روابط عمومی

ڕێزنان له‌ نووسه‌رانی مناڵ و مێرمناڵ له‌ جه‌ناح

جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی نووسینگه‌ی جه‌ناح، ڕێزی له‌ خاتوو ڕوقه‌یه‌ دوورئه‌فكه‌ن گرت به‌هۆی نووسینی كتێبی «دنیای هوش و سرگرمی» كه له‌ ڕه‌ده‌ی ته‌مه‌نی مناڵان چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

كۆڕی هاوده‌می له‌گه‌ڵ قوڕئان له‌ ئیرانشار به‌ڕێوه‌ چوو

 كۆڕی هاوده‌می له‌گه‌ڵ قوڕئان له‌ مزگه‌وتی ڕیزوانی ئیرانشار، به‌ ئاماده‌بوونی حافز عه‌بدوڵڵا موحه‌ممه‌دی‌نژاد(پیشنی) قوڕئانخوێنی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌ چوو.

كۆڕی هاوده‌می له‌گه‌ڵ قوڕئان به‌ به‌شداری خێڵێك له‌ هۆگرانی قوڕئانی پیرۆز به‌ میوانداری ناوه‌ندی سه‌لمانی فارسی (مزگه‌وتی ڕیزوانی ئیرانشار) ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٠ به‌ ئاماده‌بوونی قوڕئانخوێنی نێونه‌ته‌وه‌یی عه‌بدوڵڵا موحه‌ممه‌دی‌نژاد(پیشنی) موحه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ری ئه‌میری به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان، ئه‌ندامانی جماعه‌ت له‌ نووسینگه‌ی ئیرانشار به‌ڕێوه‌ چوو.

چواره‌مین كۆنگره‌ی «موحه‌ممه‌د باڵوێزی ئاشتی» به‌ڕێوه‌ چوو

به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) كۆنگره‌ی «موحه‌ممه‌د باڵوێزی ئاشتی» به‌ وتاربێژی میوانانێك له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ به‌شێوه‌ی مه‌جازی به‌ڕێوه‌ چوو.

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كرماشان به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا عومه‌ر وه‌له‌دبێیگی

بە ناوی خوای لێبووردە و دڵۆڤان

هەموومان موڵکی خواین و گەڕانەوەمان هەر بۆ لای ئەو بێ هاوتایەیە

بنەماڵەی بەڕێزان وەڵەدبەیگی و باقی خزمانیان

هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا عومەری وەڵەدبەیگی خۆشەویست بوو بە هۆی داخ و کەسەری برایان و خۆیشکانی هاوبیروڕای کۆمەڵی بانگەشە و چاکسازی لە پارێزگای کرماشانەوە

كارگه‌ی فێركاری «به‌وره‌یی» له‌ سیلوانا به‌ڕێوه‌ چوو

كارگه‌ی فێركاری «به‌وره‌یی» به‌ ئاماده‌بوونی دلێر عه‌بباسی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ به‌ به‌شداری ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ سیلوانا به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت: په‌ره‌سه‌ندنی میانه‌ڕه‌وی له‌ كۆمه‌ڵگای ئه‌هلی سوننه‌ت، یه‌كێك له‌ گرینگترین ده‌سكه‌وته‌كانی جه‌ماعه‌ته‌

حوسێین تیباش، ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ چاوپێكه‌وتنێكی مه‌جازیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا، باسی له‌ ده‌ور و ده‌سكه‌وته‌كانی جه‌ماعه‌ت كرد.

كۆڕی تاوتوێكردنی بنه‌ماكانی فكری جه‌ماعه‌ت بۆ ئه‌ندامانی نوێی لقی تاران به‌ڕێوه‌ چوو

كۆڕێك له‌ نزیكه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامانی نوێی لقی تاران، له‌سه‌ر ته‌وه‌ری تاوتوێكردنی بنه‌ماكانی فكری جه‌ماعه‌ت، به‌ پاراستنی ڕێساكانی ته‌ندرووستی و به‌ به‌شداری ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لقی تاران و ئه‌لبۆرز ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ له‌ نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه‌ چوو.

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی «مه‌حموود عه‌بدی» بڵاو كرده‌وه‌

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی «مه‌حموود عه‌بدی» ئه‌ندامی چالاكی جه‌ماعه‌ت له‌ كرماشان سه‌ره‌خۆشی خۆی ڕاگه‌یاند.

كۆچی ئه‌ندامێكی جه‌ماعه‌ت له‌ كرماشان

«مه‌حموود عه‌بدی» خانه‌نشینی فه‌رهه‌نگی و بانگخوازی دێرین، ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كرماشان دوێنی به‌یانی، یه‌كشه‌ممه‌ی ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ كۆچی دوایی كرد.

كارگه‌ی «مافی مرۆڤ و پابه‌ندی پێی» به‌ڕێوه‌ چوو

به‌ ئامانده‌بوونی سه‌لاح قاسمیانی و به‌شداری ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا كارگه‌ی «مافی مرۆڤ و پابه‌ندی پێی» به‌ڕێوه‌ چوو.

Syndicate content