روابط عمومی

دیدار و چاوپێکەوتنی ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا لەگەڵ بەرپڕسی پێوەندییە گشتییەکانی ناوەندی

بەرپڕسی پێوەندییە گشتییه‌کانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەشێوازێکی ئانڵاین شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۷ی ڕەشەمە لەگەڵ ئەندامانی جەماعەت لە ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا دیدار و چاوپێکەوتن و وتووێژیانکرد.

هاوده‌ردی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی مه‌هاباد له‌گه‌ڵ كاسبكارانی تووشبووی زیانی بازاڕچه‌ی ئه‌سغه‌ری

به‌دوای ئاگركه‌وتن له‌ بازاڕچه‌ی ئه‌سغه‌ریدا، جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی مه‌هاباد به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك داوای له‌ خه‌ڵك كرد كه به‌ هه‌ستی له‌خۆبوورده‌یی و هاودڵی، یارمه‌تییه‌كانی خۆیان له‌ ڕێگاكانی یاساییه‌وه‌ به‌ تووشبووانی زیانی ئه‌و ڕووداوه‌ بگێنن.

چاوپێكه‌وتنی مه‌جازی نێونه‌رانی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی تاران

به‌ به‌شداری حوسێین تیباش، لوقمان ستووده‌، ئێران محه‌ممه‌دی و محه‌ممه‌دعه‌لی ئاریانژاد؛ چاوپێكه‌وتنێكی مه‌جازی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

چاوپێکەوتنی مه‌جازی به‌رپرسی بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی کرماشان

چاوپێکه‌وتنی مه‌جازی سه‌لاح قاسمیانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و به‌رپرسی بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی کرماشان له‌ شه‌وی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٩ به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌ندامێكی جه‌ماعه‌ت پله‌ی سێهه‌می نووسینی كتێبی بایه‌خدار به‌ده‌ست هێنا

«مه‌حموود مه‌حموودی» نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و ڕاهێنه‌ری پێشه‌نگی جه‌ماعه‌ت توانی پله‌ی سێهه‌می نووسینی «كتاب ارزشمند» كتێبی بایه‌خدار به‌ده‌ست بێنیت.

ئه‌مینداری گشتیی له‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی ناوه‌ندی: به‌متمانه‌به‌خۆیی و ڕێزگرتن ده‌توانین كاریگه‌ر بین.

ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ناوه‌ندی له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز چاوپێكه‌وتنی كرد و جه‌ختی كرده‌ سه‌ر گرینگی متمانه‌به‌خۆیی و ڕێزگرتن.

چاوپێكه‌وتنی به‌رپرسی لقی سیستان و به‌لووچێستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی شارستانی فنووج، زانایان و هه‌ڵكه‌وتووان

محه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌میری به‌رپرسی لقی سیستان و به‌لووچێستان چاوپێكه‌وتن و وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی شاری فنووج، زانایان و هه‌ڵكه‌وتووانی ئه‌و شاره‌ كرد.

په‌یامی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا عەبدوڵڵا موسا خانقاه‍

دوێنێ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٩ یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی دێرینی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا مامۆستا عەبدوڵڵا موساخانقاه‍ به‌هۆی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌یاننامه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سووكایه‌تی ته‌له‌فیزیۆنی ناوخۆی پارێزگای كوردستان به‌ هه‌واڵانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام

بسم الله الرحمن الرحیم

سووکایه‌تی به‌ جێگران و یارانی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) له‌ ته‌له‌فیزیۆنی ناوخۆی پارێزگای کوردستان، بووه‌ هۆی بزواندن و برینداركردنی هه‌ستی ئایینیی سوننه‌كان.

پرسە و سەرەخۆشی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان به بۆنەی کۆچی دوایی ژینگەپارێزانی پاوەیی

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی سێ چالاکوانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌ په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه

Syndicate content