بیرو ڕا

بەختەوەرى لای فاڕابی

ئامانجی سەرەکى مرۆڤ لای فارابی بەدەستهێنانى بەختەوەرى ڕاستەقینەیە، ئامانجى شاری فازیلەش بەهەمان شێوە هەر بەدەستهێنانى بەختەوەرى ڕاستەقینەیە. بەم جۆرە، فەلسەفەى فارابی فەلسەفەیەکى مرۆییانەیە، واتا مرۆڤ بە بابەت و چەقی بیرکردنەوە دادەنێت، هەموو شتێک دەستەبەر دەکا بۆ بەختەوەرى مرۆیی(١). هەردوو ئایینى فازیل و دەوڵەت یان شارى فازیلە لە ئامانجێکى هاوبەشدا یەک دەگرنەوە، کە فەلسەفەش لەگەڵیاندا هاوبەشە، ئەویش بەدیهێنانى بەختەوەرى ڕاستەقینەیە(٢).

جیاوازی نێوان بڕواداری بەهێز و بڕواداری بێهێز

چرکەساتێک لە به‌رده‌م پێغەمبەری خودا: عَنْ أَبِی هُرَیْرَهَ ، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ : ” الْمُؤْمِنُ الْقَوِیُّ خَیْرٌ وَأَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِ الضَّعِیفِ، وَفِی کُلٍّ خَیْرٌ؛…” موسلیم/۲۶۶

لە ئەبوو هوڕەیرە(خوای لێی ڕازی بێ) دەگێڕنەوە کە پێغەمبەری خوا ﷺدەیفەرموو؛ لەلای خوا بڕواداری بەهێز لە بڕواداری بێ ئیڕادە خوشەویستترە و هەر کامیان قازانجی (و خێر) خۆی هەیه‌... 

قوتابخانە ئەخلاقییەكانی فیكری ئیسلامی - به‌شی دووهه‌م و كۆتایی

بناغە مەعریفی و مرۆییەكان لای قوتابخانەی ئەخلاقی عیرفانی

عاریفەكان جەخت دەكەنەوە لە ڕێبازی شهوودی قەلبی، ڕێبازە هەستی و عەقڵییەكان بەڕێبازێكی كەم و كورت دادەنێن لە بەدەستهێنانی مەعریفەدا. مرۆڤ لە ڕێگەی ساف و پاڵفتەكردنی ڕۆحەوە هەست بە دراوشانەوەی ڕاستییەكان و حەقیقەتیبوون دەكات. لێرەوە ئەوە بەدەر دەكەوێ كە حوججە لە عیرفاندا پشت بە بەڵگەهێنانەوە و بورهانی عەقڵی نابەستێت، گەرچی هەندێ جار عاریفەكان لە ڕێگەی قاڵب و ناوكۆ عەقڵییە هەستپێكراوە شهوودییەكانیان ڕوون دەكەنەوە، ئەمەش وەك وەڵامدانەوەیەكی ناچارییە كە پەیوەندییان بە خەڵكەوە ئەوەیان لێ دەخوازێت.

قوتابخانە ئەخلاقییەكانی فیكری ئیسلامی - به‌شی یه‌كه‌م

زۆرێك لە زانستەكان لەسەرەتای دروستبوونیاندا بەشێك بوون لە زانستێكی تر، یاخود بابەتەكانی لەنێو چەندین زانستی تردا بەشێوەی پەرتوبڵاو هەبوون، بابەتەكانی بواری زانستی ئەخلاق یاخود تیۆریا ئەخلاقییەكان لە وەحی و توراسی مسوڵماناندا هەر لەگەڵ هاتنی ئیسلامدا گەورەترین پانتاییان هەبووە لەنێو تێكستەكانی قورئان و سونەتی پەیامبەردا بەگوفتار و رەفتارییەوە، لەگەڵ نوسینەوە و تەدوینی سونەتیشدا زۆرترین تێكستمان هەبووە لەژێرناوی جیاجیای بەند و دەروازەی كتێبەكانی فەرموودە و دواتریش لەنێو كتێبە جۆربەجۆرەكانی ئاراستەجیاكانی نێو توراس و مێژووی ئیسلامی.

بیری ڕه‌خنه‌یی چۆنه‌ و بۆچی گرینگه؟

بەوپەڕی دڵنیاییەوە دەکرێ بگوترێ بیری ڕەخنەیی کەفیلی پێشکەوتنی ژیانی کۆمەڵایەتی و تاکەکەسی هەموو مرۆڤێکه و کەسانێک کەوا شارەزان لەم بارەوە سەرکەوتوون و تەنانەت ئەگەر کۆمەڵگایەک خاوەنی بیرمەندانی ڕەخنەیی بێت، زیاتر گەشە دەسێنێت و سەردەکەوێ. لەم وتارەدا بیری ڕەخنەیی و گرنکییەکەی و هەروەها پڕۆڤەیەکی له‌سەر باس دەکەین.

چاکسازیی دینی چییە و لەکوێدا دەکرێ؟

ئاماژه: ئەم نووسینە پوختەی ووتارێکە کە هەر بەو ناوو نیشانە لە گرووپی هەژان بۆ فیکرو مەعریفه لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٩دا پێشکەش کرا.

«اصلاح» مه‌سدەر لە بابی «افعال» له ڕیشه‌ی «ص.‌ل.ح» و دژبەری «افساد» که لە سەرچاوە فارسی و عەرەبییەکاندا بە واتای چاکردنەوە، باشکردنەوە، تەعمیر کردنەوە، ئاشتی دان، چاکەکردن و ڕازاندنەوە و سامان دان هاتووە.

سوودەکانی بیری ڕەخنەیی

وه‌رگێر: 
ئیدریس عه‌لی

بە شێوەیەکی گشتی بیری ڕەخنەیی گرنگە بۆ کۆمەڵگە، بەڵام لێرەدا لەسەر ئاستی تاک هەندێ سوودی بیری ڕەخنەیی دەخەینە ڕوو کە بۆچی بیری ڕەخنەیی گرنگە.

بەشی یەکەم:

١. کلیلی سەرکەوتنی پیشەیە (کار) «Keys For Career Success» بیری ڕەخنەیی گرنگە بۆ زۆرێک لە ڕێگاکانی کار و پیشە، نەک تەنها زاناکان بەڵکوو پارێزەران و پزیشکان و ڕۆژنامەنووسان و ئەندازیاران و ژمێریاران و لێکۆڵەران (شیکەرەوان) هەموویان پێویستە بیری ڕەخنەیی لە شوێنی خۆیان بەکار بهێنن.

بیری ڕه‌خنه‌گری چییه‌؟

بیری ڕه‌خنه‌گری به‌ واتای توانایی له‌ ڕوون و ئاوه‌زمه‌ندانه ‌بیركردنه‌وه‌ دایه‌ و تێگه‌یشتن، پێوه‌ندیی ژیربێژانه‌ی نێوان بیرۆكه‌كانه. بیری ڕه‌خنه‌گری له‌ سه‌رده‌می یوونانی كۆنه‌وه‌ به‌رباسی فیلسووفانێكی وه‌ك ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو بووه‌ و تاكوو ئه‌و سه‌رده‌مه‌ درێژه‌ی هه‌بووه‌. بۆ نموونه توانایی له‌ ناسینه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست. بیری ڕه‌خنه‌گری له‌وانه‌یه سه‌ربه‌خۆ و به‌ لێوردبوونه‌وه‌ پێناسه‌ بكرێت.

دەربارەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە

دەستەواژەی (بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە) لە سەرەتای سەدەی بیستەوە لەلایەن هەندێک پیتۆڵی ئەورووپییەوە وروژێنرا، یەکێک لەوانە: دەروونناس و بیرمەند (جۆن دیوی ١٨٥٩ - ١٩٥٢) ئەمریکی بوو، کە یەکێک بوو لە ڕابەرانی فەلسەفەی براگماتی. لەو کاتەوە ڕەخنەگرانی دەروونناسيی و کۆمەڵناسيی، وەک بەشێکی گرنگی بواری مروڤناسیی، توێژینەوەی زۆریان لەسەر ئەم بابەتە کردووە و نزیک بووەتەوە لە زانستێکی سەربەخۆ.

لاو و مرۆڤدۆستی

وه‌رگێر: 
بوشڕا ئیبڕاهیمی

خۆشەویستی زات یانی خۆویستی و خۆشویستنی جگە لە ئەوەش واته مرۆڤدوستی. دو ویست و خواستی سروشتییە‌ کە بە کەشی حەکیمانەی ئیلاهی لە دەروونی تەواوی ڕۆڵەکانی مرۆڤدا بەدی هاتووە. هەر یک لەو ویسته سروشتییانە، بەشێکی کاریگەری لە مسۆگەرکردنی بەختەوەری و کامەرانی مروڤ هەیە و دەبێت لە جیگای خۆی ڕازی بکرێت.

Syndicate content