانی ئایینی و هاوكاری هان بدرێن.
هیوادرین كۆڕۆناش وه‌ك نه‌خۆشییه پاندۆمیكه‌كانی تر كۆتایی پێ بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ریش درێژه‌ی هه‌بوو، بێگومان له‌سه‌ر ته‌واوی چالاكییه‌كانی ڕامیاری، كولتووری، وه‌رزشی و ئایینی كاریگه‌ری ده‌بێ. ڕێكخراوه ئایینییه‌كانیش به‌هۆی ئه‌و جۆره نه‌خۆشی و قه‌یرانانه تووشی زه‌ره‌ر ده‌بن و سرووشتییه كه هه‌رشتێك هه‌ڕه‌شه له دۆخی ئاسایی بكات كه خوویان پێ گرتووه، قه‌یران هه‌ژمار ده‌كرێ. ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش مه‌ترسییه‌كه بۆ سه‌ر گیانی مرۆڤ. له كۆتاییدا كۆڕۆنا ئاسه‌واره نه‌رێنییه‌كه‌ی به‌سه‌ر شێوه و كارامه‌یی به‌رنامه‌كانی ڕێكخراوه ئایینییه‌كان داده‌نێ، به‌ڵام وه‌لای نانێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش مرۆڤ داهێنه‌ره و زۆربه‌ی كات له دۆخی ئه‌سته‌میشدا ڕێگای خۆی ده‌دۆزیته‌وه. له‌وانه‌یه تووشی خه‌ساره‌تیش بێ، به‌ڵام مرۆڤ به‌جۆرێكه كه توانایی چاره‌سه‌ری گرفت و قه‌یرانی هه‌یه. له‌هه‌ر حاڵ‌دا به‌رده‌وامبوونی كۆڕۆنا، ڕه‌وتی سروشتی چالاكییه كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێك ده‌دا و كاریگه‌ری كاره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و پێوه‌ندییه سۆزدارییه‌كان تووشی قه‌یران ده‌كا. خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌رده‌می كۆڕۆنا كۆچی دواییان كردووه، ببه‌خشێ و به‌جێماوانیش له به‌ڵا و موسیبه‌ت بپارێزیت.
بۆچوونه‌کان