هەموو ساڵێک لەم یادە موبارەکەدا گوێبیستی مەعمەعەیەکی بێتام دەبین کە هەندێ کەس بەدەستی ئەنقەست دەورووژێنن و دەیکەنە باس و هەر یەکێک بەجۆرێک قسەی لەسەر دەکا، لێرەدا ئێمە دەبێ جیاوازی بکەین لەنێوان(ئەسڵ و جێکەوتە)ی شتێک کە هەیە و هەبووە، کاتێک ئەمەمان نەکردە پێوەر بۆ دروستی یان نادروستی هەر کارێک، ئیتر ئاوا ئارەزووی خۆمان دەکەینە پێوەر کە هەرگیز لە شەرعدا ڕێگە پێدراو نییە، ئارەزوو بکرێتە پێوەر بۆ دروستی و نادروستی کارێک، بۆیە ئێمە نابێ بۆ شتێک داوای بەڵگە بکەین کە جێکەوتەیە، ئەوەی دەبێ داوای بەڵگەی بۆ بکەین، ئەسڵەکەیە نەک جێکەوتەکە، چونکە جێکەوتە نایێتە بوون ئەگەر ئەسڵێکی نەبێ، ئەگەر بەڵگەیەکمان
گوناهێک مرۆڤ تووشی ملکەچی و زەلیلی بکات باشترە لە عیبادەتێک کەوا مرۆڤ تووشی لوتبەرزی بکات...! #ئیمامی_غەزالی
خۆشحاڵی بۆ کەسێ خۆی بمرێ و تاوانەکانی لە گەڵی بمرێ... وەیل و سەرگەردانی و هاوار بۆ کەسێ خۆی بمرێ و تاوانەکانی دوای خۆی بمێنێ...! #ئیمامی_شاتبی
ئەگەر شەیتان دوێنێ بە سەرمدا زاڵ بووبێ، ئەوە ئەمڕۆ پشتی دەشکێنم بە تەوبەکردن و عیبادەتی باشتر و زیاتر... #سەفیانی_سەوری
ئەگەر بەراورد بکەین لەنێوان هاوەڵان کە خودا شایەتیان بۆ دەدا بە چاکەخوازی، هەروەها خودای گەورە لێیان ڕازی بووە و ئەوانیش لەخوا رازی بوون و حەزرەتی خۆشەویست دروودی خوای لەسەر بێ فەرموویەتی جنێو بە هاوەڵەکانم مەدەن، ئەوان باشترین دروستکراوی خوان، گەر بێت و یەکێک لە ئێوە بە ئەندازەی کێوی ئۆحۆد زێڕ و زیو ببەخشن، هێشتا ناگەن بە ئاستیان، بەڵکوو ناگەن بەنیوە ئاستیشیان، ئەوان هەموو شتێکیان کرد و هەموو قوربانییەکیان دا لەپێناو گەیاندن و بڵاوبونەوەی ئەم دینە و ڕاستگۆ بوون لەگەڵ پەیامی پیرۆزی ئیسلام و ئەم ئەرک و بەرپرسیارەتییەی لەسەر شانیان بوو.
کەسێک کە ئارام بگرێ سەختییەکانی سست دەبێ کێشەکانیشی ئاسان.. "ئیمامی علی" (ڕەزای خوای ڵێ بێت)
سەردەمێك بەسەر خەڵڪیدا دێ ئەگەر لە شەودا زەوی هەمووی ببێتە دینار، وەڪو ڕایەخ ڕابخرێ و لەسەر هەموو دینارێك نووسرابێ هەر ڪەسێك هەڵیبگرێتەوە دەچێتە دۆزەخ ئەوا بەیانی دەبینی ڪە یەك دیناریش لەسەر زەوی نەماوە هەمووی هەڵگیراوە...! ئیمامی شافعی
مرۆڤی لوتبەرز وەك ئەو کەسە وایە لەسەر شاخێك کەسانی خوارەوە بە بچووكی ببینێ! بێخەبەر لەوەی لە خوارەوەش ئهو بە بچووکی دەبیندرێ. ئیمامی عەلی
مهەموو خۆشییەکانی دنیام تاقی کردەوە، هیچی بە قەت لەش ساغی چێژی نەبوو... ئیمامی عەلی
حەسەنی بەسڕی فەرمووی: بڕوا ناکەم خوای گەورە کەسێک سزا بدات کە "استغفراللە" بکات. وتیان بۆچی؟ فەرمووی: کێ یارمەتی داوە... کەوا بڵێت؟ وتیان: خودا (ٲللە) وتی: دەی خوای گەورە گەر بیویستایە سزای بدات، یارمەتی نەدەدا كه "استغفراللە" بکات (وَمَا كَانَ اللهُ مُعذِّبَهُمْ وهُمْ يَسْتَغْفِرُون)
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل