مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بە بۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر ئیبراھیم یەزدی بروسکەی سەرەخۆشیی دەکرد و ناوبراویی بە «وەفادار بە ئیسلام، ئێران و ئازادی» ناو برد.

 

دەقی برووسکەی سەرخۆشی ئەمینداری گشتی بەم جۆرەیە: 

«الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ»(بقره156-157)

لەگەڵ بڕوا بە بەشی دیاریکراوی خودایی، ھەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر ئیبراھیم یەزدی، یەکێ لە کاریگەرترین كەسایەتییەکانی مێژووی ھاوچەرخ و ئەمینداری گشتیی نێھزەتی ئازادیمان پێ گەیشت و بووە ھۆی خەم و پەژارە. وەفا بە ئیسلام، ئێران و ئازادی و ئیش کردن لە چوارچێوەی ڕێگەکانی مەدەنیی لە تایبەتمەندییە ھەرە بەرچاوەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی ناوبراو بوو. 

لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەموو خزمەت و چالاکییەکانیان، لە خودای بەخشەندە و مێھرەبان داوا دەکەم ڕۆحی ئەو خوالێخۆشبووە بە بەھەشتی بەرین شاد کات و سەبر و خۆڕاگری بە نسیبی بنەماڵە و ھاوڕێ و ھاوبیرانی بکات

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

عەبدوڕەحمان پیرانی 

ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح