بیرو ڕا

له ده‌‌واخانه‌ی خۆشه‌ویست

 

ئێمه‌ی مرۆڤ زۆرتر بایه‌خ به‌ له‌شساغی و ته‌ندروستیی جه‌سته‌یی و تاكی خۆمان ده‌ده‌ین و كه‌متر به‌ بیری ته‌ندروستیی كۆمه‌ڵایه‌تین. له‌وانه‌یه‌ زۆر جار به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و ڕه‌چاونه‌كردنی چاوه‌دێری و ڕاسپارده‌كانی پێویستی شاره‌زایانی مه‌ده‌نی، تووشی لاوازی و نه‌خۆشی كۆمه‌ڵایه‌تی بین. به‌تایبه‌ت كاتێك كه پێوه‌ندییه‌كی ناشایستمان له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر هه‌بێ و دیاره‌ گرینگترین ئامرازی پێوه‌ندیش زمانه؛ جا به‌ ئاخاوتن بێ یا نووسین و نامیلكه و...

فەتوا: دەربارەی بەكارهێنانی وشەی (شەهید) و داوای بەزەیی بۆ ناموسوڵمان

 

بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پرسیاری زۆر كراوە دەربارەی پێدانی نازناوی (الشهادة) یان (الشهید) بە كەسێك كە بە ستەم دەكوژرێ‌ بەڵام موسوڵمان نیە، بەتایبەتی، لەدوای كوشتنی ڕاگەیەنكاری ناوازە شیرین ئەبو عاقلە.

وەڵام:

سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە، دروود و سەلام لەسەر پێغەمبەرەكەی، لەسەر ماڵبات و هاوەڵە بەڕێزەكانی و لەسەر هەر كەسێكیش شوێنكەوتەی پەیامەكەیەتی، پاشان:

بەرەو ھوشیارییەکی ئیسلامی ڕەسەن وکراوەتر (کۆتایی ڕەمەزان و داوایەکی قورس لە موسوڵمانان)

ھەموو ساڵێك لەکۆتایی ڕەمەزاندا بەشێ لە مامۆستا ئایینییە بەڕێزەکان داوا لە موسوڵمانان دەکەن لەدوای ڕەمەزانیشەوە ھاوشێوەی ڕەمەزان، لە عیبادەتەکانیاندا گەرم و گوڕ و بەردەوام بن!

ڕمەزان؛ ویستگەیەک بۆ ژەنینی نۆتەکانی دڵ!

لە ڕاستێدا ئەمڕۆ مرۆڤایەتی لە سەردەمی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی و زانستی سەردەم و بەها ماددیی و ئارەزووەکان و لاواز بوونی بەها ڕوحی و ئیمانییەکاندا، ماندوویەتی لە هەموو کاتێک زیاتر دەروون و ویژدانی بەرەو داڕمان و لەناوچوون بردووە بەجۆرێک کە: مرۆڤایەتی لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە بێهودەیی و بێ بایەخی خۆیان دەکەن و لەناو جیهانێک و ژینگەیەکی خنکێنەر نووقمی بێ ئاگایی بووە؛ واتە مرۆڤ بۆتە ئامێرێک کە ئۆقرەی لێبڕاوە و بۆ وەدەستهێنانی ئارەزووی ژیانی دونیا هەموو بەها باڵاکانی پێشێڵ کردووە.

لەبارەی ڕەحمەتەوە

 

لێره‌دا له‌ چوار گۆشه‌وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌ت یان میهره‌بانی ده‌ڕوانین، به‌هیوای ئه‌وه‌ى له‌ ئایینده‌دا بتوانین زیاتر له‌سه‌ری بوه‌ستین.

 

پەیامی قوڕئانە:

پەیامی (ڕەحمەت/میهرەبانی) بەهایەکی بنەڕەتییە لە قوڕئاندا، خودای ئێمه‌ (الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ)ـه‌ بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە سیفەتی ڕەحمەتی بۆ خۆی لەپێشتر داناوە (كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَىٰ نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ)، پێغه‌مبه‌رمان ڕەحمەتێکی خەڵاتکراوە (إنَّما أنا رحمةٌ مُهداةٌ) پوختەی په‌یامەکەشی بریتیە لە ڕەحمەتێک بۆ جیهانیان (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ).

زانست لە قوڕئاندا

كەسیێك چووە لای عامری شەعبی وتی: فەتوام بۆ بدە ئەی كەسی زانا، ئەویش دەمودەست وتی: تەنها كەسێك زانایە كە ترسی خودای هەیە. پێغەمبەری خودا دروودی خوای لێ بێت بە چەند دەربرینێك ئەوەی گەیاندووە كە ئەو زاناترە بە خودا و لە هەمووانیش زیاتر ترسی خودای لەدڵدایە،

سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر و جه‌وهه‌ره‌كه‌ی

له‌وانه‌یه‌ به‌ڕای زۆر كه‌س سه‌قاڵبوون به‌ بابه‌ته‌كانی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر، زۆر پێویست نه‌بێ، چونكه بڕوایان وایه‌ كه سه‌باره‌ت به‌ ڕاڤه‌ و شیكاریی ئه‌و، بیرمه‌ندانێكی زۆر كتێبیان نووسیوه‌ و قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه‌! و هیچ وته‌ و خاڵێكی تر سه‌باره‌ت به‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ به‌ نهێنی نه‌ماوه‌ته‌وه‌.

جۆرەکانی پێکهاتەی چیرۆک له قوڕئانی پیرۆزدا - به‌شی یه‌كه‌م

پێکهاتەی داستانی و چیرۆکیی له قوڕئانی پیرۆزدا شێوازگەلی جۆراوجۆری هەیه کەوا دەکرێ له گۆشەنیگای جیاوازدا تاوتوێ بکرێت، بۆ نموونه:

یەکەم: فرەچەشنی ڕیزبەندی ڕووداوەکان

كرده‌وه‌كانی دڵ

پلەکانی ڕیا:  

بەشێوەیەکی گشتی ڕیا دوو پلەی هەیە:  

١- هاوەڵبڕیاردانی گەورە (الشرك الأكبر): 

ئەم پلەیە هەستیارتر و مەترسیدارترە و ئەو ڕیایەیە کە لە بنەماکانی دیندا درووست دەبێـت و مرۆڤ پێی کافر دەبێت، وەک ئەوەی دووڕووەکان لە سەردەمی پێغەمبەردا ﷺ دەیانکرد و خوای گەورە لە قورئاندا تۆماری کردووە و دەفەرموێت: [وَإِذَا لَقُواْ الَّذِينَ آمَنُواْ قَالُواْ آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْاْ إِلَى شَيَاطِينِهِمْ قَالُواْ إِنَّا مَعَكْمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ](سورة البقرة،الآیة14).

قورئان، مانان و مەرگ

نزیکەی ١٠ ساڵ زیاتر مێشکم بەم ئایەتەوە مەشغوڵ بوو: «الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ» (مولک/۲) ئەویش تەنها (خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ)، پرسیارەکەم ئەوە بوو چۆن مةوت خەلق دەکات؟ دەمزانی لەوێدا مانایەکی دیکەی هەیە، بەڵام بۆم نەدەدۆزرایەوە!

Syndicate content