کاك ناسرى سوبحانى له ته‌فسیرى ئایه‌تى (یا أیها الذین آمنوا لا تقدموا بین یدی الله ورسوله) له سووڕه‌تى (الحجرات)دا ده‌ڵێت: «له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ده‌بێت ئیمانداران هه‌میشه ئه‌م ڕاستییه‌یان له‌به‌رچاو بێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا(علیه الصلاة والسلام) وا له ناویاندایه، ئێستا له‌ناو ئێمه‌دا بوونی هه‌یه، چونكه باسه‌كه باسی خودی خۆی و قه‌د و باڵای نییه...»
لایه‌نی پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی گرنگه بۆ ئێمه، بۆیه ئێستاش به ناونیشانی پێغه‌مبه‌ری خوا، له‌ناو ئێمه‌دا بوونى هه‌یه، چونكه هه‌م (قوڕئان)ه‌كه ــ كه بۆی نێردراوه‌ــ هه‌م (سوننه‌ت)ه‌كه‌ی خۆی ــ كه بریتییه له چۆنییه‌تی پیاده‌كردنی قوڕئان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌داـ هه‌ردووكیان پارێزراون و له ناوماندان.
كه‌وابوو ئه‌ی ئیمانداران له ته‌واوی مێژوودا پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك، ئه‌م ڕاستییه‌تان له‌به‌رچاو بێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا وا له‌ناوتاندایه، قورئان و سوننه‌ت وا له‌ناوتان دایه. زانینی ئه‌م ڕاستییه به‌رپرسیارتان ده‌كات كه داواكارییه‌كانتان له قورئان و سوننه‌ت داوا بكه‌ن، نه‌ك له خۆتانه‌وه ده‌ستپێشخه‌ریی له‌سه‌ر شتێك بكه‌ن: (لا تُقَدِّمُوْا بَیْنَ ێدَیِ اللّهِ ورَسُوْلِه).
له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ده‌بێت ئیمانداران ئاگاداری ئه‌وه بن كه ئه‌گه‌ر یاسای خوا ڕێك به گوێره‌ی ئاره‌زوو و خورپه‌ی نه‌فسی خه‌ڵكی بووایه، ئه‌وه خه‌ڵكی گرفتاری به‌دبه‌ختیی و بێچاره‌یی ئه‌بوون. بۆیه خوا بڕیاری داوه كه كۆمه‌ڵه یاسایه‌ك به ناونیشانی قورئان و چۆنییه‌تی پیاده‌كردنی ئه‌و یاسایانه وه‌ك سوننه‌ت تا كۆتایی جیهان له ناو ئیمانداران بمێنێته‌وه، چونكه زانیویه‌تی ئه‌گه‌ر چۆنییه‌تی ژیانكردن و دانانی به‌رنامه بۆ ژیان بدرێته ده‌ستی خودی ئینسان، گرفتاری به‌ڵا و موسیبه‌ت ئه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئینسان نازانێت، ئه‌وه‌تا ده‌بینین كه مرۆڤایه‌تی به درێژایی مێژوو ـ به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا ـ له ناو چ به‌دبه‌ختییه‌كدا بووه، ئێستاش له‌ناو چ به‌دبه‌ختییه‌كدایه، له گۆشه‌یه‌كی دونیا بیدۆزنه‌وه كه ئارامییه‌كی درێژخایه‌ن هه‌بووبێت، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ر زۆر ساده‌یه‌و بۆ خۆتان ده‌توانن بیبینن. ئه‌شتوانن له ڕێگه‌ی هه‌موو ئامرازه‌كانی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌وه سه‌یر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببینن ئاخۆ ئێستا له گۆشه‌یه‌كی دونیا ئارامیی و ئاسایشێك له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌یه؟ له‌به‌ر چی نییه؟ ده‌ی خۆ له ڕووی ماددیه‌وه به‌ره‌وپێشچوونێكی زۆر هه‌یه، چه‌ندین ئیمكانات و توانایی له‌به‌رده‌ستی مرۆڤایه‌تیدایه، به‌ڵام چونكه یاسادانان له خوا سه‌ندراوه‌ته‌وه و مرۆڤایه‌تی مافێكی به خۆی داوه كه هی ئه‌و نییه، چونكه فه‌رمانڕه‌وایی كه مافی تایبه‌تیی خوایه و مرۆڤایه‌تی به ناحه‌ق گرتوویه‌ته ده‌ست خۆی، چونكه مرۆڤ خۆی یاسای ژیان بۆ خۆی داده‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوون، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه به ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی پێك ده‌هێنن، ئه‌مڕۆ گرنگیی به‌وه ناده‌ن كه پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ناویاندایه، یانی ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌و وه‌ك پێغه‌مبه‌ر، له‌لایه‌ن خواوه هێنای، وا له‌ناویاندایه‌و ملكه‌چی ئه‌وه نابن و به‌رنامه‌ی خۆیان له‌وه وه‌رناگرن، بۆیه ده‌كه‌ونه ناو به‌دبه‌ختیی‌و بێچاره‌یی‌و هه‌ر ئێستا ترسی نابوودیی و له‌ناوچوون هه‌یه. گوێ بگرن بۆ هه‌واڵه‌كان، بزانن چ هاوار و داد و له‌یه‌كدان و جه‌نگ و ململانێیه‌ك له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی ئه‌م دونیایه ده‌بیستن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه‌ش كه جه‌نگ و ململانێ‌یان تێدا نییه و ته‌ماشا ده‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئاشتی ده‌ژین، جه‌نگ‌و هاواری توندتر وا له‌ناودا، كه ده‌روونیان خه‌ریكی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ فیتره‌تی خۆیاندا و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن له یاسایه‌كی پێچه‌وانه‌ی فیتره‌تی خۆیان، هه‌ر بۆیه هه‌ست به ئارامیی ده‌روونیی ناكه‌ن. بۆ نموونه سویسڕا وڵاتێكی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك خۆشه له ڕووی ماددیه‌وه، ده‌توانن لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن كه له ساڵێكدا له‌و وڵاته چه‌نێك كه‌س خۆی ده‌كوژێت؟ (ئاماده‌كار: ته‌نها له ساڵى (2024ز)دا به پێى ئامارى ڕێكخراوى كوشتنى میهره‌بانانه: (Exit) (1252) كه‌س له سویسرا خۆیان كوشتووه!)، خۆ له ڕووی ماددییه‌وه پێویستییه‌ك نییه كه ئینسان هان بدات خۆی بكوژێت، كه‌مییه‌ك، ناته‌واوییه‌ك، لاوازییه‌ك، شتێك نییه، ده‌ی له‌به‌ر چی؟ ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی ئاگاداری بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا بووایه (صلى الله وبارك علیه) له ناویاندا له ڕێگه‌ی قورئان و سوننه‌ته‌وه، به‌و جۆره نه‌ئه‌كه‌وتنه ناو به‌دبه‌ختی و بێچاره‌ییه‌وه.
جا ئێوه ئه‌ى ئیمانداران! ئیتر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌تان لێ ئه‌كرێ له ته‌واوی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوا ئیمانی خۆشه‌ویست كردووه له‌به‌رچاوتان و ڕازاندویه‌ته‌وه له دڵه‌كانتاندا، باشترین نیعمه‌تێك كه خوا پێی داون ئه‌م ئیمانه‌یه كه ئه‌یزانن و ئه‌یناسن و هه‌ست به نیعمه‌تی خۆشتر له‌مه ناكه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لێتان كه له خۆتانه‌وه له هیچ بوارێكی ژیاندا هه‌نگاو نه‌نێن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كارێك و بۆ خۆتان به‌رنامه دانه‌نێن. (تەفسیری ئایەتی یەک)

بۆچوونه‌کان