ئایه‌توڵڵا «هاشمی رفسنجانی» سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه، 11ی به‌فرانبار، له کۆنگره ی «پێغه‌مبه‌ری ڕه‌حمه‌ت و برایه‌تی» که له لایه‌ن نوێنه‌ری سه‌رۆک کۆماری له ئیش و کاری هۆزه‌کان و که‌مایه‌تیه ئایینیه‌كان و هه‌روه‌تر جێگری فه‌رهه‌نگی وه‌زاره‌تی زانست، له هۆڵی عه‌للامه ئه‌مینی زانکۆی تاران به‌ڕێوه‌چوو، قسه‌ی کرد. سه‌رۆکی لێژنه‌ی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیزام له وتاره‌کانیدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی له‌و بۆچوونانه‌ی که ده‌بنه هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی توند و تیژی و ئه‌مه‌ده‌بێته هۆی شێواندنی شێوه‌ی ئیسلامی ڕه‌حمانی .هه‌وره‌ها گوتی که سه‌رده‌مانێک ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کان تێده‌کۆشان که ئیسلام به ئایینی زۆره‌ملی و توند و تیژی بناسێنن که له‌و مه‌به‌سته‌ی خۆیاندا بێ ئاکام مانه‌وه،به‌ڵام ئێستا کردوه و کاری خودی موسوڵمانه‌کان وه‌ها ئاکامێکی وه‌دوای خۆی هه‌یه. «هاشمی رفسنجانی» ڕخنه‌ی سه‌ره‌کی له ڕه‌وته‌کانی ناوخۆیی گرت و باسی ئه‌وه‌ی کرد که: درۆ بڵاو کردنه‌وه و تۆمه‌ت لێدان بۆته به‌ڵایه‌کی گشتگیر و زێدهڕهوێکان و توند و تیژی، زۆر مه‌ترسیدار و هۆی زیان گه‌یاندنن. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند :بۆ ده‌بێ له میدیا فه‌رمیه‌كان ئه‌و دروشمانه‌ی که ده‌بنه هۆی چه‌ن به‌ره‌کی و ناخۆشی بڵاو بێته‌وه و شتهایه‌ک به خه‌ڵک بده‌ین که نه‌بووه. به‌ڕاستی ئه‌مه خزمه‌تکردن به ئینقلاب نیه. ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی بوونی ڕۆحیه‌ی شه‌ڕخوازی به به‌ستێنێك بۆ په‌یابوونی جیاوازی و چه‌ن به‌ره‌یی بوون زانی و گوتی که‌سانێک هه‌ن که بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان نیشان دهن ، پێیان خۆشه له ته‌پڵی شه‌ڕ و دوژمنایه‌تی دهن. سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حكوومه‌تی ئێران باسی له‌وه كرد که له سه‌رده‌می شه‌ڕی داسهپاویشدا هاودڵی و یه‌کیه‌تی گشتی چینه‌کان و ئایینه‌کان بوو که ئێمه‌ی گه‌یانده سه‌رکه‌وتن و خوێنی ئه‌هلی سوننه‌ت و شیعه و مه‌سیحی و یه‌هوودی و ئه‌رمه‌نی هه‌مووی وێڕای یه‌کتر له ڕێگای به‌رگری کردن له وڵات به‌خت کرا؛به‌ڵام ئێستا ئه‌و دۆخه‌ی یهکگرتووییهمان له ده‌ست داوه و تووشی کێشه و چه‌ند ده‌سته‌یی بووین. ئایه‌توڵڵا ڕه‌فسه‌نجانی وتی : «باسكردن له یه‌كیه‌تی ئاسان نییه، سی ساڵه کونفڕانسی یه‌کێکی له ناو وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ین به‌ڵام ته‌نیا هه‌مووی هه‌ر قسه بووه ئه‌و مان له کار نه‌هێناوه. سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حكوومه‌تی ئێران به جه‌خت کردن له‌سه‌ر پێویستی نوێنه‌ک گرتن له ڕه‌وشت و ڕێبازی ڕه‌حمانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و گوێڕایه‌ڵی مه‌نتیقی نه‌به‌وی له چاره‌سه‌رکردنی نێوان ناخۆشێکان و ناتاهبایهکانی نێوانیان،ده‌ری بڕی که پێغه‌مبه‌ر (دروی خوای له‌سه‌ر بێت) پاش گرتنی مه‌که ، به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی گشتی خه‌ڵک که گومان ده‌ڕۆیشت تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو ناجوانمێری و جه‌فا و زوڵمه بستێنێته‌وه، گشتی نه‌یاره‌کانی خۆی به‌ر عه‌فوو و به‌خشینی خۆی دانا و گوتی: ئه‌مڕۆ ڕۆژی ڕه‌حمه‌ت و به‌خشینه.
بۆچوونه‌کان