مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، دوێنێ پێنج شەممە 20ی ڕەزبەر لە تاران بە ھاوڕێیەتی کۆمەڵێک لە پێشنوێژانی لە مزگەوتانی سوننەی تاران و جەماڵ ئیسماعیلی بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەت بەشداری ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و ئەمینداری گشتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراقیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لەم ڕێوڕەسمەدا کە بە نوێنەرایەتی لە یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە مزگەوتی جامێعه‌ی «شارۆچکەی خۆرئاوا»ی تاران بەڕێوە چوو، زۆرێک لە کەسایەتییە نەتەوەیی و سیاسییەکانی وڵات بەشداریان کرد.