سەرۆک وەزیرانی تورکیا دووبارە جەختی لە سەر وشەی کوردستان کردەوە و وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە لەسەر ناوھێنانی کوردستان لێی گیرابوو.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا، گوتەیەکی پێشکەشکرد و وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە کە بە ھۆی بەکارھێنانی وشەی کوردستان ئاراستەی کراون.

ئەردۆغان لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا گوتی: "دەسەڵاتی ئاکپارتی ١١ ساڵی تێپەڕاند، لەو١١ ساڵەدا حکومەت شتی زۆر باشی کرد، بەڵام ئەوانە بەس نین. بە پشتگیریی گەلی خۆمان دەمانەوێ شتی زۆرتر بکەین و خزمەتی زیاتر پێشکەش بکەین. ساڵی ٢٠٠٩ دەستمان بە پرۆژەی یەکێتیی نەتەوەیی و کۆتایی ھێنان بەگریانی دایکان کرد، شەممەی رابردوو  نموونەیەکی زۆر باشمان بینی. سەرانسەری تورکیا فرمێسکی رژاند، سوپاس بۆ خوا ئەو فرمێسکە فرمێسکی شادی و خۆشی بوو. ئەوانەی کە بە ھۆی بەکار ھێنانی وشەی کوردستانەوە رەخنەیان لە من گرت، با بچن سەیری تۆمارەکانی پەرلەمان بکەن تا وشەی کوردستان لە تۆمارەکانی پەرلەماندا ببینن. مستەفا کەمال ئەتاتورک و پەرلەمانتارانی یەکەمین پەرلەمانی تورکیایش وشەی کوردستانیان بەکار ھێناوە. باشە ئەتاتورک و پەرلەمانتارانی یەکەم پەرلەمانیش جوداخواز بوون؟"

ئەردۆغان بەپێداگرییەوە گوتی: "ناوچەکانی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵ، ناویان کوردستان بوو، تورکیا ھیچ سوودێکی لە قەدەغەکارییەکان نەبینی، بە قەدەغەکاریی و رق و کینەی بەرھەمھێنان بەوە تورکیا نابێتە تورکیایەکی بەھێز و گەورە، بە گوتنەوەی گۆرانی تورکیا پارچە ناکرێ. ئەوانەی کە سەردەمێک بە ھۆی گوتنەوەی گۆرانی پەلاماری ئەحمەد کایایان دا، لە پارکی گەزیش ھێرشیان کردە سەر ئاکپارتی