إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ئیسلاح‌وێب

  •  سه‌رۆک کۆماری ئێران ناوی ئه‌ندامانی پێشنیارکراوی خۆی بۆ کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م به‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕاگه‌یاند.

  •  

    ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له‌ حوکمێکدا مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێرانی کرده‌ ئه‌ندامی ناوه‌ندی دیاریکردنی مه‌سڵه‌حه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی.

    به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی یه‌کشه‌ممه‌ 4ی ئه‌گێست له‌ حوکمێکدا، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی کرده‌ ئه‌ندامی ناوه‌ندی دیاری کردنی مه‌سڵه‌حه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی.

  •  

    سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران، به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌یکه‌ چاره‌سه‌ریی پرسی ناڤۆکی وڵاته‌که‌ی پێویستیی به‌ ئیراده‌ی سیاسی هه‌یه،‌ ڕایگه‌یاند تاران ئاماده‌یه‌ ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر له‌به‌رچاو بگرێت.

    به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس: حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ی ئه‌گێست، له‌ ئه‌وه‌ڵین پرێس کۆنفڕانسی به‌ به‌شداریی هه‌واڵنێرانی ناوخۆیی و بیانی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به‌ تیرۆته‌سه‌لی قسه‌ی کرد.

  • NNSROJ: کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگیی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە نامەیەکدا بۆ سەرکۆماری تازە بە دەستەڵات گەیشتووی ئێران، ڕای دەگەیەنن کە دانیشتوانی هەرێمە پەراوێزەکان چەندین دەیەیە بوونەتە ئامانجی هەڵاوردن" و داواش لە ناوبراو دەکەن بەندە کارپێنەکراوەکانی قانوونی ئەساسی جێبەجێ بکات.

  •  

    به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند که‌ به‌ ئامانجی پاراستنی ئاژه‌ڵانی دوورگه‌کانی ده‌ریاچه‌ی ورمێ 5 هه‌زار لیتر ئاوی شیرین براوه‌ته‌ دوورگه‌کانی ده‌ریاچه‌که‌ و له‌ داهاتوویه‌کی نێزیکدا ده‌ریاچه‌که‌ له‌ ئاژه‌ڵان چۆڵ ده‌کرێت.

  •  

    "کۆنگرەی تەسەوف له‌لایه‌ن‌ په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندى و قادرى له‌ هه‌ولێر ده‌به‌سترێت و تێیایدا زیاتر له‌ 600 که‌سایه‌تی ناسراوی ئایینی و عێرفانی له‌ وڵاتانی جیهان به‌شدارن و بڕیاره‌ چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌سه‌وف پێشکه‌ش بکرێ."

    نووسه‌ر:
    ئامادەکردن: حەلیمە مەڵایی
  •  

     

    لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کورد لە دوایین کۆبوونەوەیدا بڕیاریدا بە دواخستنی کاتی بەڕێوەچوونی ئەو کۆنگرەیە کە پێشتر به‌شێوه‌یه‌کى مه‌بده‌ئى ڕۆژی 24ی ئابی بۆ دیاری کردبوو.

    بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کۆنگره‌ی نەتەوەیی کورد له‌ دوا کۆبوونه‌وه‌ى خۆی که‌ تا دره‌نگانى پێنجشەمە شه‌و (15ى ئاب) به‌رده‌وام بوو، بریاری دا کاتى بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە‌ بکه‌وێته‌ مانگى ئه‌یلولى داهاتوو.

  •  

    له‌ کۆنفڕانسێکی دوو ڕۆژه‌دا، 12 نووسه‌ر و کارناسی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی وێڕای به‌رز ڕاگرتنی یادی ئه‌حمه‌دی خانی، لایه‌نه‌ فیکری و ئه‌ده‌بییه‌کانی به‌رهه‌مه‌کانی لێکده‌ده‌نه‌وه.

    به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڤره‌نسه‌ل: کۆنفڕانسی دوو ڕۆژه‌ی به‌رز ڕاگرتنی یادی ئه‌حمه‌دی خانی، نووسه‌ر و بیرمه‌ندی به‌ناوبانگی کورد و خولقێنه‌ری به‌رهه‌می مه‌م و زین ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ی ئه‌گێست/ 26ی گه‌لاوێژ، له‌ شاری دۆغۆبایزید هه‌ڵکه‌وتوو له‌ پارێزگای کوردنشینی ئاگری تورکیا ده‌ستپێده‌کات.

  •  

    هه‌وڵی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ نایاسایی ڕاگه‌یاندنی ئیخوانه‌لموسلمین 

    نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی میسر ڕایگه‌یاند: به‌م زووانه‌ به‌ ئامانجی نایاسایی ڕاگه‌یاندنی سه‌رجه‌م کار و چالاکی گرووپی ئیخوانه‌لموسلمین گه‌ڵاڵه‌یه‌ک ڕاده‌ستی ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان له‌و وڵاته‌ ده‌کات.

  •  

    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوه‌ی هاریکاری ئیسلامی داوای هه‌وڵی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ی کرد به‌ هه‌ڵوێست گرتن له‌ به‌رانبه‌ر قه‌یرانی میسر ڕێگری بکات له‌ توندوتیژییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌.