إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ھەواڵەکان

  • نەخۆشی، جەستە پاك دەكاتەوە وەك زەكات پارە پاك دەكاتەوە، ھەر جەستەیەک نەخۆش نەكەوێ، وەك ماڵێك وایە زەكاتی نەدرێ. حەسەنی بەسڕی

  • تاوان وەڪوو ئاگرێڪە نیعمەتەڪان دەسوتێنێ، هەر وەك چۆن ئــاگر دار دەسوتێنێ... ابن القیم الجوزیە

  • لە سێ شتدا بگەڕێن بۆ چێژ: لە نوێژ لە قوڕئان لە زیکر و یادی خوا ئەگەر دۆزیتانەوە ئەوا موژدە بدەن بە خەڵکی، ئەگەر نەتاندۆزیەوە، ئەوا بزانن کە دەرگای دڵتان داخراوە... حەسەنی بەسڕی

  • بە ئەندازەی لە خوا ترسانی تۆ بۆ خودای گەورە، خەڵڪیش لە تۆ ھەیبەت دەڪەن و بە ئەندازەی خۆشەویستی تۆ بۆ خودا، خەڵڪیش تۆیان خۆش دەوێ و بە ئەندازەی خەریڪ بوونت بە خوداوە (بە ڪاری بەندایەتی ئەوەوە)، خەڵڪیش بە تۆوە خەریڪ دەبن... یەحیای کوڕی مەعاز صفة الصفوة ٢ / ٨٧

  • دوورکەوتنەوە لە تاوان و وازهێنان لەو شتەی کە پەیوەندی پێتەوە نیە، دڵ ڕووناک و درەوشاوە دەکاتەوە... ئیمامی شافعی سیر ٲعلام النُّبلاء (98/10)

  • هەر ڪەسێ سەرپێچی خوا بڪات، دوو سەربازی خوا بەسەریا زاڵ ئەبن: ۱ ـ دڵتەنگی ۲ ـ غەمباری ئیبنی قه‌ییم

  • ئەگەر داپۆشینی خوا نەبوایە بۆ تاوانەکانمان، ئەوا كه‌س له‌گه‌ڵمان دانه‌ده‌نیشت. سوفیانی کوڕی عيينة سەرچاوە: شعب الإيمان للبيهقي : ٤٥٢١

  • ➊ داوای وازهێنانمان کرد لە تاوان، لە نوێژی چێشتەنگادا دۆزیمانه‌وه‌ ❷ داوای ڕووناکی ناو گۆڕمان کرد، لە خوێندنەوەی قوڕئاندا دۆزیمانه‌وه‌ ❸ داوای پەڕینەوەمان کرد لەسەر پردی سیڕات، لە ڕۆژوو و بەخشیندا دۆزیمانەوە ❹ داوای سێبەری عەڕشمان کرد، لە هاورێتی چاکەکاراندا دۆزیمانەوە. ئیمامی شافعی [ البحور الزاخرة ١/١٨٥ ]

  • بەس گوێت لە دەنگی قەڵەمی فریشتەکان بووایە، کە ناویان دەنوسیت له لیستی ئەو کەسانەی کە زۆر زیکری خوا ئەکەن، ئەوە لە خۆشیدا ئەمردیت.!!! ابن القیم

  • حاڵی به‌نده‌ له‌ ناو گۆڕدا وه‌ک حاڵی دڵ وایه‌ له‌ ناو سینگدا، جا گه‌ر ده‌ته‌وێ حاڵت بزانی له‌ گۆڕه‌که‌تدا، ئه‌وا بڕوانه‌ له‌ حاڵی دڵت... ئاگاداربه تاوان وەک برین وایه.! جاری واشـه برینەکە ئەوەندە قوڵ دەبێ، مرۆڤەكە دەکوژێت... ابن قیم

زیاترین جیگای باس و سەرنج