مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی قوربان، ئەو ڕۆژە گەورەی خویابوونی ئیخلاسی ئیبڕاهیمی و دەرفەتێک بۆ قوربانیکردنی دووبەرەکی و خۆویستی و لاوازی زانی. بەڕێزیان بە ئاماژە بە دەرد و ئازار و مەینەتی گەلی موسوڵمان، داوای گەڕانەوەی بەرەو یەکیەتی، بەندایەتی ڕاستەقینە و پشتیوانی لە ستەملێکراوان کرد.
بە بەشداری ئەمینداری گشتیی جەماعەت، دانیشتنی هاوبەشی جێگریی ئیداری دارایی ناوەندیی و پارێزگایی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ڕۆژی پێنجشەممە ۸ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ بەرێوە چوو.
لە یەکەمین دانیشتنی بەرپرسانی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح کە ۲۵ی گوڵانی ۱۴۰۴ بەڕێوە چوو، مامۆستا پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەت دۆخی ناوچەیی و ناوخۆی وڵاتی تاوتوێ کرد و جەختی لەسەر پێویستیی یەکڕیزی و چالاکبوونی ڕێکخراوەیی و سەرنجی تەواو بە ئەرکی قورسی چالاکوانانی بەشی پێوەندییە گشتییەکان کرد.
دانیشتنی هاوبەشی پێوەندییە گشتییەکانی ناوەندی و پارێزگایی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ڕۆژی پێنجشەممە ۲۵ی گوڵانی ۱۴۰۴ بەڕێوە چوو.
لە سەرەتای حەوتەی پێوەندییە گشتییەکان، پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە دەرکردنی پەیامێک، ئەو بۆنەیەی بەرز نرخاند و جەختی لەسەر ڕۆڵی سەرەکی پێوەندییە گشتییەکان لە متمانەسازی، ڕوونکاری ڕێکخراوەیی و پتەوبوونی پێوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگا کرد.
دوای بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکێکی سووکانە بە حەزرەتی ئەبووبەکری ڕاستگۆ یاری پێغەمبەر(د.خ) لە ئەشکەوت لە لایەن دەنگ و ڕەنگی فەرمییەوە، شوڕای ناوەندیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح وێڕای ئیدانەی توندی ئەو کارە، داوای کرد کە بەشێوەی فەرمی داوای لێبووردن بکرێ و مامەڵەی توند لەگەڵ دەزگا پێوەندیدارەکان بکرێت و پێش بە دووپاتبوونەوەی وەها کارێک بگیرێت.
مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەت لە دەیەمین کۆبوونەوەی شوڕای ناوەندی: بابەتی سۆزی پەروەرێنەر و چۆنیەتی و هۆکارەکانی لە بابەتە زێڕینەکانی جیهانبینی یەکتاپەرستییە؛ چونکە سۆزی خوا، بەرهەمی ناسینی وردتێگەیشتن و پێویستی خوا و نێو و سیفات و کاروباری ئەوە.
دەیەمین کۆبوونەوەی شوڕای ناوەندیی جەماعەت، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱ی خاکەلێوەی ۱۴۰۴ لە نووسینگەی ناوەندیی لە تاران بەڕێوە چوو.
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پەیامێکدا هاتنی جەژنی ڕەمەزانی ۱۴۰۴ی پیرۆزبایی کرد.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لە پەیامێکدا، هاوکاتبوونی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و نەورۆزی پیرۆزبایی کرد و ئەو هاوکاتبوونەی بە دەرفەتێکی بەنرخ دانا بۆ نوێکردنەوەی ڕۆح و پاراوی سرنوشت.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل