تاران ـ پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 18ی گه‌لاوێژی 92، له‌كاتێكدا كه ئیمانداران له ڕۆژی جه‌ژنی فه‌رمی وڵات‌دا، بۆ خوێندنی نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان به‌ره‌و مزگه‌وته‌كان وه‌ڕێ كه‌وتبوون، له «سادقیه« و چه‌ن شوێنی دیكه‌ی تاران و ده‌ور پشتی تاران، له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژن به‌رگری كرا.
به‌هۆی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ڕۆژی چوارشه‌ممه 29ی ڕه‌مه‌زان نوێنه‌ری ئه‌میندارانی مزگه‌وتی «سادقیه« بۆ شوێنی پۆلیسی ئه‌منی بانگكرا و هۆی به‌رگری له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی جه‌ژنی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی سه‌رزاره‌كی به مادده‌ی په‌سه‌نكراوی شۆڕای ئه‌منی شاری تاران ناو برد.
به‌هوی گرنگی گرفته‌كه‌وه، به‌په‌له ئه‌م باسه به‌هۆی نامه‌یه‌كه‌وه له لایه‌ن «شۆڕای كاروباری مزگه‌وته‌كانی ئه‌هلی سوننه‌تی تاران» له‌لایه‌ن یه‌كێ له جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆماره‌وه، به جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار ڕاگه‌یێندرا.
ده‌قی نامه‌كه به‌م جۆره :
بسم الله الرحمن الرحیم
«الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ ۗ وَلِلَّـهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ» (الحج: ۴١)
سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارده، جه‌نابی دكتۆر ڕۆحانی
وێڕای سڵاو و هیوای قه‌بووڵی تاعه‌ت و عیباده‌ت
هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان له یه‌كه‌م حه‌وته‌ی به‌رپرسیاریه‌تی جه‌نابتان به شتێكی باش و پڕ خێر ده‌زانین و به‌ناوی شۆڕای كاروباری مزگه‌وته‌كانی ئه‌هلی سوننه‌تی تاران، پیرۆزباییتان لـێ ده‌كه‌ین.
هیوادارین ڕێكه‌وتنی ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ركاری جه‌نابتان، مزگێنی ده‌ری داهاتوویێكی ڕۆشن و پڕ له هومێد و ئاسایش بۆ ته‌واوی شارۆمه‌ندان، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی نه‌ته‌وه، مه‌زهه‌ب و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیكه بێت.
مه‌به‌ستمان له نووسینی ئه‌م نامه‌یه ئه‌وه‌یه كه به داخه‌وه له ڕاگه‌یێندنێكی سه‌رزاره‌كی له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منی گیشا، به‌ڕێوه چوونی نوێژنی جه‌ژنی ئه‌هلی سوننه‌ت له مزگه‌وتی سادقیه‌دا مه‌نع كراوه. له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه بنه‌مای ئه‌م كاره و هۆكاره‌كانی هه‌رچییه‌ك بووبێ، سه‌ر به ده‌وڵه‌تی پێشوو و شێوازی ئه‌وان بووه. به‌ڵام به‌ڕێوه‌چوونه‌كه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی سه‌رۆك كۆماری جه‌نابتان و ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئومێد، به‌ڕاستی هه‌ڵگری په‌یامی نه‌رێنی بۆ هاووڵاتیانی ئه‌هلی سوننه‌ته.
هه‌روا كه ده‌زانن، ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران له په‌نای هاووڵاتیانی دیكه‌دا، دیسكۆرسی مامناوه‌ندی و عه‌قڵ ته‌وه‌ری جه‌نابتانیان به هومێد به داهاتوو هه‌ڵبژارد و به‌رنامه‌ی سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێوه به ژماره‌یه‌كی زۆر له ناوچه‌كانی ئێران‌دا پێش كاندیداكانی دیكه كه‌وت.
پێویسته ئه‌و متمانه‌یه به جه‌نابتان بده‌ین كه مزگه‌وتی «سادقیه» و مزگه‌وته‌كانی دیكه كه له‌ژێر چاودێری ئه‌و شۆڕادان ـ زیاتریان به‌كرێ گیراون و زیاد له 15 ساڵه نوێژیان تیا ده‌خوێندرێ ـ له‌و په‌ڕی نه‌زم و ئارامیدا ئیشی خۆیان كردووه، هه‌موو كات له ڕێكه‌وتنی نوێژی جه‌ژن له‌گه‌ڵ ڕۆژی هه‌ینی تا به‌ڕێوه‌چوونی وتاری نوێژی هه‌ینی، له‌به‌ر چاو گرتووه بۆیه تا ئێستا هیچ جۆره مشت و مڕ و په‌راوێزێكی نه‌رێنی نه‌بووه.
شۆڕای كاروباری مزگه‌وته‌كانی ئه‌هلی سوننه‌تی تاران ـ له‌ژێر چاودێری جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران
به‌هۆی ئه‌م نامه‌نووسینه‌وه، چه‌ن جار ڕاگه‌یێندرا كه له‌م باره‌وه، پرس و جۆ كراوه و له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئه‌منیدا هه‌ماهه‌نگی كراوه و نوێژی جه‌ژن به‌بێ هیچ جۆره گرفتێك به‌ڕێوه ده‌چێ.
به‌داخه‌وه سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی جه‌ژن، هێزه ئه‌منی و به‌رگره‌كان له ده‌ور و پشتی مزگه‌وتدا حازر بوون و له چوونی خه‌ڵك بۆ ناو مزگه‌وت به‌رگرییان كرد.
هیئه‌تی ئه‌مینداران ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م كێشه‌یه به گوێی سه‌رۆك كۆمار گه‌یشتووه، و ده‌بێ به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌م به‌رگریه‌مان پیشاندرێ و ته‌نیا ڕاگه‌یاندن به شێوه‌ی سه‌رزاره‌كی به‌س نییه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌ڵگه‌ی به‌رگری له چوار ساڵی ڕابردووش‌دا پیشان نه‌دراوه‌وه و ته‌نیا به شێوه‌ی سه‌رزاره‌كی بووه. ته‌نانه‌ت یه‌ك دێڕ به‌ناو به‌رگری فه‌رمی به هیئه‌تی ئه‌مینداران پیشان نه‌دراوه.
بێجگه له مزگه‌وتی سادقیه، له مزگه‌وتی «النبی» شارۆچكه‌ی دانش، مزگه‌ونی «نور» قه‌ڵای حه‌سه‌ن خان، ژماره 2ی كه‌نداوی فارس و یافت ئابادیش له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژنی تایبه‌ت به ئه‌هلی سوننه‌ت به‌رگیری كراوه. ته‌نانه‌ت له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جومعه له قه‌ڵای حه‌سه‌ن خان له ڕۆژی هه‌ینیدا به‌رگیری كرا.
جێی باسه كه له هه‌ندێ له مزگه‌وته‌كانی تایبه‌ت به ئه‌هلی سوننه‌ت له تاران دا، نوێژی جه‌ژن به‌ڕێوه چوو.
له ساڵانی ڕبردوودا له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژن (قوربان و ڕه‌مه‌زان) به‌رگیری كراوه.
بۆچوونه‌کان