بیرو ڕا

بڕوابەخۆ بوون

نووسەر: 
دڵنیا

ماوەیێکە باسێک مێشکمی به‌خۆوه‌ سه‌رقاڵ کردووە، بۆ لە کۆمەڵگای ئێمە کاتێک بمانەوێ باسی هەرشتێک بکەین، دەبێ بە کەسێکی دیکەوە پشتڕاستی کەینەوە، ئەو باوەڕبەخۆبوونەمان نییە کە بەڕاستی ئەوەی کە دەمانەوێ لە زمانی خۆمانەوە بیڵێین و ئەوەی پێمان خۆشە بیکەین بێ ئەوەی پشتڕاستی بکەینەوە بە کەسێک یا شتێکی دیکەوە. تەنانەت وامان لێهاتووە لەگەڵ خۆشمان ڕووڕاست نه‌ماوین، کورد وتەنی: «گڵی دوور دەرمانە» هەرچی دوورە بە باش و تەواو و کامڵی دەزانین و وەک بەڵگە بەکاری دەبەین و ئه‌وه‌ش هەموو ژیانمانی تەنیوە.

ئه‌خلاق

نووسەر: 
شادان تالب

دیوى دووەمى مرۆڤ و بەرجەستەبووى ڕۆحى مرۆڤایەتییە، ئەو دیوەى گرنگترین مەبەستى بەدیهێنانى مرۆڤە، (جەستە و ڕەوشت) دوو لقی یەکڕەگن، بەجۆرێک هیچ جیاوازییەک لە (خەلق) بونیاندا بوونى نییە، بەڵام یەکەم دیوى بینراوى مرۆڤ و ئەویتر دیوى نەبینراوى، ئەخلاق ناسێنەرى حەقیقى مرۆڤە. هەموو ناڕوونى و چەواشەکارییەکانى ڕوخسار و ڕواڵەتى مرۆڤ ڕاست دەکاتەوە، ئەو نمایندەى بەشە شاراوەکانى مرۆڤە، زۆرێک لە عاریفان ئەم دوو بوونە (ڕۆح و ئەخلاق) بەجۆرێک تێکەڵ بەیەک دەکەن کە هیچ جیاوازییەکى بۆ ناهێڵنەوە،

ئەخلاق و عەداڵەت و ئازادی لە دیدی ئەرستوو

نووسەر: 
چیا ئیسماعیل

فەیلەسووفی یوونانی سوقرات بە بنیاتنەری فەلسەفەی ئەخلاق دادەنرێت، یەکەم کەس بووە توێژینەوەی لەسەر مرۆڤ و ڕەفتارەکانی کردووە و پێی وابووە کە لە سروشتی مرۆڤایەتیدا ڕەگەزە پێویستەکانی مەزهەبی ئەخلاقی دەدۆزرێتەوە و پێویستی بە وردبینی و دەسەڵاتی باڵا نییە، باوەڕی بە بوونی عەقڵێکی خودایی هەبووە کە جیهان ئاراستە دەکات بۆ ئامانجێکی دیاریکراو، ئەویش بەدیهاتنی خێر و چاکە و پلەی کەماڵە. پێی وابووە کە قانوونی دادپەروەر لە عەقڵێکەوە دەردەچێ کە هاوتەریبە لەگەڵ سروشتی ڕاستەقینە، ئەمەش ئەو یاسایانەن کە خواوەند لە دڵی مرۆڤەکاندا وێنای کردوون و بە یاسای سروشتی ناسراون، نوسراو و دەستکری مرۆڤەکان نین.

ئایین و واتای ژیان

یەکێک لە پرسیارە تازە و جەوهەرییەکان بریتییە لە مانای ژیان؟ پرسیارێک کە لەگەڵ هاتنی مۆدێڕنەیا پەیدا دەبێ، ئەوکاتەی مرۆڤ بازنەی ئیختیاری بەرتەسک دەبێتەوە و ڕۆڵی کەم دەکرێتەوە نەک سەرداری سیاسی و کۆمەڵایەتی و... دەکرێت بەڵکوو بیریشی بۆ دەکرێتەوە و دەست بەسەر زهنیشیدا دەگیرێ، مرۆڤێک ژیانێکی بێ ڕۆڵ و کۆتایشی هیچ (مەرگ = عەدەم)بێ، ئیتر مانای ژیان لەکوێیە؟

منێک بەو هەموو تەنیاییەوە کە هەمە (تەنیای فیزیکی نا، بەڵکوو تەنیایی وجودی، ئەوه‌ی کەهەست دەکەی کەس لێت تێ ناگا، ڕێیەک وەک ڕێی مردن کە دەبێ تەنیا بیبڕی) چ شتێک هەیە مانا بداتە ژیانم؟

دڵخۆشی له‌ واتای ژیاندا

پێشتر وا بیرم دەکردەوە هەموو ئامانجی ژیان گەڕانە بەدوای دڵخۆشبوونه‌. هەمووانیش دەیانوت ڕێگای دڵخۆشبوون سەرکەوتنە، بۆیە بۆ کاری نموونەیی گەڕام، بۆ باشترین خۆشەویست، باشترین ئەپاڕتمان. بەڵام لەجیاتی ئەوەی هەست بکەم پێیان گەشتووم، هەستم بە دڵەڕاوکێ و نائارامی دەکرد. هەر خۆشم وانه‌بووم، به‌ڵكوو هاوڕێکانیشم بەدەست ئەمەوە دەیانناڵاند.

دەرئەنجام بڕیارم دا بچم بۆ خوێندنی باڵای دەروونناسی ئەرێنی بۆ فێربوونی زیاتر لەسەر ئەوەی چی وا لە خەڵک دەکا دڵخۆش بن. ئەوەی لەوێ دۆزیمەوە ژیانی گۆڕیم. زانیارییەکە نیشانی دا کە هەوڵدان بۆ دڵخۆشبوون وا لەخەڵک دەکا دڵخۆش نەبن. ئەوەشی سەرسامی کردم ئەمە بوو: ڕێژەی خۆکوشتن لە بەرزبوونەوەدایە لە هەموو جیهاندا و بەم دواییە لە ئەمریکا گەیشتۆتە زۆرترینی ئەم ٣٠ ساڵە.

ئەخلاقى عیرفانى

نووسەر: 
شادان تالب

باسکردن لە کایە ئەخلاقییەکان تولە ڕێى زۆرمان بۆ پێش دەهێنێت، کە دواجار هەموو ئەم ڕێگایانەش پێمان دەڵێن (ئەخلاق) هیندەى ئاو و هەوا گرنگە بۆ ژیان و بەتایبەت ئەم سەردمە کە خودى ئینسانییەت بۆتە شتێکى دەگمەن، نەخوازە بابەتێکى وەک (ئەخلاق). بۆیە کاتێ دەمانەوێت لە بارەیەوە شتێ بزانین، چەندین جۆر و قوتابخانە لە پشت ئەم کایە مەزنەوە خۆى قوت دەکاتەوە، لێرەدا باس لە یەکێک لە جۆرەکانى ئەخلاق دەکەین، ئەویش ئەخلاقى عیرفانییە کە زۆرجار وەک تەواوکارى ئەخلاقە دینییەکان و زۆر جاریش وەک پێشینەى ئەخلاقى پێغەمبەرانە خۆى نمایدە دەکا.

پێكه‌وه‌ ژیان بنه‌مای شارستانییه‌تی ئایینی

پێكه‌وه‌ژیان ده‌ره‌نجامێكه بۆ هۆكارێك، هۆكاری پێكه‌وه‌ ژیان بریتییه‌ له‌بوونی فره‌یی و جیاوازی له‌: «ڕه‌نگ، نه‌ژاد، زمان، زێد، ئایین و فه‌رهه‌نگ و..هتد».

خوای گه‌وره‌ له‌باره‌ی زانستی ئه‌و جیاوازییه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ» (حوجوڕات/١٣) واته‌ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتری بناسن و هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن و پێكه‌وه‌ بژین، نه‌ك یه‌كتر نه‌ناسن و دووبه‌ره‌كی و دوژمنایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن.

ته‌نیا خۆمان پێ ڕاست نه‌بێ

پێكهاته‌ی ڕوح و سروشتی مرۆڤی باوه‌ڕدار زۆر جیاوازتره‌ له‌ كه‌سانی دی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆحی ئاسووده‌ بكا و به‌خته‌وه‌ری له‌ لای به‌رجه‌سته‌ ببێ، ده‌رگای دڵی هه‌میشه واڵایه‌ و زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌ لێوانی نابڕێت و هه‌موو كارێكی باشی له‌لا په‌سه‌نده‌ و به‌ ته‌واوی مانا دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌و بیركردنه‌وه‌ هه‌ ڵه‌یه‌ی كه جگه بیر و به‌رنامه و ئایدیا و گرووهی خۆیی پێ دروست نه‌بێ و ئه‌وانیتر به‌ سه‌رلێشێواوی و بێباوه‌ڕ و له‌دینده‌رچوو هه‌ژمار بكات.

ژیان به‌ مانای چییه؟

ئه‌وه‌ پرسیارێكی بنه‌ڕه‌تییه‌ كه له‌ به‌ درێژایی زه‌مان، بیری مرۆڤایه‌تی به‌خۆوه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌. وه‌ڵامی جۆراوجۆر به‌‌و پرسیاره‌ دراوه‌ته‌وه‌؛ ئه‌و وه‌ڵامانه‌ به‌ شێوه‌گه‌لێ جۆراوجۆر بۆ سه‌رده‌می ده‌سپێكی ئێمه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، واته‌ وه‌ڵام بۆ هۆكاره‌كانی به‌دیهاتنی مرۆڤ و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ماندوونه‌ناسانه‌ی مرۆڤ بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانی.

هیوا، هه‌وێنی ژیان و عیباده‌ت له‌ دیدی ئیمامی غه‌زالییه‌وه‌

نووسەر: 
شادان تالب

هیوا هه‌وێنی ژیان و عیباده‌ت له‌ دیدی (ئیمامی غه‌زالی)یه‌وه‌ ڕێگاكانی گه‌یشتن به‌ زاتی حه‌ق زۆرن، هه‌ندێك ترس و هه‌ندێك عیشق و ئه‌وین و هیوا ته‌ی ده‌كه‌ن و له‌وێوه‌ ته‌سلیمی ئه‌و ده‌بن، ئیمامی غه‌زالی زانا و سۆفی و عالمی پایه‌به‌رز، له‌ كتێبی (كیمیای به‌خته‌وه‌ری) له‌م بابه‌ته‌ پڕ بایه‌خه‌ی، ده‌یه‌وێت به‌نێو كونج و كه‌له‌به‌ره‌كانی ناخی مرۆڤی دینداردا بڕواته‌ خوار و پێمان بڵێت، كێ ده‌بێته‌ دیندار و له‌ خواترسی ڕاسته‌قینه له‌ ڕێگه‌ی جوان و پڕبه‌هاداره‌كه‌ی (هیوا و خۆشه‌ویستی)یه‌وه‌؟ كه ناوازه‌ترینی ڕێگاكانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ خالقی مه‌زن.

Syndicate content