بیرو ڕا

ئـــــــــــازادی پێش شەریعەت

نووسەر: 
ڕاشد غەنووشی
وه‌رگێر: 
جەمیل عوسمان

بەپێچەوانەی ئەو كۆمەڵە و گرووپە ئیسلامییانەی كە بەرژەوەندیان لە دژایەتی‌ و تەكفیری دیموكراسیدایە، وەك بڵێی لە ئیسلامدا ئازادی نییە بەڵكوو وابەستەی حوكمەكانی شەریعەتە، دكتۆر یوسف قەرەزاوی وەك نوێنەری ئیسلامیی میانەڕەو، بەردەوام پەیامی خۆی لە دژی سەركوتكاری دەربڕیوە و بە ئاشكرا داوای دیموكراسی ‌و یەكڕیزی جەماوەری بەڕووی دیكتاتۆر و سەركوتكاریدا كردووە، تا ئەوەی بێ دوودڵی لەبەرنامەی (شەریعەوحەیات)ی كەناڵی جەزیرەدا وتی: «خواستی ئازادی ئەولەوییەتی بەسەر خواستی جێبەجێكردنی شەریعەتدا هەیە».

کۆچ لە نێوان ئۆبژێكتیك و سەبجێكتیكدا

 ساڵی كۆچی هەڵگری دیوێكی قووڵی فیكری و ڕووگە گۆرینێكی بونیادی و ڕیشەیی بوو، وجوود خۆی

ئایینی ئیسلام لەسەردەمی مۆدێڕندا

نووسەر: 
خالد كاوە

گەورەترین كێشە و قەیران كە ناوەندە ڕامیاری و رۆشنبیرییەكانی تێدا قەتیس ماون، وێناكردنی ئایینە بە بێ پاشخانێكی مەعریفی و خوێندنەوەیەكی سەردەمیانەی قووڵ، بەڵكوو بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی و داعش و سەرجەم ئەو رێكخراوانەی بەكگڕاندی فیكریان ئایینیە و لە ڕوانگەی كارە تیرۆریستییەكانەوە ئایین دەنەخشێنن بۆ ڕای گشتی، ئەگەر موسوڵمانان و مامۆستایانی ئاینی خاوەنی هۆشیاریەكی نوێ و هاوچەرخ بن ئەوا لە زۆر بگرە و بەردە و مشتومڕ لەسەر كۆی بابەتەكان ڕزگاریان دەبوو، دەیانتوانی مێژووی سەرەتای هاتنی ئیسلام بەشێوەیەكی بابەتیانە بخوێننەوە و بیانخەنە ڕوو، نەك بە تەنها شەریعەتی ئیسلام لە ڕوانگەی ئادابەكانی چوونە مزگەوت و ترساندن و تۆقاندنی موسوڵمانان بە دۆزەخ و ئاگر بڕوانن،

ئیسلامخوازانى کوردستان و زه‌روره‌تى بوونیان

-ئایا تەوژمى ئیسلامى بۆ کوردستان پێویستە؟

-ئیسلامخوازانى کوردستان چ بۆشاییەکى گرنگیان لە کوردستان پڕ کردووەتەوە؟

-ئەگەر ئەوان وجود و حزووریان نەبێ چى ڕوو دەدات و ڕووبەرووى چ جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک دەبینەوە؟

-ئەمانە و چەند پرسیارێکى دیکە، بە شێوەیەکى کورت و سادە لەم نووسینەدا وەڵام دراونەتەوە.

 

هەر تەوژم و لایەن و ڕەوتێک کە سەر هەڵدەدات و لافیتەیەک بەرز دەکاتەوە و ناوێک لەخۆى دەنێ، پێویستە زەرورەتێکى بۆ وجود و بوونى هەبێت و خاڵى تایبەتمەند و جیاکەرەوەى لەوانیترى هەبێت، پێویستە تەنیا زیادکردنى ژمارە و ناوێک نەبێت بۆ گۆڕەپان و ژینگە سیاسى و کۆمەڵایەتییەکە، لە هەرێمى کوردستانیشدا چەندین هێز و تەوژم و لایەنى جیاواز بوونیان هەیە و لافیتەى تایبەت بە خۆیان ڕاگەیاندووە،

هەناسەی تازەگەری له لای مامۆستا ناسر سوبحانی

سەبارەت به تازەگەریی دین قسەی جۆراوجۆر کراوە و هەندێک پێیان وایە دەستبردن نییە بۆ بنەما نەگۆڕو جێگیرەکان، ئەمەش بەگومانی ئەوەیە کە تازەگەری بە واتای گۆڕانکاری و گۆڕین دێت، بەڵام راستییەکەی مەبەست لە تازەگەری بریتییە لە ڕوح بە بەرداکردنەوە و هێز و پێز پێدان و بە باڵا بڕینی شایستە بە شتە تازەکراوەکان وەک ئەوەی شتێکی تازە و نوێ بێ. بێگومان بابەتە کردەییەکان لێرەولەوێ تووشی چەقبەستوویی و سستی و بەرز و نزمی دەبنەوە، ئەمەش هەندێک جار به‌درێژایی چەند نەوە بەردەوام دەبێت و زۆر جار، نەوە لە دوای نەوە و جیل لە دوای جیل سستی و لاوازی و چەقبەستویی زۆرتر و زیاتر دەبێت

ئایینزا له‌ دیدی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمیدا

نووسەر: 
ڕێدار ئەحمەد

خۆبهستنهوهی زانایان به تاكهئایینزایهكهوه‌‌ و خۆدوورگرتنیان له بۆچوونی ئایینزاكانی تر، بواری بیركردنهوه‌‌ و تێگهیشتنی ئهو زانایانهی تهسك كردۆتهوه‌‌زهڵمی، بێبهرههمی زانایانی كوردیش له بواری فیقهی ئیسلامییدا دهگەڕێنێتهوه بۆ پابهندبوونیان به تاكه ئایینزایهكهوه، كه ئهویش ئایینزای شافیعییه«كاروانی ژیانم»، یادداشتهكانی دكتۆر موستهفا زهڵمیه، چاپی یهكهمی بهدوو بهرگ كهوته بهردیدی خوێنهران، چاپی دووهەمی له لایهن نووسینگهی تهفسیر بۆ چاپ و بڵاوكردنهوه، بڵاوكرایهوه، ههمووی به یهك بەرگدا بڵاو کراوەتەوە. 

ئایا بیرت کردۆتەوە شێوەی جەماڵی خۆشەویستەکەت چۆنە؟

هەموومان خاوەن خۆشەویستێکی تایبەتین لە ژیاندا بەڵام لەسەری هەموو خۆشەویستیەک نۆری چاومان، تاجی سەرمان، هێزی دڵ و گیان، موحەممەد صلی اللەعلیەوسلم...

عاشقانی جەماڵی پێغەمبەر، ئیوە لەکۆین؟ شەیدایانی جەماڵی پێغەمبەر ئیوە لەکۆین؟ وەرن گوێ رابگرن، باسی ئەمجارەمان پڕە لەنور ، پڕە لە گوڵ و ڕەیحان، پڕە لە جوانی! 

بەڵێ باسی ئەمجارەمان باسی ڕوخساری موحەممەدە {المصطفی}یە صلی اللەعلیەوسلم.

ڕۆڵی مرۆڤ لە نێوان چارەنووسی و قەدەردا (به‌شی یەکەم)

نووسەر: 
ئاکام ئاکامی

بابەتێکی بە سروشت  سەرسوڕهینەر، ورد، قووڵ، فەلسەفی و  لە هەمان کاتدا بەرفراوان. لە لایەکی تریشەوە پرسیاری ناو مێشک  و ویژدانی هەموو مرۆڤەکان بە درێژایی مێژوو. پرسى (قەزا و قەدەر) پرسێکی گرنگ و یەکلایکەرەوەیە لەسەر تێگەیشتنمان بۆ بوون و ژین و داهاتوو.

سێ پرسیار دەربارەی «حەج» و چەند ئامۆژگاریەک

حەج بنەمایەکە لە بنەماکانی ئیسلام، هەرکەسێک جێبەجێیان بکات ئەوا دەبێتە خاوەنی دین و بە ئەرکەکان هەڵساوە، هەرکەسێکیش پابەند نەبێت پێیانەوە لەوانە دادەنرێت کە لە ڕەحمەتی خوا دوور کەوتونەتەوە، هەرکەسێک یەکێک لەوانەش وازی لێ بهێنێت ئەوە تاوانێکی گەورەی ئەنجام داوەو شایەنی سزای خوایە، خوای گەورە دەفەرموێت : (وللهِ عَلی النَّاسِ حِجُّ الْبَیْتِ مَنِ اسْتَطاعَ إِڵیْهِ سَبِیلًا و مَن کفَرَ فَإِنَّ الڵّهَ غَنِیٌّ عَنِ الْعَاڵمِینَ) (سورە آل عمران / الآية 97 )

تیپ‌ناسیی ڕووناکبیرانی ئێرانی به‌ گوێره‌ی پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات‌‌دا

به‌ر له‌ ده‌ست‌پێ‌کردنی باسه‌که‌، نووسه‌ر به‌ پێویستی ده‌زانێ وردکه‌ تێگه‌یشتنی خۆی له‌ دوو وشه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌م نووسراوه‌یه‌ به‌ کورتی ده‌رببڕێ. ئه‌م وشانه‌ برێتین له‌: 1ـ ڕووناکبیری 2ـ ده‌سته‌ڵات

Syndicate content