دوکتور عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتی جەماعەت بە بۆنەی سەرکەوتنی حیزبی دێمۆکراتیکی گەلان(HDP) لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی تورکیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز جەنابی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی حیزبی دێمۆکراتیکی گەڵان و بەڕێزان خاتوو پەروین بۆڵدان و جەنابی سزایی تەمەلی، هاوسەرۆکانی حیزبی دێمۆکڕاتیکی گەلان، 

السلام علیکم ورحمة الله(سڵاو و ڕەحمەتی خوداتان لێ بێت)؛

سەرکەوتنی حیزبی دێمۆکڕاتیکی گەلان لە هەڵبژاردنەکانی پاڕلمانی تورکیا و بەدەستهێنانی 67 کورسی مایەی دڵخۆشی و گەشانەوەیە. بە بۆنەی ئەم دەستکەوتە پڕبایەخەتان پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکەتان دەکەم و بەردەوامبوونی سەرکەوتنەکانی حیزبی دێمۆکڕاتیکی گەلان لە تێکۆشانە مەدەنییەکان ئاواتەخوازم و داهاتوویەکی پڕ لە ئۆقرە و ئاسایش و ئازادی و خۆشگوزەرانیش بۆ هەموو گەلان و نەتەوکانی ناوچە  ئارەزوومەندم.

عەبدوڕەحمان پیرانی

ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران